هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

رەزای تاڵی موسیبەتەکان و ڕووی جوانی دانایی. وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن

رەزای تاڵی موسیبەتەکان و ڕووی جوانی دانایی

گەر قاچەکان لە ڕێگای خودادا تۆزاوی بووبێتن، گەر تۆزی بەرکەوتبێت، بە هیچ شێوەیەک ئاگری بەرناکەوێت…

وا دەفەرموێت، ئەمە قسەی سوڵتانی وشەکانە، سوڵتانی مرۆڤەکان، سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی…

پشتیوان بە خودا ڕێگای ئەو ڕێگای ئێوەشە… گەر بڵێین ئەو فەزیلەتەی پێمان بەخشراوە بە هۆکاری ئەوەیە کە سەر بە فڵان کەسین یاخود لەسەر ڕێگەی ئەوین، ئەوا دەبێت بە بانگەشە و دیعایە کردن، هەر بۆیە دەبێت بابەتەکە حەواڵەی خواست و ئیرادەی ئیلاهی بکەین و بڵێین پشتیوان بە خودا لەسەر ڕێگای سەرداری مرۆڤایەتین. لەبەرامبەر ئەو شتانەی پێشی بەخشیوین بە لوتفی خۆی، دەبێت بڵێین “ما شاء الله”، لە بەرامبەر ئەو شتانەی پێشمان دەبەخشێت دەبێت بە “ان شاء الله” داوای لێ بکەین…

گەر شتێک بخوازێت : … مَا شَاءَ اللَّهُ كَانَ وَمَا لَمْ يَشَأْ لَمْ يَكُنْ * أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا

ئەو چی بخوازێت هەر ئەوە دەبێت، ئەوەی نەشیخوازێت نابێت، ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر هەموو شتێکدا…

ئەوەی لە نزاکاندا دەڵێین “و کل شیء علیه یسیر”…

ئەوەی ئێمە بە سەختی دەزانین لەلای خودا سادە و ئاسانە، ئەو زاتەی دەسەڵاتی بەسەر دەزگای “کن فکان” ، “کە وتی ببە دەبێت”، بە “کاف نون” باسی لێوە دەکرێت، گەر وتی “کن”  دەبێت، گەرچی گەر بابەتەکە ببەستینەوە بەمەوە، لەوە دەچێت بابەتەکە کەم نرخ بکەین گەر بیبەستینەوە بەم جۆرە نمونانەوە، ئەمە وەک دوگمەی دەستپێکی ئەو سیستەمە وەهایە کە دروستی کردووە، بە هۆی ئەم دوگمەیەوە یەکسەر دەکەوێتە جوڵە، ئیدی لەوێدا کات بوونی نیە…

بەڵام لە هەندێک بابەتدا دەرکەوتنی خواستی ئیلاهی، بە ناو کاتدا بڵاوبۆتەوە، قۆناغە جیۆلۆجیەکان ملیۆنان ساڵی خایاندووە، لە کۆتا قۆناغی بە بەردبوونی زەویدا، لەو قۆڕ و خۆڵەی لەوەوە مایەوە، باپیرە گەورەی خاوەن شکۆمانی دروست کرد، بە لاشەی نورانی خۆیەوە لە بەهەشتدا جێگیر دەبێت…

بەڵام بە هۆی درێژکردنی دەستیەوە بۆ میوە قەدەغە کراوەکە، دەینێرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە قوڕ و خۆڵی لاشەی لێ دروست بوو بوو.

بەڵام هەروا بە بەلاش نەینارد، ناردی بۆ ئەو شوێنەی داری ڕاستەقینەی حیکمەت و دانایی لێ دەڕوێت کە ئەویش حەزرەتی محمد، گەر ئەمە ڕووی نەدایە نە نوح بوونی دەبوو، نە هود دەبوو، نە ساڵح دەبوو، نە موسا دەبوو، نە عیسا دەبوو، نە سوڵتانی هەموو پێغەمبەران دەبوو، نە هاوتای ئەم هەموو پیری موغانە دەبوو، کە ئەویش سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتیە، سەڵات و سەلامی خودا لەسەر ئەو و ئەوانیش بێت…

ئەمەی وتم قسەی ئیمامی ئاڵڤاری لوتفو ئەفەندیە، داری ڕاستەقینەی حیکمەت و دانایی بریتیە لە حەزرەتی محمد…

هۆکاری ئەمەش ئەو لادانەیە کە لەلایەن باوکە ئادەممانەوە ئەنجام دراوە، لەوە دەچێت چەندین هۆکاری تریش بوونی هەبێت…

بەڵام خودا لوتفێکی وەها گەورە پشان دەدات بەرامبەر ئەو لادانەی حەزرەتی ئادەم، مەپرسە!…

کەسێکی نارد هەموو مرۆڤایەتی لە ئامێز بگرێت و هەموو مرۆڤایەتی بەرەو ئامێزی ئەو ئاڕاستە بکات، دڵی هەموو مرۆڤایەتی بۆ ئەو بکاتەوە و دڵەکان بتوانن لەگەڵ ئەودا یەکبگرن، ئەمە هەمووی میوەی پیرۆزی ئەو درەختەیە کە هێناویەتە بوونەوە…

 بە ناوی حەزرەتی موستەفاوە درەختێک و میوەیەکی پیرۆزی هێنایە بوونەوە…

 هەموو شتێک هەر لە تۆوەیە، تۆ خاوەنی هەموو شتێکی ئەی ڕەب

تۆ هەم ئەوەل، هەم ئاخیریت، ڕووم لە تۆیە ئەی ڕەب

 

گەردەموچاوەکان ڕوویان لەو بوو، ئەو دەموچاوانە هەرگیز ڕەش نابن.

