بیروڕاهەواڵ

“دەمەوێت گولەن لەکەدار بکەن، ئەگەر بەڵگە نیە دروستی بکەن”

 بریان ماک کاولی کارمەندی پێشووی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکی(FBI) و مایکڵ فلین ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی، لە سێهەم ڕۆژی دانیشتنی دادگایی کردنەکەیاندا لە دۆسیەی “بە زۆر ڕادەستکردنەوەی گولەن”دا، چەند دان پێدانانێکی گرنگی ئەنجامدا.

ماک کاولی لەبەردەم دادگادا دانی بەوەدا نا، کەوا ئێکیم ئاڵپتەکین، داوای ئەوەی لێکردوون کە  مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، لە بەرچاوی ڕای گشتی ئەمەریکا لەکەدار بکەن ؛ ئەگەر بەڵگەشیان لەبەردەستدا نەبێت بۆ ئەو کارە، خۆیان بە مەبەستی لەکەدارکردنی دروستی بکەن.

ئێکیم ئاڵپتەکین هاوڵاتیەکی دانیشتووی هۆڵاندایە کە بە ڕەگەز تورکە و، لە ماوەی ڕابردودا ئەوە ئاشکرا بوو کە لە بەرژەوەندی کاربەدەستانی تورکیا، لە ئەمەریکا پەیوەندی بە هەندێک کۆمپانیای دروستکردنی لۆبی کردووە.

مایکڵ فلین ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا یەکێک دەبێت لەو کەسانەی ئاڵپتەکین پەیوەندی پێوە دەکات و، ئامانجی لەم کارەش لەکەدارکردنی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن و ڕادەستکردنەوەی دەبێت.

 

ماک کاولی کە پێشتر کارمەندی کۆمپانیاکەی مایکل فلین بووە و لە هەمان کاتدا کارمەندێکی خانەنشینکراوی پۆلیسی فیدڕالی ئەمەریکیە، لە بەردەم دادگادا دانی بە داواکاریە نایاسایەکانی ئاڵپتەکین دەنێت و دەڵێت” ئاڵپتەکین پێی وتم کەوا دەیەوێت فەتحوڵڵا گولەنی بۆ لەکەدار بکەین. پێی وتم کەوا پێویستە وەک تیرۆرست لە ناو ڕای گشتی ئەمەریکادا بناسێنرێت و گەر بەڵگەی پێویستیش لەبەردەستدا نەبێت، خۆمان دروستی بکەین”.

ماک کاولی ئاماژەی بەوەدا کە بیژان کیانی هاوڵاتی بە ڕەگەز ئێرانیش، کە لە هەمان دۆسیەدا گومانلێکراوە، زۆر بە گرنگیەوە لە داواکەی ئاڵپتەکینی ڕوانیوە و پلانەکەیان لە دوو قۆناغ پێکهاتووە.

ئاڵپتەکین لە قۆناغی یەکەمدا بەڵێنی پێدانی ٤٠٠ هەزار دۆلاری پێداون ، گەر سەرکەوتوو ببن لە ناساندنی گولەن وەک کەسێکی تیرۆرست و، لە قۆناغی دووهەمیشدا گەر بتوانن گولەن ڕادەستی تورکیا بکەنەوە، ئەوا بڕی ٥ ملیۆن دۆلاریان پێدەدا.

ماک کاولی ئاماژەی بەوەشدا کە بە سەرسوڕمانەوە لە داوا نایاسایەکانی نوێنەرەکەی تورکیای ڕوانیوە و لە هەمان کاتدا داوای چاودێری فیزیکی هەندێک کەسی دیاری بزاڤی خزمەتی لێکردووە.

ئاڵپتەکین بە ماک کاولی وتووە” دەمەوێت بزانم ئەم کەسانە چی دەکەن و لەگەڵ کێدا قسە دەکەن، ناوی ئەو پەڕلەمانتارانەم دەوێت کە ئەمانە پەیوەندیان پێوە دەکەن”.

ماک کاولی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم داواکاریانەی ئاڵپتەکینی ڕەت کردۆتەوە و پێی وتووە” تۆ دەزانی داوای چی شتێک لە من دەکەیت؟!”.

 

ماک کاولی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە داواکاریەکانی ئاڵپتەکین هەر هێندە نەبووە و، لە چاوپێکەوتنێکی تریدا لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦، کە لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بەرات ئاڵبایراک وەزیری ئابوری تورکیا و مەولود چاوشئۆغلوی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادە بوون، داوایەکی “سەیر”یان ئاڕاستەی جەیمس ولسی سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری CIA ئەمەریکی کردووە.

