هەواڵ

رۆژنامەنووسێکی نابینا دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی نەخۆشییە دەروونییەکان

ڕۆژنامەنووسی نابینا جونەیت ئارات ، دوای ئەوەی ڕۆژی ١٠ تەمووزی ٢٠١٦ زیندانی کرا، ئێستا ڕەوانەی نێو ئەو زیندانیانەی دەکەن کە کێشەی دەرونیان هەیە.

 

دادگای پێداهەڵچونەوەی غازی عەنتاب، بڕیاری زیندانی  ٨ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژی بۆ جونەیت ئاراتی ڕۆژنامەنووسی نابینا دەرکرد.

 

سەبارەت بە بابەتەکە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەم ڕونکردنەوەیەی جونەیت ئارات بڵاوکرایەوە:

سڵاو هاوڕێیان، دەمەوێت چەند نامەیەکی گرنگی جونەیت ئارات لەگەڵ ئێوەدا باس بکەم. تکایە هاوکاریم بکەن تا ئەم نوسینانەم بە زۆرترین کەس بگات. جونەیت لە بارودۆخێکی زۆر سەختدایە و پێویستی بە یارمەتی هەیە. لە ئێستاوە سوپاستان دەکەم.

 

  • بەرپرسانی زیندان، ڕۆژی پێنجشەممە جونەیت ئاراتیان لەسەر کورسی نەخۆش بردووە بۆ نەخۆشخانەی تارسوس. بەرپرسانی زیندانی بە دکتۆرەکانیان وتووە ” لە ئەنقەرە بنکەیەکی دەرونی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەمئەندامن، جونەیت بۆ ئەو بنکەیە گونجاو دەبێت”.

 

  • کاتێک جونەیت بەدواداچون بۆ ئەو شوێنە دەکات، تێدەگات کە ئەو بنکەیەی باسی لێوە دەکەن، زیندانییەکە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەرونیان هەیە.

 

  • جونیەت بە نوسینی سکاڵایەک دژی ئەم بڕیارە وەستایەوە. بەڵام گوێیان لێنەگرتووە. لە نەخۆشخانە ڕەوانەی لیژنەیەکیان کردووە. لیژنەکەش لە نامەیەکدا بە بەرپرسانی گرتوخانەی وتووە کە ناردنی بۆ ئەنقەرە ئەرێنییە.

 

  • جونەیت دەڵیت کە شەوانە لە خەوی ناخۆش خەبەری دەبێتەوە و بە ڕۆژدا ناتوانێت بخەوێت. باری دەرونی تەواو تێکچووە و هەموو کاتێک لەگەڵ دەرونناسدا چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات.

 

  • جونەیت وتی کە ئەو کەسانەی لە ژورەکەدا لەگەڵی دەمێننەوە، زۆر هاوکاری دەکەن.

 

  • بنەماڵەکەی چاویان بە پارێزەران کەوتووە، بەڵام وتویانە هیچمان لەدەست نایەت.

 

  • لەکاتێکدا بواری ماددی بنەماڵەی جونەیت زۆر خراپە. بەزۆر دەچن بۆ تارسوس و دێنەوە. گەر بێتو جونەیت ڕەوانەی ئەنقەرە بکرێت، سەردانیکردنی زۆر سەخت دەبێت.

 

تکایە ئەم بارودۆخە بە پارلەمانتاران و رۆژنامەنووسان بگەیەنن. لەکاتێکدا لەبەر ئەوەی نابینایە، بارۆخی زۆر سەختە. ئەگەر رەوانەی ئەنقەرە بکرێت، ئەوا تەواو ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە. تکایە بەرپرسیار بن.

Show More
Back to top button