گەر دەموچاوەکان روویان لەلایەکی تر کرد، تەنانەت گەر فریشتەکانیش بێت ئەوەی ڕووی لێ دەکات، وەک ئەوەی لیتەت پیاهەڵپرژاندبێت ئاوەهای لێ دێت…

گەر فریشتەکانت بە هۆی ئەوەوە خۆش بوێت ئەوە بابەتێکی ترە، ئیدی لە دوای ئەوەوە ڕووت لە هەرچیەک و هەرکەسێک کردبێت، بە ئیسرافی ڕوو تێکردن ئەژمار دەکرێت…

مەخابن، وا دووبارە لەم وازیەدا سووتاین

ئەوەی دۆڕانمان ئاشکرایە و نازانم چیمان دەسکەوت!

سەیری فڵان و فیسارمان کرد، خۆمان لە ئاگردا سووتاند

 

ئەوانەی بە دوای دونیادا ڕادەکەن و دەیپەرستن، ئەوانەی موسوڵمانێتی و ڕێسا پیرۆزەکانی وەک ئارگومێنتێک لە پێناو بەرژەوەندی دونیایی بەکار دەهێنن، پێم وایە لە شەیتان زیاتر زینابەخشن بۆ مرۆڤایەتی…

ئەمانەی موسوڵمانێتی بۆ بەرژەوەندی دونیا بەکار دەهێنن، لە شەیتان زیاتر زیانبەخشن بۆ مرۆڤایەتی…

دەبێت ڕووەکان هەمیشە ئاڕاستەی ئەو بن، بۆ ئەوەی لێرە و لەوێش ڕوو سوور بین، بۆ ئەوەی لە دونیا و ئاخیرەتیش نەدۆڕێین، دەبێت هەمیشە ڕوو لەو بیت، لەو نوسینانەی کە بێ ئەوەی سنوری من بن ئاماژەم پێداوە وتوومە:

ڕووەکان دەبێت هەمیشە لە خۆر بن و سێبەرەکان لە دوایانەوە بەجێبهێڵن، گەر پشتمان لە خۆر کرد، ئیدی خۆمان بە سێبەرەکەمانەوە خەریک دەکەین، وەکو ئەهلی دونیا…

هاواری خودا و پێغەمبەر دەکەیت، بەڵام بەندەی سێبەرین، هەتا ئەو کاتەی بە تەواوی دەبین بە بەندەی ئەو، ناتوانین لە ٥٠ جۆری بەندایەتی ڕزگار ببین…

تەنیا ڕێگەی ڕاست رەوان بۆ ئەوەی لە ٥٠ تا ١٠٠ جۆری بەندایەتی ڕزگار ببین  ئەوەیە بەندەی خودا بین…

بە تەواوی و لە دڵمانەوە، لایەنی کەم بە تێبینی ئەوەوە بژی کە هەمیشە لەلایەن خوداوە بینراوە و کردارەکانی لە ژێر چاودێری ئەودایە، بەو شێوەیە هەستێت و بەو شێوەیە دانیشێت،  بەو شێوەیە بخوات و بەو شێوەیە بخواتەوە، بەو شێوەیە سەیر بکات، بەو شێوەیە ئامێز بۆ کەسانی تر بگرێتەوە، بەو شێوەیە دەست لە ملانی کەسانی تر بکات، یاخود دەست لە ناو دەستیان بکات، زمانی بەو تێبینیەوە هەڵسوڕێنێت، لێوەکانی بە هەمان تێبینیەوە بخاتە جوڵە…

هەموو شتێک هەر لەوەوە، دەبێت هەر ئەو بوونی هەبێت لەو شتانەی کە دەیڵێین…

تەنانەت کاتێک باسی شتی دونیایشمان کرد، هەرچیمان کردووە قافیەی قسەکانمان بەوەوە ببەستینەوە و کۆتایی پێبهێنین…

وەک ئیبراهیم حەققی لە تەوحید نامەکەیدا دەڵێت:

خودا ڕەبمە و پێغەمبەرم حەقە، محمد رسول الله

ئیسلام دینی منە و کتێبەکەم کلام الله

عەقیدەی ئەهلی سونەت و مەزهەبم جەمعا

لە عەمەلیشدا مەزهەبم بوحەنیفەیە ولله

لە نەوە و میللەتی پێغەمبەر ئادەمم

قیبلەی منە کەعبەی بیت الله

لە بووندا نیە هاوتا و دژی ڕەبی من لە عالەمدا

ئەو لە هەموو شێوەک بەریە و بێخەوشە، تعالی الله

هابەشی نیە و بەرییە لە دایک بوون و لە بوون لە دایک ئەمما

ئەحەدە و هاوتای نیە و لە ئیخلاسدا یادی دەکرێت بە الله

قُلْ هُوَ اللهُ، قُلْ هُوَ اللهُ، أَحَدٌ، صَمَدٌ، لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ

ڕوونکردنەوە و جوڵەکانمان و لەرەی زمان و لێومان، دەبێت قافیەکەیان وەک شیعرێک وەک هۆنراوەیەک، کاتێک ڕیز دەکرێن و بە ڕیز دەوترێن، دەبێت بە موتڵەقی قافیەکەیان هەر ئەو بێت!

