بیروڕا

دەنگێک لە هیندستانەوە باس لە خزمەت و دونیای ئیسلام دەکات

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لەلای مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بووم، باسی ناوەڕۆکی پەڕتوکەکەی پ. عەلامم بۆ کرد، ئەویش لەوەڵامدا وتی...

 

فاروق مەرجان نووسەری ئاژانسی سامانیۆڵو هەبەر لە نووسینێکیدا خویندنەوەیەکی گشتیی بۆ پەڕتووکی” لەپێناو خوادا-For The Sake Of Allah”ی پ. ئەنوەر عەلام کردووە، کە نووسەر و بیرمەندێکی هیندییە و لە لەندەن دەژی. پەڕتووکەکەی عەلام ٢٥٦ پەڕەیە و بۆ نووسینی نووسەر ماوەی ٦ ساڵ لە تورکیا و نزیک لە دامەزراوە و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ژیاوە.

مەرجان لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو پەرتووکەکەی لە پێشەکییەوە و تا سەرچاوەکانیش خویندووەتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە ئەو پەڕتووکە ڕوانینێکی بابەتییانەی لەسەر بزاڤەکە و شوینێکی گرنگ لە بوواری ئەکادیمیدا دەگرێت، بۆچوونی خۆشی لەسەر پەرتووکەکە لە ٣ خاڵدا کورت کردووەتەوە، بەم جۆرە:

  1. فەتحوڵڵا گولەن تەنها باسی لە شێوازی ڕاستەقینەی ژیانی ئیسلام نەکردووە، بەڵکو شێوازێکی گونجاو بۆ ئەم سەردەمەشی بە هەمان قورسایی خستووەتە ڕوو. لە پشت پەسەندکردن و سەرکەوتنی خوێندنگاکانی خزمەتەوە لە هەموو جیهاندا، ئەو شێوازە گونجاوەی بەهاکانی ئیسلام هەیە. لە سەدەی بیستەمدا گەرانی زۆر بەدوای چارەی ئەو قەیرانانەدا هەبوو کە ئیسلامی تێکەوتووە، لە پاکستان فەضلوڕەحمان و مەودودی، لە میسر حەسەن بەننا، لە ئێران خومەینی هاتنە مەیدانەکە، بەڵا تەنها بزاڤی خزمەت سەرکەوتووبوو لەوەدا کە شێوازێکی گونجاو بەپێی سەردەمەکەمان بخاتە ڕوو. وەک چۆن لە ڕابردوودا ئیمام غەزالی، ئیمامی ڕەبانی، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، بەدیعوزەمان سەعیدی نورسی بوونە چارەی دەردی دونیای ئیسلام لە سەردەمی خۆیاندا، بە هەمان شێوە فەتحوڵڵا گولەنیش بە وەرگرتنی ئیلهام لەو موجەدیدانەی پێشوو بووتە بزاوتی تەجدیدی ئەم سەردەمە. سەرەڕای دژایەتیی و هەوڵەکانی ئێردۆغانیش بێ وچان و بێ سەرسم دان بەردەوام دەبێت لە خزمەتی مرۆڤایەتی.
  2. فەتحوڵڵا گولەن وەک گاندی لە ژیانیدا هەردەم لە سنوورە ڕێپێدراو و یاساییەکاندا ماوەتەوە. لەو کاتانەشدا کە زۆر فشاری لەسەر بووە هیچ پەنای بۆ زەمینو کارێکی نایاسایی نەبردووە. ئێستاش بە هەمان شێوە وەڵامی هەموو نادادی و پێشێلکارییەکانی ڕژێمەکەی ئێردۆغان دەداتەوە. بە درێژایی ٥٠ ساڵی ڕابردوو، نەک تەنها لە تورکیادا، بەڵکو لە تەواوی ئەو وڵاتانەدا کە هاوسۆزانی بزای خزمەت کاری لێ دەکەن، یەک نموونەش نییە کە ئەوان کارێکی نایاسایی و خراپیان کردبێت. ڕژێمەکەی ئێردۆغانیش چونکە تەنانەت یەک پێشێلکاریی و کاری نایاسایی ئەوانی نەدۆزیوەتەوە، بە ناچاری تۆمەتی تیرۆریان دەداتە پاڵ. ئەو کارانەی ئێردۆغان بە بەکارهێنانی هێزی دەوڵەت لەناو تورکیادا و لە وڵاتانی تریش دژ بە بزاڤی خزمەت و بۆ لەناوبردنیان ئەنجامیان دەدات، هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە. هەر بۆیە لە هیچ وڵاتێک ڕەوایەتی نادراوە بە کارەکانی ئێردۆغان و بە هەند وەرنەگیراون، تەنها لە هەندێک لەو وڵاتانە نەبێت کە کێشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤیان تێدایە.
  3. ئەو بیرۆکەیە ڕاست نییە کە بڕوای وایە بزاڤی خزمەت و بزوتنەوە سیاسییەکەی ئێردۆغان لە سەردەمێکدا پێکەوە کاریان کردووە و هاوپەیمان بوون. بە وردبوونەوە لە ٨٠ ساڵ تەمەنی فەتحوڵڵا گولەن و ئەو نوێنەرایەتییەی بزاڤەکە بۆ ئیسلامی دەکات، تێدەگەین کە هاوپەیمانیەتییەکی لەو جۆرە ناکرێت هەبێت. یەکێک لەو بنەما سەرەکیانەی کە گولەن بانگەشەی بۆ دەکات، ئەوەیە کە دین بابەتێکی سیاسیی و ئایدۆلۆژی نییە، بۆیە بزاڤێکی لەمجۆرە هەماهەنگیی لەگەڵ ئیسلامی سیاسییدا نابێت. هۆکاری ئەوەش کە بزاڤی خزمەت و ئاکەپە تا ساڵی ٢٠١٢ش وا دەردەکەوتن کە پێکەوەبن ئەوە بووە کە لەو سەردەمەدا ئاکەپە بە فشاری یەکێتی ئەوروپا لەسەر ڕێی دیماوکراسی بوو. گولەنیش پشتیوانیی لە حەق و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی تورکیا دەکرد کە لەو کاتەدا لەئارادابوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی مامۆستا گولەنم کرد و باسی ناوەڕۆکی پەرتوکەکەی پ. عەلامم بۆ کرد. مامۆستاش لە وەڵامی عەلامدا  فەرمووی: “پێویستە ئەم پەیامانە بە جیهاندا بڵاو ببنەوە”. سەبارەت بەوەش کە عەلام نووسیویەتی: “گولەنیش پشتیوانیی لە حەق و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی تورکیا دەکرد کە لەو کاتەدا لەئارادابوو.”، مامۆستا وەک چەندین جاری تریش ئاماژەی بۆ ئەو بابەتە دابوو وتی: ” خەڵەتێنراین…”

