هەواڵ

‘دەڵێین ئەمەش لە قەدەردا هەبوو، لە خۆڕاگری زیاتر چارەیەکی تر نییە’

نازلی ئیلیجاک، ڕۆژنامەنووس

ڕۆژنامە نووس ‘نازلی ئیلیجاک’ کە دوای هەوڵی کوودەتاکە دەست گیر کراوە، وتی: ئەو سزایەی بۆی داواکراوە هاوشێوەی سزای سەربازە کودەتاچییەکانە. ئیلیجاک بە وتنی: “ئەمەش لە قەدەردا هەبوو، لە خۆڕاگری زیاتر چارەیەکی تر نییە” ئاماژەی دا بە گرانی مانەوە لە زینداندا لە قۆناغی باری نائاساییدا.

نازلی ئیلیجاک کە داوای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەکرێت، نامەیەکی بۆ نووسەری ‘Yeniçağ’ بورهان ئایێر نووسی. ئایێر لە گۆشەی خۆیدا بە ناونیشانی “نامەیەک لە نازلی ئیلیجاکەوە” نامەکەی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیە:

 

قەدەغە کردنەکەم تازە هەڵگیراوە

 

بورهان ئایێری خۆشەویست،

چەند مانگێک پێش ئێستا لە نووسینێکتدا نووسیبووت کە وا بۆ من خەم بار بوویت. لەو کاتەدا مافی نامە نووسینم نەبوو؛ نامتوانی سوپاست بکەم. باسی چالاکی مەحەمەد عەلیشت کردبوو. زۆر پێم خۆش بوو.

سنوورداری پارێزەر و نامە ناردنم تازە لا چووە. مانەوە لە زینداندا گرانە، بەڵام لە کاتی باری نائاسایدا گرانترە. هیچ چارەیەکی ترمان نییە بێجگە لەوەی بڵێین؛ ‘لە قەدەردا ئەمەش هەیە’.

دەمەوێت بارودۆخی خۆمت بە کورتی بۆ بنووسم. من بە بانگەشەی ئەندام بوونم لە ڕێکخراوی گولەندا دەستگیر کراوم. ئەم تاوانبار کردنە زۆر ترسناک و سامناک بوو. پاشان، لە دوای ئەوەی لە تەلەفیزیۆنی ‘Can Erzincan’ دا بە میوانی ‘ئەحمەد ئاڵتان’ و ‘مەحەمەد ئاڵتان’ لە 14ی تەمووزی 2016دا لە بەرنامەیەکدا بەشداریمان کرد، هەر سێکمان بە خاوەن دۆسییەی تاوان ڕاگەیەنراین. ئەمجارەیان بە بیانووی ‘دەتانزانی کودەتا ڕوو دەدات، دەتانویست کودەتا بکرێت’ بە تاوانباری سەرەکی دانرام. ئەو سزایەی بۆم داوا کراوە هاوشێوەی سزای سەربازە تاوانبارەکانە؛ “سزای زیندانی هەمیشەیی”. هەرچەند لەبەر ئەوەی لە بەرنامەکەی 14ی تەمووزدا من پێشکەشکار بووم، ئەتوانم بڵێم هیچ قسەم نەکردووە. نە لە دەمم وشەی کودەتا دەرهاتووە، نە پیا هەڵدان بە کودەتادا. خۆتان بۆچوونی من  دەربارەی کودەتا لە 27ی مایسەوە دەزانن. لەو بەرنامەدا ئەحمەد ئاڵتان ئەوەی ڕوون کردەوە کە کۆمەڵەی ‘EMASYA’ سەرلەنوێ دروست بوونەتەوە و دووبارە هاونیشتیمانیان وابەستەی سوپا دەکرێنەوە، ئەم پیادەکردنەش لە ناوچە پڕ کێشەییەکاندا ڕێی بۆ دروست بوونی کودەتا خۆش کردووە، دەسەڵاتی مەدەنی ئاگادار کردەوە. لەگەڵ ئەوەدا من باسێکم لە کارە نایاساییەکانی ئێستا کرد و مەندرێس و ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوەی ئەو کاتم وەبیر هێنایەوە. وتم: هەرچەندە مەندرێس لەلایەن چینە جیاوازەکانەوە پەسنی بەدەست هێناوە بەڵام ئەم ئەنجوومەنە تا ئێستاش ڕەخنەی لێدەگیرێت. لەبەر ئەوەی لە بەرنامەکەدا دوو جار بە هۆکاری جیاواز ناوی کودەتا هێنراوە، لە ئێستادا بە بیانووی زەمینە سازی بۆ کودەتا تاوانبار کراوین. هەر لە هەمان بەرنامەدا باسی ئەوە دەکەین کە دوای دوو ساڵ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. ئەو پارتەی ‘مێراڵ ئەکشەنێر’ دروستی دەکات سەرنج بۆ خۆی کۆ دەکاتەوە. بەڵام ئەگەر بڕیار لەسەرمان درا بێت، ئێمە چیمان لە دەست دێت.

 

 

ڕوونکردنەوەش نییە

 

لە ڕوونکردنەوەکەی داواکاری گشتیدا سەبارەت بە من هیچ بەرچاو ڕوونی و لێکدانەوەیەکی تێدا نییە کە چ ڕستەیەکم یاخود کام تویتم بانگەواز بووە بۆ کودەتا.

لە دۆسییەکەماندا بە یاسای ‘TCK 309’ تاوانبار کراوین، واتە گۆڕینی ڕژێمی دەستووری بە بەکارهێنای تووندوو تیژی زۆرەملێ. من بۆچی ببمە دوژمنی سیستمێکی کۆماری دیموکراتی باش؟ بۆچی سیستمێکی مەلاییم بوێت؟ فەرمانگەی سزای 16ی دادگای باڵا بڕیارێکی گرنگی دەرکردووە. لێرەدا بۆ ئەوەی ماددەی 309 پیادە بکرێت ‘پێویست بە تووندوو تیژی و زۆرەملێیی’ دەکات، دوای ئاماژەدان بەمە ئەوە دووپات کراوەتەوە کە دەبێت ئەو زۆرەملێییە زۆرەملێییەکی ماددی بێت.

 

سەروەری یاسا

 

یاسای 309، یەکەم جار بە شێوەی ‘ زۆرەملێیی و هەڕەشە کردن’ هاتە ناو پەرلەمانی تورکیاوە. جەهەپە و ئاک پارتی پێکەوە ئەم دەستەواژەیان گۆڕی بە ‘زۆرەملێیی و تووندوو تیژی’. لە بەهانەی گۆڕینەکەشیدا ئەمە هاتبوو؛ ‘لە چوار چێوەی پیادەکردنی مافەکانی ئازادی کاری ڕێکخراوەیی و ڕا دەربڕین کە لە دەستوردا خراوەتە ژێر گەرەنتییەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوون دووپات بکرێتەوە کە ناگونجێت لە چوارچێوەی دەستووردا ئەو مافانە پێشێل بکرێن، یاخود بۆ ڕەواندنەوەی هەر دوو دڵییەک لەم بارەیەوە، بە پێویست زانرا ئەم گۆڕانکارییە ئەنجام بدرێت.’

بڕواننە ئەو خاڵەی پێی گەیشتووین!

دادگاییەکەم ماوەتەوە سەر بڕیاردان؛

12ی شوبات

لەگەڵ خۆشەویستیمدا

ساڵێکی خۆش

نازلی ئیلیجاک

Show More
Back to top button