دەبێت بەوەوە بیبەستینەوە، دەتوانن بەم شێوەیەش بڵێن: ئەوەی بناغەی ڕێگای ئەوی بە ڕوونترین شێوە پشانداوین، زاتی پێغەمبەرمانە، چونکە ئەو لە ڕێگای ئامانجەکەدا ئامرازە، گەر ئەو نەهاتایە ئەومان نەدەناسی، o”” یاخود “ئەو” ی یەکەم بە بچوکی بنوسن، “O” یاخود “ئەو”ی دووهەمیش بە گەورەیی بنوسن، بەڵام دەبێت “ئەو” ی کۆتا زۆر بە گەورەیی بنوسین… “O” یان “ئەو” ێک کە هەموو جیهان دەگرێتەوە و سنورداری دەکات!…

هەروەها بە وشەی “هو” دەردەبڕدرێت، هەر بۆیە هەندێک کەس ٣ جار دووبارەی دەکەنەوە، دەڵێن ” هو، هو، هو”، لە نەقشی و قادریەکاندا یەکێک لەو ویردانەی وەک ویردی سەر زوبنیان لێکردووە، وتنەوەی “هو”،  ئەو بە شێوازێک لە شێوازەکان دەنگی دڵ و هەناسەکەیەتی، وەک هەناسەدانی دڵ وەهایە، وەک فڕێدانی کاربۆندیۆکساید و وەرگرتنی ئۆکسیجینە، بە نیسبەت ژیانی مرۆڤەوە، وەک شێوازێک لە زیندوو بوونەوەی پاش مەرگە و بانگهێشتکردنی زیندووبوونەوەیە، پەیامی زیندووبوونەوەیە، کاتێک دەڵێی “هو”، چونکە ئەو “هو”، خۆی دەدات بە سەر “انا”، ئیدی “انا” یاخود “من” ی داماو دیارنامێنێت، بە شێوەیەک قۆڵبەستی دەکات، یاخود بە شێوەیەک کۆت لە ملی دەکات، ئیدی ئەنانیەت و خۆپەرستی بوونی نامێنێت، لە ژێر “هو” دیارنامێنێت، هاوار دەکات و دەڵێت یەخەم بەردە، دەڵێت نەخێر بەرەڵات ناکەم، چونکە تۆ گەر بەرەڵا بوویت، ئیدی نازانم بۆ کوێ دەڕۆیت و بە چ کەنارێکەوە دەگیرسێیتەوە، یەخەی تۆ بەرنادەم، هو دەبێت هەمیشە ویردی سەر زوبانی مرۆڤ بێت، خۆ لە ڕاستیشدا کۆتا وشەی ناوی الله بە “ه” کۆتای دێت، واتە هو، هەندێک کەس واتایەکی جیاوازیان بە “الف” ی یەکەمی چەمکی الله داوە، هەروەها واتەیەکی جیاواز بە دوو لامەکە، “هاء” کۆتایش واتەیەکیان پێداوە…

هەروەها وتوویانە نرخی ئەبجەدی چەمکی الله هێندەی ژمارەی دوو تەسبیحاتە ئەویش ٦٦، هەموو شتێک وابەستە بەوەوە ڕوو دەدات، ئیدی واتاگەلێکی زۆریان لێوە دەرهێناوە، واتاگەلێکی زۆریان لێوە هەڵهێنجاندووە، لە وشەی پیرۆز و  بێخەوشی خوداوە…

الله جل جلاله…

بەڵێ با بگەڕێینەوە دواوە،  ئەوەی دەیڵێین و ئەنجامی دەدەین دەبێت بەوەوە وابەستەی بکەین، دەبێت ئەو قافیەی هەموو کردارەکانی ژیانمان بێت، دەبێت قافیەی هەموو هەوڵ و تێکۆشانەکانمان بێت، دەبێت قافیەی هەموو بەیان و دەربڕینەکانمان بێت، پەنا بە خودا گەر بەو شێوەیە نەکەین؛

دونیا دێت و دەبێتە قافیەی کارەکانمان، سەڵتەنەت دەبێتە قافیەی کارەکانمان، کۆشکێکی تاریکونوتەک دەبێتە قافیەی کارەکانمان، مرۆڤگەلێکی ڕۆح تاریکونوتەک دێتە جێگای قافیەکە، مرۆڤە فریودەرەکان دەبنە قافیەی کارەکان، مرۆڤە نادانە فریوخواردوەکان کە خۆیان بە شتێک دەزانن، لە شوێنی قافیەکە دادەنیشن، پەنا بە خودا ئەمە بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ جۆرێکە لە هاوەڵدانان بۆ خودا…

ئێمەی هێنایە بوون، ئێمەی وەک مرۆڤ هێنایە بوون، هەروەها هەلی ئەوەی پێ بەخشین کە وەک مرۆڤێکی باوەڕدار لەم ژینەدا بژین، حەزرەتی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی وەک ئیمام و ڕابەر و پێشەوا و پێشڕەو و ڕێنیشاندەر بۆ ئێمە نارد، لە سایەی ئەوەوە ڕێگای ڕۆشتنمان بۆ ڕۆشن بوویەوە، بەڵام لە کوێ لە ناوەڕاستەوە بڕۆین کە سەلامەتترین سایدی رۆشتنە، لە کوێ خۆمان بخەینە لایەکی خلیسک و بڕۆین، یاخود بە لای ڕاست و چەپدا ملی ڕێگا بگرین بە هەر شێوازێک لە شێوازەکان، لە کوێ بە شاڕێگاکەی ئەودا بڕۆین، پشتیوان بە خودا لەو شاڕێگەیەوە دەگەینەوە بە خۆی، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

