هەواڵ

زومرا لەگەڵ چاوکردنەوەی بەم دونیایەدا، ملی ڕێگای زیندانی گرتە بەر

لە درێژەی هەوڵی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیا، منداڵێکی ساوای تر لە دوای لە دایک بوونی بەرەو زیندان برا.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بازنەی کۆجائێلی،  زوڵم و ستەمی کاربەدەستانی تورکیای بەرامبەر یاسەمین باڵتاجی و منداڵە ساواکەی بە ناوی زومرا، هێنایە ڕۆژەڤی پەڕلەمانی تورکیاوە.

 

 

گەرگەرلیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە بە شێوازی نوسراو و وتەیش داوای ڕوونکردنەوەی لە کاربەدەستانی تورکیا کردووە بەرامبەر ئەو کارە نایاسایانەی دەرحەق بە یاسەمین باڵتەجی و منداڵە بچوکەکەی ئەنجام دەدرێت، بەڵام کاربەدەستانی تورکیا هەتا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.

 

 

گەرگەرلیئۆغلو لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت” منداڵەکە لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی تارسوس هاتۆتە دونیاوە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانە بە دەستی من گەشتووە، دایکی منداڵەکەیان بەو حاڵە زەیستانیەی دوای منداڵبوونەوە بردۆتەوە بۆ ناو زیندان. ئەمەش دژی بڕگەی چواری ماددەی ١٦ ی یاسای ژمارەی ٥٢٧٥ سزاکانی تورکیایە، کە سەپاندنی حوکمی زیندانی بەسەر ژنی دوو گیان و زەیستان هەتا  ٦ مانگ لە دوای لەدایکبوونی منداڵ قەدەغە دەکات. تەنانەت گەر منداڵەکە بمرێت یاخود بە کەسێکی تر بدرێت، ئینجا حوکمی زیندانی دوای ٢ مانگ جێبەجێ دەکرێت. داوا لە کاربەدەستانی تورکیا دەکەم کەوا ویژدانیان هەبێت و، پێیان دەڵێم پێش ئەوەی مرۆڤایەتی خۆتان پێشێل بکەن، ئەم دایکە ڕزگار بکەن لە زیندان”.

گەرگەرلیئۆغلو ئاماژە بەوەش دەکات کەوا خانمەکە لە کاتی دووگیانیدا دەستبەسەر کراوە کە سکەکەی ٧ مانگ بووە و ئەمەشیان دووبارە پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ سزاکانی تورکیایە کە زیندانیکردنی ژنانی دووگیان قەدەغە دەکات.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/minik-zumra-dunyaya-gelir-gelmez-cezaevinin-yolunu-tuttu-haberi/1309615/

Show More
Back to top button