هەواڵ

دەنگۆی ئەشکەنجەدانی کچانی خوێندکاری ئامادەیی و زانکۆ لە ئاسایشی شاری مەرسین بڵاودەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ناوخۆی تورکیا، دەنگۆی ئەشکەنجەدانی ٨٠ هاوڵاتی شاری مەرسین بڵاو بوویەوە کە لە نێوانیاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و کچی خوێندکار هەیە.

لە ماوەی ڕابردوودا ٨٠ هاوڵاتی شاری مەرسین دەستگیرکران کە لە نێوانیاندا ٢٠ کچە خوێندکاری زانکۆ،  ٥ کچە خوێندکاری قۆناغی دوا ناوەندی بوونی هەیە. هەروەها بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی هەتا ئێستا ئاشکرا بوون، دایکی منداڵێکی دوو مانگیش لە نێوان دەستگیرکراواندایە.

ماڵپەڕی “ئەشکەنجە لە تورکیا” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە چەند تویتێکدا ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد:

      یەکەم: نزیکەی ٨٠ هاوڵاتی دەستگیرکراو لە بنکەی ئاسایش شاری مەرسین، کە لە نێوانیاندا ٢٠ کچە خوێندکاری زانکۆ هەیە، لەلایەن کاربەدەستانی بنکەکەوە خراونەتە ژێر ئەشکەنجەوە.

دووەم:     ماوەی ٣ ڕۆژە نزیکەی ٨٠ هاوڵاتی شاری مەرسین دەستگیر کراون، کە لە نێوانیاندا ٢٠ کچە خوێندکاری زانکۆ و ٥ کچە خوێندکاری قۆناغی دوا ناوەندی بوونی هەیە.

سێهەم:  لە نێوان دەستگیرکراوەکاندا دایکی منداڵێکی دوو مانگ هەیە، کە ماوەی ٤ ڕۆژە بە دەستگیرکراوی لە بنکەکەدا ماونەتەوە.

چوارەم:  یەکێک لە کچە خوێندکارەکان تەمەنی ١٥ ساڵە و بە تەنیا لە بەشی چاودێری منداڵان دەستگیر کراوە.

پێنجەم:  کچە خوێندکارە تەمەن ١٥ ساڵەکە بە کاربەدەستانی بنکەکەی وتووە ” گەر پێویست دەکات بمخەنە زیندان، بەڵام لێرە بە تەنیا زیندانیم مەکەن”.

شەشەم: کاربەدەستانی بنکەکە ناهێڵن پارێزەری دەستگیرکراوەکان چاویان بە بریگرتەکانیان بکەوێت.

حەوتەم: یەکێک  لەو خانمانەی ئازاد کراوە، لە کاتی دەرچوونی لە بنکەکە، بە هۆی ئازاری ئەشکەنجەدانەکەیەوە لە هۆش خۆی چووە.

هەشتەم:   لێرەدا دەمانەوێت وەبیرهێنانەوەیەک بۆ کاربەدەستانی بنکەی ئاسایشی مەرسین بکەین، کە لە ئەشکەنجەداندا جیاوازی لە نێوان پیاو و ژن و منداڵدا ناکەن” تاوانی ئەشکەنجە هەرگیز کاتی بەسەردا تێناپەڕێت و هەر دادگایی دەکرێن”.

نۆیەم: دەمانەوێت وەبیرتان بهێنینەوە کە هاوشێوەی فەرماندە سەربازیە کراواتیەکە دادگایی دەکرێن، ئەویش دوای ٢٥ ساڵ لە ئەنجامدانی ئەشکەنجە دادگای کرا و، دوای ١٣ ساڵ لە دادگایی کردن، کاتێک بڕیاری ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا، لە ڕێگەی ژەهر خواردنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەیەم: ئەو بەرپرسانەی کە تاوانی ئەشکەنجە ئەنجام دەدەن لە شاری  مەرسین ئەمانەن:

عەلی ئیحسان سو/ پارێزگاری مەرسین

موستەفا ئێرجان/ داواکاری گشتی مەرسین

مەهمەت شاهانە/ بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی مەرسین

 

 

 

Show More
Back to top button