نابێت زۆر لە خۆت دڵنیا بیت، قسەکەی حەزرەتی مەولانام بە یاد هاتەوە کە دەڵێت:

زۆر سوور مەبە لەسەر سەد، نەوەدیش دەبێت

کاتێک وتت مرۆڤ ئیدی نوقسانیش دەبێت

قەت مەڵێ منیش هەم، گەر نەشبیت  دەبێت

 

ئەمە بە گوێرەی فارسیەکە وەرگێڕدراوە، وابزانم زۆر نزیکە لە شێوازی شیعرە فارسیەکەوە، لەسەر هەر ڕێگایەک بڕۆیت گەر نوکی ڕێگاکە ڕووی لەو بێت، گەر بەرەو ئەو بتانگوازێتەوە وەک پردێک، دەبێت لە بەرامبەردا بڵێین الحمد لله هدانا لهذا…

سوپاس بۆ ئەو خودایەی هیدایەتی ئێمەی داوە بۆ سەر ئەم ڕێگایە، ئێ جگە لەوە ئەم بەڵا و ئەو بەڵامان بەسەر هات، وەک زۆردارەکانی ڕۆژگار خۆیان سەپاند بەسەرماندا، هاوشێوەی ئامنۆفیسەکان، ڕامسێسەکان، ئیبنو شەمسەکان، هیتلەرەکان، لینینەکان و ستالینەکان، قەزافی و سەدامەکان، 

 

 

خودا ئەم جۆرە کەسانەی بەسەردا زاڵکردوون و سزاتان دەدەن، سوکایەتیتان پێ دەکەن، بە سوک سەیر دەکرێن، لە کاتێکدا بە ئەنقەست پێتان نەناوە بە مێروولەیەکدا، بەڵام وەک گروپی تیرۆرستی پشان دەدرێن، يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللهُ إِلاَّ أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ

ئەوان دەیانەوێت بە فووی دەمیان ئەو مەشخەڵە خوداییە بکوژێننەوە،

ئەوە مۆمێکە خودا دایگیرساندووە بە فووکردن ناکوژێتەوە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، لەوە دەچێت هەندێک هزری ئامادە بۆ لەکەداربوون لەکەدار ببن..

لەوە دەچێت پزیسک بەر هەندێک خانەی مێشک بکەوێت، لەوە دەچێت هەندێکیان سەریان گێژ بخوات. بەڵام ئەمە بەردەوام نابێت، ڕۆژێک دێت دەڵێن خۆزگە، ئێوەش بە گوێیاندا دەچرپێنن و دەڵێن مرۆڤ دەشێت فریو بخوات، سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتیش دەفەرموێت “ كُلُّ النَّاسِ خَطَّاءٌ وَخَيْرُ الْخَطَّائِينَ اَلتَّوَّابُونَ”. هەموو مرۆڤێک هەڵەکارە، ئەمە بە سیغەی موبالەغەش باسی لێوە کراوە واتە زۆر گوناحکارە، هەموو مرۆڤێک زۆر هەڵەکار و خەتاکارە، بەڵام باشترینی ئەم خەتاکارانەش ئەوانەن کە زۆر پەشیمانی دەردەبڕن و لە هەڵەکانیان دەگەڕێنەوە، تێر لە تۆبەکردن ناخوات، هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ لای خودا و تێر ناخوات لە گەڕانەوە بۆ لای خودا، هەمیشە ڕووی لە خودایە و، دەڵێت خودایە خودایە خودایە، هەرچی شتێکیشی بەسەر دێت هەر بە هی ئەوی دەزانێت،

هەر ئەوە بەدەردەکەوێت کە پێی دەڵێن حوکمی قەدەرە

کاری خۆت ڕادەستی خودا بکە و نە ئازار بچێژە نە کەدەر

من امن بالقدر امن من الکدر

ئەوەی باوەڕی بە قەدەر هەبێت، لە خەم و خەفەت ڕزگاری دەبێت…

ئەمە وتراوە و، حەزرەتی ساحیبقران و وتەبێژی سەدەش دەفەرموێت اَلْخَيْرُ فِيمَا اخْتَارَهُ اللّٰهُ

کێ دەزانێت لە حاڵی ئێستای ئێوەدا – گەر بە پرژانتان بە چواردەوردا ناوی ببەم- یاخود بڵێم وا دیارە کە پرژابن بە چواردەوردا، با نەڵێم پرژاون بە چواردەوردا، دەرکەوتنتان بە شێوەی ئەوەی پەرشوبڵاو بووبێتنەوە، کێ دەزانێت لەمەدا چ ڕەحمەتێکی خودایی تێدایە ئێمە نایزانین…

ئێوە سەردەمانێک وەک تەرجومانی هەستەکانتان لەبەر خۆمەوە دەموت : اَللَّهُمَّ أَعْلِ كَلِمَةَ اللهِ

