هەواڵ

زوڵم و زۆر دوانەیەکی ٦ مانگیشی گرتەوە

دوای دەستگیردکردنی دایک و باوکیان لەگەڵ خوشکەکەیان لای نەنکیان دەمێننەوە

لەدای ١٥ی تەمووزەوە، زوڵم دژی بزاڤی خزمەت تا دێت زیاتر دەبێت. دوای ئەوەی لە شوێنەی کاریان دەکرد، بەشوێوەیەکی نایاسای داخرا، ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا ئۆغوز کورتی باوک و سیبێل کورتی دایک لە ئیزمیر دەستگیرکران. پاشان منداڵە داوانەکەی کە تەنها ٦ مانگە، و نیمتی کچی ٧ ساڵانیان لای نەنکیان بەجێهێشت. دوای داخستنی ئەو دەزگایەی کاریان تێدا دەکرد، ئۆغوز کورت و سیبێل کورت لە ئۆپەراسیۆنێکدا ڕۆژی ٨ ی شوبات دەستگیرکران. ئۆغوز کورتی مامۆستای فیزیا و سیبێل کورت مامۆستای قوتابخانە کە ١١ ساڵە ژیانی هاوسەرێتیان پێکهێناوە، دووانە ٦ مانگەکەیان لە کاتێکدا پێویستیان بە شیری دایکیان هەیە، لێی بێبەشکران.

 

نا‌هێڵن دایکیان دووانەکەی ببینێت

دوای ئەوەی دایک و باوکیان دەستگیر کران، منداڵەکان بۆ ماوەیەک لای دراوسێکەیان مانەوە، پاشان نەنکیان نەوەکانی لەئەستۆ گرت. نیمەت ڤێرای ٧ ساڵ و دوو برا دوانەکەی بەبێ کەس مانەوە. منداڵەکان لەگەڵ نەنکیان دەچن بۆ زیندان بۆ بینینی دایک و باوکیان، بەڵام بەرپرسانی زیندانیەکە ناهێڵن بیانبینن.

Show More
Back to top button