ئەو وتارەی مامۆستاش کە لە ڕۆژنامەی لیمۆندی فەڕەنسیدا لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە، لە پێرۆوە بۆ ئەفغانستان، لە ڕوسیاوە بۆ بۆسنە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی چەندین وڵاتدا بڵاوکراوەتەوە. لە ڕوسیا ڕۆژنامەی پراڤدا وتارەکەی بڵاوکردەوە، ئیتر بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت.

 

هەرچەندە بەهۆی سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانەوە لەوانەیە تەمەنی ڕژێمەکەی تورکیا درێژتر بێت، بەڵام تاسەر نامێنێتەوە… چونکە ئەو ڕژێمە نەک تەنها بۆ ناوچەکە، بەڵکو بۆ هەموو دونیا ڕژێمێکی خراپەکارە.. لە هەندێک ناوچەی پڕ کێشەی جیهاندا، لەو خویندنگایانەدا کە پێشتر هی بزاڤی خزمەت بوون و ڕژێمەکەی ئێردۆغان بە یارمەتی حکومەتی ئەو وڵاتانە دەستی بەسەردا گرتوون، گۆرانی ” ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێت ئێردۆغان” بە منداڵان دەوترێتەوە و تۆمارەکانیشیان بڵاو دەکرێتەوە.

تۆ بەس لەو تێڕوانین و ئاکارانە وردببنەوە کە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لەو خوێندنگایانەدا پیشانیان دەدا، لەم عەقڵیەتەش ورد ببنەوە.. ئیتر ئەو وڵاتانەش وردە وردە تێدەگەن کە چ عەقڵیەتێک بەرانبەریانە. مامۆستا فەتحوڵڵاش لە وەڵامی ٢ کەسدا کە لە ئوسترالیاوە هاتبوون، یەکێکیان ئەکادیمی و ئەوی تریشیان ڕۆژنامەنووس بوو سەبارەت بە دۆخی تورکیا وتی: “لە کۆتاییدا ویژدانی مرۆڤایەتی سەردەکەوێت.”

بەڵێ لە کۆتاییدا ویژدانی مرۆڤایەتی سەردەکەوێت و بەشێکیش لە جیهانیی ئیسلامیی کە بە پڕوپاگەندەکانی ئێردۆغان خەڵەتاون هۆشیار دەبنەوە. سەیری مێژووی ئیسلام بکەن، هێڵی کارکردنی ئیمامی غەزالی، ئیمامی ڕەبانی، مەولانا خالید و سەعیدی نورسی سەرکەوتوو بوون.

ئەوەی ئەرکی ئێمەیە، کارکردنمانە لەسەر ڕێڕەوی ئارامگری چالاکانە(سەبری ئاکتیڤ)….

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/hindistan-dan-bir-ses-hocaefedi-hizmet-ve-islam-dunyasi-haberi/1320523/

Show More
Back to top button