ئیدی نازانم لەگەڵم دەیڵێنەوە یاخود نا، اَللَّهُمَّ أَعْلِ كَلِمَةَ اللهِ، وَكَلِمَةَ الْحَقِّ، وَدِينَ اْلإِسْلاَمِ، فِي كُلِّ أَنْحَاءِ الْعَالَمِ، وَفِي كُلِّ نَوَاحِي الْحَيَاةِ، وَاسْتَخْدِمْنَا فِي هَذَا الشَّأْنِ، وَضَعْ لَنَا الْوُدَّ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي السَّمَاءِ وَاْلأَرْضِ، وَاجْعَلْنَا مِنْ عِبَادِكَ الْمُخْلِصِينَ، اَلْمُخْلَصِينَ، اَلْمُتَّقِينَ، اَلْوَرِعِينَ، اَلزَّاهِدِينَ، اَلْمُقَرَّبِينَ، اَلرَّاضِينَ، اَلْمَرْضِيِّينَ، اَلصَّافِينَ، اَلْمُحِبِّينَ، اَلْمَحْبوُبيِن،َ اَلْمُشْتَاقِينَ إِلَى لِقَائِكَ، وَإِلَى لِقَاءِ حَبِيبِكَ وَأَحِبَّائِكَ

گەر لە ناخی دڵتانەوە ئەمەتان وتبێت، گەر هەموو کات بەم نیەتەوە هەستابێتن و دانیشتبێتن، هەربەو هۆیەشەوە ئەم تەنگژە و بارە دژوارەتان بەسەر هاتبێت، یاخود ئێوە ئاڕاستەی کرابێتن، ناڵێم پاڵ پێوەنان، دەڵێم ئاڕاستەکرابێتن، لەوە دەچێت وەلامی ئەو نزایانە بێت کە لە ڕابردوودا لە ناختانەوە دەتانکرد…

وەک ئەوەی پێتان بڵێت بۆ خۆتان لە ئەنەدۆڵی تەنگەبەردا قەتیس داوە،   لەوێدا ئازار دەدرێن، لەزگەی چەتەبوونتان پێوە دەلکێنن، مۆری تیرۆرست بوونتان لێدەدەن، ئەم شوێنە بە گوێرەی ئامانجی ئێوە شوێنێکی بەرتەسکە، ئێوە وەک تۆوی درەختەکان دەبێت بە چواردەوری دونیادا پەرشوبڵاو ببنەوە، گەر تەنیا تۆوێک بن ئەوا دەبن بە گەنم، هەندێک جاریش گەنمێک ٣ یان ٤ یان ١٠ دەنگی تری لێ دەبێتەوە، لە هەر یەکێک لەم گەنمانەوە ١٠ دەنکی تریش دروست دەبێت، هەر دەنکە گەنمێک ١٠ دانە، واتە لە یەک دەنکە گەنمەوە بۆ سەد دانە، لە قورئاندا ئاماژە بەمە کراوە مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِئَةُ حَبَّةٍ وَاللهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ

لەوەش زیاتر، ئیدی لەبەر ئەوەی توشی لوتفێکی خودایی لەم شێوەیەیە ببن، خودا توشی زۆرلێکردنی ئەوانی کردوون… هەر لەبەر  ئەوەشە دەڵێین هیجرەتی جەبری یاخود ناچاری پێکردن…

 

 

 

لەم ڕێگەیەوە دەڕۆن و ئەوەی تایبەتمەندی ئاینەکەتانە، ئەوەی لە ڕێساکانی ئاینەکەتانەوە وەرتان گرتووە و وەک بەشێک لە سروشتی خۆتانی لێهاتووە، ئەو بەهایانەی وەک قوڵایی ئێوەی لێهاتووە، لە چواردەوری دونیا وەک ئەوەی لە پێشانگایەکدا بیانخەنە ڕوو، ئاوەها بیانخەنە بەرچاوی خەڵک.

ئەو دابونەریتە جوانانەی لە ڕابردوەوە بۆتان ماوەتەوە،  ئەو بەها جوانانەی لە ڕێسا سەرەکیەکانی ئاینەکەتانەوە سەرچاوەی گرتووە، دین، قورئان و سوننەت و ئیجماعی زانایانی ئومەت و هەڵسەنگاندنی شارەزایانی ئیسلام، هەموویان بەڵێیان بۆ ئەو بەهایانە کردووە، ئێوەش ئەم جوانیانە وەک ئەوەی لە پێشانگایەکی کتێبدا بخەنە ڕوو، ئاوەها دەیخەنە ڕوو، ماوەی ٢٠ تا ٣٠ ساڵە مرۆڤەکان ئەم بەهایانەی بینیوە، بە هیچ شێوەیەک دڵیان لێی هەڵنەشێواوە، هەتا ئەو کاتەی ئەوانەی وڵاتی خۆمان خوویان گرت بەوەی دڵیان پێی هەڵبشێوێت، هەروەها زۆر سەیرە لە هەندێک شوێنی تری دونیاش، بە تایبەت لە وڵاتانی جیهانی ئیسلام شتێکی لەو جۆرە ڕوویدا، پشتیوان بە خودا ئەوانیش لەو داماویە ڕزگار دەبن، مرۆڤ حەز ناکاتە بیهێنێتە سەر زاری و بڵێت وڵاتانی جیهانی ئیسلامی داماو…

ئەڵمانیا هەتا کۆتایی دەرگاکانی خستۆتە سەر پشت، کەنەدا دەرگاکانی تا دوا ڕادە ئاوەڵا کردووە، لە هەمان کاتدا لەسەر چ بنەمایەک دەرگاکانی کردۆتەوە؟ دەپرسێت پەیوەندیت بە بزاڤ و خزمەتەوە هەیە؟ کەواتە وەرە ژوورەوە، لەگەڵ خزمەت و جەماعەت پەیوەندیت هەیە؟ کەواتە وەرە ژوورەوە، لەگەڵ خزمەت و جەماعەت پەیوەندیت هەیە؟ 

