هەواڵ

رۆژنامەنوسێکی ڕۆژنامەی زەمان سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ئێمرە سۆنجان ڕۆژنامەنوسی پێشووی ڕۆژنامەی زەمان کە ماوەی ساڵێک و ٦ مانگە لە زیندانە، لە دوا دانیشتنی دادگادا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

سۆنجان پێشتر پەیامنێری هەواڵەکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی بەرگری بوو، داواکاری گشتیش جگە لە هەواڵ و تویتەکانی ناوبراو هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەی پشان نەداوە.

دادگای ٢٥ ی سزا قورسەکانی ئیستەنبول، لە دوا دانیشتنی دادگادا داوایان لە ئێمرە کرد کە دوا قسەی خۆی بکات.

ئەویش داوای ئازادکردنی کرد.

دادگا سەرەتا ٩ ساڵ زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپاند و دواتر کەمیان کردەوە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی.

http://www.tr724.com/zaman-muhabiri-emre-soncana-twitleri-icin-7-yil-6-ay-hapis/

 

Show More
Back to top button