هەواڵ

زوڵم بەرامبەر خانەوادەی ئوڵوداغ کۆتایی نایەت

ئەو زوڵمەی لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە دەستی پێکردووە بەرامبەر خانەوادەی ئوڵوداغ، بەردەوامی هەیە.

دوای ئەوەی ئەسما ئوڵوداغ لە ماوەی ڕابردوودا لە کارەکەی دوور خرایەوە و بە ناچاری ڕوی کردە  وڵاتی یۆنان و لەوێش گیانی لە دەستدا، دوێنێ شەو برای مێردەکەیان دەستگیر کرد.

ئەمە لە کاتێکدا تەرمەکەی ئەسما ئوڵوداغ ئەمڕۆ گەشتۆتەوە تورکیا و لە شاری ئیزمیر بە خاک سپێردراوە.

مەهمەت عەلی ئوڵوداغ هاوسەری ئەسما ئوڵوداغ، لە پەیجی تویتەر ڕایگەیاند کەوا کاتژمێر ١ ی شەو هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و براگەورەکەیان دەستگیر کردووە.

ئولوداغ لە تویتەکەیدا دەڵێت” خەمەکەیان دوو قات کردم. من تەنیا دوو برام هەیە، یەکێکیان لە ساڵی ١٩٩٦ شەهید کراوە و، برا گەورەکەی تریشم دوێنێ شەو دەستگیر کراوە. کاتژمێری یەکی شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم و لە پشتەوە کەلەپچەیان لە دەست کردووە و دەستگیریان کردووە. باشە ئێوە چیتان لە ئێمە دەوێت؟ ڕێزی هیچتان لا نیە؟ شەرم لە دایک و باوکی کوڕە شەهیدێکیش ناکەن؟ هۆکاری ئەوەی چیە پێش ناشتنی تەرمی مردووەکەمان، هێرش دەکەنە سەرمان؟ چ پێویستیەکتان بەم کارانە هەیە؟”.

ئولوداغ لە ماوەی ڕابردوودا لە وڵاتی ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتی وەرگرت و ئاواتی ئەوە بوو لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانی ژیانێکی نوێ دروست بکات، بەڵام مەرگی ئەسما بواری بەم ئاواتەی خۆیی و منداڵەکانی نەدا.

http://www.tr724.com/zulum-bitmiyor-esma-hocanin-cenazesine-sahip-cikacak-agabeyini-de-gozaltina-aldilar/

https://twitter.com/Esmauludag_/status/992798297076084737/photo/1?ref_src=twsrc%5Etfw&ref_url=http%3A%2F%2Fwww.tr724.com%2Fzulum-bitmiyor-esma-hocanin-cenazesine-sahip-cikacak-agabeyini-de-gozaltina-aldilar%2F

 

Show More
Back to top button