هەندێکیش هەیە دەڵێن لەگەڵ جەماعەت و خزمەت پەیوەندیت هەیە؟ کەواتە تۆ تیرۆرستیت، هەمان سیستەمی تەلەفۆنت بەکار هێناوە؟ کەواتە تۆش لەوانیت، ئایا هەمان ناوی ئەوانەی بزاڤی خزمەتت بەکارهێناوە؟ کەواتە تۆش لەوانیت. هەمان بەرگی ئەوانت لەبەر کردووە؟ کەواتە تۆش لەوانیت. ئایا تاک دۆلاریەک لە گیرفانتدا بووە، بە تێبینی ئەوەی لە شوێنێکەوە هاتووە؟ کەواتە تۆش لەوانیت. سزای هەتا هەتایی، سزای هەتا هەتایی چەند هێندکراو…

با کەسانێک لەبەر خۆیانەوە هەر  بڵێن، گەر هەموو جیهان باوەشی بۆ ئێوە کردبێتەوە، لە هەژاری ڕزگارتان دەبێت و بەرەو دەوڵەمەندیەکی زۆر زەبەندە چارۆکە هەڵدەدەن بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

چارۆکە لێدەدەن بەرەو تاڤگەیەک کە بەرەو خوداتان ببات، تەنانەت گەر ئێوەش بخوازن، ئەو تاڤگەیە ناهێڵێت کەنار بگرن،  دەڵێت نەخێر نابێت هەتا دەریا بوەستنەوە، ئیدی لەوێ هەتا دەبن بە هەڵم ڕێگەتان کراوەیە، هەتا ئەوەی وەک دڵۆپەی ڕەحمەت بەرەو ئاسمانەکان بەرز ببنەوە ڕێگەتان کراوەیە، هەتا ئەوەی وەک جەمسەری زائید و ناقس پێکەوە هاوسەرگیری بکەن و، دواتر وەک دڵۆپەی ڕەحمەتی خودایی بکەونەوە سەر زەوی ڕێگاتان هەیە، هەتا ئەوەی مرۆڤەکان تێرئاو بکەن ڕێگاتان لەبەردەم کراوەیە،  دواتر تێکەڵ بە تاڤگەکان ببنەوە و هەتا دووبارە تێکەڵبوونەوە بە دەریاکان ڕێگاتان کراوەیە، چ پیویست دەکات خۆتان لە مەودایەکی بەرتەسکدا توشی دەستەوسانی بکەن، بەڵام خودا ئەو مەودا بەر تەسکەش لە شەڕی خراپەکاران بپارێزێت…

لە فێڵی شەڕخوازان بیپارێزێت، لە زاڵمەکان و ڕامسێسەکان و ئامنۆفیسەکان و شەڕیان بیپارێزێت، و السلام…

بەڵا و موسیبەتەکان لە ڕووی ڕووخساری دەرەوەیان ناشرین و ڕەزا قورسن و دڵی مرۆڤ هەڵدەشێوێنن، هەروەها پزیسکی نەرێنی دەنێرێت بۆ ئاڵگی هیپۆفێز و   ئاڵگی ژێرلانکەی ناو دەماغ، ئەمانە وەک پزیسکی شەیتانی هەستی پێ دەکرێت.

بەڵام دەبێت سەیری سەرئەنجامی بابەتەکە بکەین، بەڵام ئەم جۆرە تێڕوانینەش شتێک نیە لە خۆمانەوە دامان هێنابێت، وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ

بۆ نمونە ئەو نەهامەتیانەی لە پێناو بەرزکردنەوەی ناوی خودادا توشتان دەبێت، ئەمانە لە ڕووی پێگەیاندنی هەست و هزرەوە بۆ جیهادی مەعنەوی و جەنگە مەعنەویەکان و تێکۆشانەکانتان پێکهاتەیەکی سەرەکی بۆ ئێوە دروست دەکەن، ئەو جیهادەی پێغەمبەری خودا بە جیهادی گەورە ناوی دەبات…

لە نێوان کەوانەیەکدا شتێک دەڵێم:

” لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا دەستورە ئەڵماسیەکانی قورئان وەک شمشێرێکی ماددیان لێهاتووە بە نیسبەت ئێمەوە، ئێستا ڕێسا ئەڵماسیەکانی قورئان فەرمانڕەوان”. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کە بە جیهانی عەولەمە ناو دەبرێت، جیهادی دەستەویەخە دەبێتە هۆکاری کۆمەڵکوژی. ئیدی جەنگی بێ بڕانەوە دروست دەبێت و لە بازنەیەکی نەزۆکدا توشی خوولانەوە دەبیت.

 

 

لە ڕاستیدا  لە پشت ڕەزای تاڵی بەڵاو موسیبەتەکانەوە ڕوی جوان و شیرینی ڕەحمەت و دانایی خودا هەیە

بە تایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کە چەندین جۆر چەکی کوشندە دروستکراوە، ئەمانە وەک ئەو چەکانە نین لە ساڵی ١٩٤٥ یاخود ١٩٥٠ بەسەر سەری یاباندا باراندیان، گەر لە شوێنێکی دونیا تەقیەوە، لایەکی ئەمەریکاش لەگەڵ خۆی دەبات هێندە بەهێزە، ئەمانە چەکی زۆر تۆقێنەرن، وەک بیرمەندێکی ڕۆژئاوایی دەڵێت: گەر جەنگی جیهانی سێهەم ڕوو بدات، کوژراو دەچێتە گۆڕ و بکوژیش لە نەخۆشخانەدا دەخەوێنرێت و دەخرێتە ژێر چاودێری وردەوە، لە بەرامبەر ئەمەدا، قەڵغانی ئێوە، پەرژینی ئێوە ئەوەیە بەها مرۆڤایەتیەکان بهێننە پێشەوە، خۆشەویستی بهێننە پێشەوە، باوەشکردن بە کەسانی تردا بێننە پێشەوە، من لێرەدا پرسیارێک لە ئێوە دەکەم، بە ویژدانتان وەڵامم بدەنەوە: کاتێک ئێوە چوونە شوێنە جیاوازەکانی دونیا، یاخود هاوڕێکانتان بێجگە ئەمە چیتان لەگەڵ خۆتان برد؟

ئێوە هەمیشە وتتان ئێمە ڕەنگکوێرین، وتتان ئێمە کەڕین لە بەرامبەر دەنگەکاندا، هەربۆیە لە بەرامبەر ڕای جیاوازی کەسانی تری دونیا، بە تێگەیشتنەوە مامەڵەتان کرد، لە بەرامبەر ئەو شتانەی کە دەبوو بیبیستن، بۆ ئەوان بوونە بیسەر و گەیەنەر، لە بەرامبەر زمانە جیاوازەکانی دونیا، زمانێکتان بەکارهێنا کە دڵەکانیان نەرم بکات، دڵەکانتان وەک گوڵ لێکرد، لە هەر شوێنێک ڕۆشتن لە کۆڵان و شەقام و بازارەکان، وەک بازاڕی بۆنفرۆشانی لێهات، ئامێزیان بۆ گرتنەوە، دەرگایان بۆ ئێوە کردەوە تا لە شەڕی خراپەکاران خۆتان قورتار بکەن، یاخود وتیان بڕۆن لێرە چونکە ناتوانین بتانپارێزین، بەڵام پێم وایە لەو کاتەی وایان وت دڵیان خوێنی لێ دەتکا، کاتێک هەلومەرجەکە ئاسایی بوویەوە، زۆرێک لەوان چاوەڕوانی ئەوەن جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆلایان، پشتیوانی بە خودا جەنابی حەق ئەو ڕۆژانەشمان پشان دەدات، هەوڵی خراپەکارانیش درەنگ یاخود زوو نەزۆکانە دەردەچێت، خودا ئەو هەوڵ و تێکۆشان و کۆششە خائینانەیان بە نەزۆکی دەهێڵێتەوە…

با بگەڕێینەوە دواوە  : هەندێک شت هەیە لە ڕووی ڕواڵەتی دەرەکیەوە ناشرین و قێزەونن، بەڵام لە ڕووی ناوئاخنیەوە زۆر ناسکن، وەک لە سەرەتای قسەکانماندا باسی وتەکانی ئیمامی ئاڵڤاریمان کرد، ئەوەی بەسەر باپیرە ئادەم هات، جۆرێک بوو لە لادان، ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى

دواتر خودا ئەوی کرد بە یەکێک لە هەڵبژێردراوەکان، نەوەکانی دوای خۆشی بە یەکێک لە باشترینی هەڵبژێردراوەکان قبوڵیان کرد، وتیان چی؟ وتیان ئادەم هەڵبژێردراوی خودایە، بووە هۆی ئەوەی درەختی ڕاستەقینەی حەقیقەت، حەزرەتی محمدی لێ دروست ببێت، لە شوێنێکی وەک بەهەشت جیابوویەوە، بەڵام دواتر تاجی شەرەفی ئەوەی لەسەر نرا، کە ببێتە باوکی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی، هەتا مرۆڤەکان بەرەو بەهەشتی باوکە ئادەمی بانگهێشت بکاتەوە…

ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى

جەنابی خودا لەوانمان بگێڕێت بە کۆمەک و پشتیوانی خۆی، هەربۆیە لە بەرامبەر ئەو شتانەی بەسەرمان دێت بڵێین بێگومان ئەمانە شتێکی باشیان لە پشتەوەیە،  پێویستە هەموو کات بڵێین : اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، سِوَى أَحْوَالِ أَهْلِ الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ

بێجگە لە حاڵی گومڕا و کافران، لە بەرامبەر هەموو حاڵێکدا سوپاس و ستایش بۆ خودا، گەر نەکەوینە ناو کوفر و گومڕایی، گەر نەکەوینە بەدبەختیەکی لەو شێوەیەی سەردارمان نەناسینەوە، ئیدی:

هەرچی لە جەلالی ئەوەوە بێت لە جەفا

یاخود لە جەمالیەوە بێت لە وەفا

هەردووکیان بۆ گیانمان سەفا

لوتفت خۆشە و قەهریشت هەر خۆش

ئەمە شیعری یونس ئێمرەیە، ئەمە بڵێرەوە و هەرچیت بەسەر دێت بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە لە دڵتەوە پێشوازی لێبکە…

کاتێک گەشتنە ئەو لوتکەیە، ئاوڕ بۆ دواوە دەدەنەوە و دەڵێن :

وای بە چ ڕێگایەکدا هاتینە ئێرە، هەندێک دڕک بە پێکانمدا چەقین، قیتمیر کاتی خۆی کە بە قاچاغی لە حەلەبەوە بە قاچاغی چوەوە تورکیا، لەوە دەچێت هەزار دڕک بە پێمدا چەقی بێت، چونکە پێویست بەوە هەبوو پێڵاوەکانمان داکەنین لەبەر ئەوەی شوێن پێکانمان هەڵنەگرن، لەو کاتەی سنورمان تێپەڕاند ئەمەمان بەسەر هات…

دواتر بۆمان دەردەکەوت ئەو دڕکانەی بە پێماندا دەچێت، یاخود خستنە ناو ئامێرێکی پڕ دەرزی و چقڵ، یاخود ڕاگواستنمان لە شوێن و حاڵی خۆمان، یاخود بە خێزانی هەڵبێیت و لە دەریایەکدا بخنکێیت، پێشتر خانەوادەیەکی ٥ کەسی لەو دەریاچەیەدا خنکان، یاخود ئەوانەی بە دوای شوێنێکی ئارام دەگەڕێن لە دونیادا هەتا تێیدا بگیرسێنەوە، لە کاتی ڕۆشتنیاندا لەو دەریایەدا نقوم بوون و خنکان… 

چەند گیانی جوانی هاوشێوەی سنەوبەر، چەند سوڵتانی ڕوو بە گوڵ، چەند خانی وەک کەیخوسرەو خان، لە ناو ئەو دەریایەنەدا نقوم بوون و خنکان، ئەمە بە هۆی ئامنۆفیسەکانی ئەم سەدەیەوە ڕوویدا، هەندێک تیشکیان تێگرتن و وتیان ئامێزمان بۆ ئێوە کراوەیە، بەڵام ئەوان هەریەکەی لە شوێنێکدا، وەک تۆوی چێنراو لە شوێنێکدا شکان و هەڵوەرین، هەزاران هەزاران کەس بەو شێوەیەیان بەسەر هات…

ئێستاش هەزاران مرۆڤ لە ناو ناڕەحەتی و نەهامەتی و ئازاری جۆرا و جۆردا دەژین، بەڵام دەبێت ئەو زەحمەت و ناڕەحەتیە وەک نزایەک لەبەردەم پەروەردگاردا قبوڵ بکات، ئەو ناسۆری و دەردەڵەی وەک نزایەک قبوڵ بکات، وەک سوفیانی کوڕی عوەینە دەڵێت:

هەندێک جار بە هۆی نزای کەسێکی چەوساوەوە، خودا لە گوناحی تەواوی ئومەتێک خۆش دەبێت، سەرتان بخەنە سەر بەرماڵەکان و بناڵێنن، لە سوژدەدا ناختان بۆ خودا هەڵڕیژن، خودا ئەم هەوری نەهامەتیانەتان لەسەر هەڵگرێت، گەر ئەمڕۆش نەبێت سبەی، گەر سبەی نەبێت ڕۆژی دواتر، لەم چەند ڕۆژە کەمەی ژینی دونیا، کاتێک دەڕۆنەوە بۆ ئەو دونیا، دەڵێن ئەی هاوار فریومان خوارد…

وامانزانی ژینی دونیا تەواو نابێت، هەر لەبەر ئەو گومانە هەموو شتێکمان لە دەستدا، ئەو ژینەی وەک خەوێکی جوان بوو تەواو بوو، ئەم تەمەنە بێ بنەمایە وەک بایەک دێت و دەڕوات، وەک خوڕەی ئاو دێت و تێدەپەڕێت، وەک هەورە بروسکەیەک لێدەدات و دەکوژێتەوە” بۆ ئەوەی وا نەڵێین، پێم وایە پێویستە لێرە ژینێکی پڕاوپڕ بژین، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

‏, وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ ‏شَرٌّ لَكُمْ ‏بەڵام دواتر چی دەڵێت؟

‏: وَاللهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ‏

خودا دەزانێت و ئێوە نازانن، هەر ئەو دەزانێت، هەروەک لە قورئانی پیرۆزدا بە عالم ناوی خۆی دەبات، ئەمە نەچۆتە ناو ناوە جوانەکانی خوداوە، لەو ناوە جوانانەی لەلایەن ئەبوهورەیرەوە گێدراوەتەوە لەسەر زاری سەردارمان ناوی علیم هەیە، علام الغیوب لە قورئاندا هاتووە، ئەویش لە اسماء الحسنی ناوە جوانەکانی خودادا نەهاتووە، بە ٣ شێوازی جیاواز هاتووە، جل جلاله، بە شێوازە سادەکەی عالم، واتە دەزانێت، بە سیغەی موبالەغە دەڵێت علیم، بە سیغەی موبالەغەی زۆر بەرز دەڵێت علام ، هیچ شتێک نیە ئەو نەیزانێت، فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ‏

هێندەی ئەتۆمێک، پرۆتۆنێک، ئەلەکترۆنێک، نیوترۆنێک، لە شەڕ و چاکە هەمووی لەلای خودا زانراوە، هەر بەو شێوەیەش لەگەڵ ئێوە مامەڵە دەکات و پاداشتی کارەکان دەداتەوە، خودا سەرکەوتوتان بکات لەوەی هێندەی شاخە بەرزەکان چاکەتان پێ بکات، بشمانپارێزێت لەوەی هێندەی ئەتۆم و گەردیلەیەک شەڕ و خراپە ئەنجام بدەین،  اَللَّهُمَّ حَقَّ الْقَوْلِ، تُغْنِينَا بِهِ عَنِ اْلأَقَاوِيلِ الْبَاطِلَةِ، يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ، ‏يَا ذَا الْجَلاَلِ وَاْلإِكْرَامِ‏

 

Show More
Back to top button