ئاڵپتەکین و وەزیرەکانی تورکیا، لە کۆبوونەوەکەیاندا داوا لە وڵسی دەکەن کەوا پیلانێک بۆ ڕفاندنی م.فەتحوڵڵا گولەن دابنێنن و لە شوێنی مانەوەی دەریبهێنن.

ئەم قسانەی ماک کاولی لە کاتێکدایە، وڵسی لە ماوەی ڕابردوودا، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا باسی لەوە کرد کە وەزیرەکانی تورکیا داوای ڕفاندنی گولەنیان لێکردووە و ئەویش بە زمانێکی زۆر توند داواکەیانی ڕەت کردۆتەوە.

بەم شێوەیە ماک کاولی وتەکانی جەمیس ولسی لەبەردەم دادگاشدا پشت ڕاستکردەوە.

“هەوڵدان بۆ گەشتن بە دۆسیە شاراوەکانی FBI”

ماک کاولی لە درێژەی دان پێدانانەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە بیژان کەیان لەسەر داوای ئێکیم ئاڵپتەکین، پرسیاری ئەگەری گەشتن بە دۆسیە شاراوەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکا FBI  لێکردووە.

ماک کاولیش لە وەڵامدا وتوویەتی” لەبەر ئەوەی خانەنشین کراوم، دەستم بە هیچ دۆسیەیەکی شاراوە ناگات”.

کاولی دان بەوەشدا دەنێت کە لە بەرامبەر بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکاندا بڕی ٥ هەزار دۆلاری لە کۆمپانیایەکەی فلین وەرگرتووە و، پاشان ئاماژە بەوەش دەدا کە لە سەرچاوە ئاشکراکانەوە، زانیاری بۆ کۆکردونەتەوە.

“داوایان لێکردم بە گولەن بڵێم تیرۆرست، منیش لەبەر ئەوەی بەڵگەم لەبەردەستدا نەبوو ڕەتمکردەوە”

 

بریان ماک کاولی باسی لەوەش کرد کە مایکڵ فلین لە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لە دژی گولەن کاری کردووە.

لەلایەکی ترەوە بیژان کەیان ئەو هاوڵاتیە ئێرانیەی پەیوەندی  لەگەڵ دانا ڕۆهرابەچەری کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی بە ڕەگەز ئێرانی دەبێت، داوای لێدەکات پێکەوە بچنە لای کۆنگرێسمانە بە ڕەگەز ئێرانیەکە و باس لەوە بکەن کە گولەن کەسێکی تیرۆستە.

کاولی لەبەردەم دادگادا ئاماژەی بەوەشدا کە بە هۆی نەبووی بەڵگەوە لەسەر تیرۆرست بوونی گولەن، داواکەی بیژان کەیانی ڕەت کردۆتەوە.

کاولی سەبارەت بەم بابەتە وتی” نەمدەتوانی قسەیەکی وەها دەرحەق بە گولەن بکەم، چونکە بەدواداچوونم بۆ کرد و شتێکی وەهام بەدی نەکرد”.

 

مایکڵ بۆستۆن ڕێکخەری کارەکانی کۆمپانیەکی فلین، کە سەرپەرشتی کارەکانی مایکڵ فلینی کردووە لە پرۆژەکەی تورکیادا، لە دوای ماک کاولی وەک شایەت هاتە بەردەم دادوەر.

بۆستۆن باسی لە ئامانجی پڕۆجەکەیان لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا کرد و وتی” ئامانجی کۆتایی پرۆژەکەمان ئەوە بوو، لەلایەن ئەندامانی پەڕلەمان یاخود کاربەدەستانی هێزە ئەمنیەکانەوە “پێشنیاری بەڵگەی تاوانبار” بوونی گولەن بگەیەنین بە وەزارەتی داد و پێگەیی یاسایی گولەن لەو وڵاتەدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت”.

بۆستۆن ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکادا سەبارەت بەو بابەتە قسەیان کردووە و هەروەها بۆ گۆڕینی ڕای گشتی ئەمەریکاش کاریان لەسەر فیلمێکی دۆکۆمێنتاری کردووە.

بۆستۆن باسی لەوەش کرد کە بیژان کیان پێشتریش دۆکۆمێنتاریەکی تری لەگەڵ کەناڵی CNN  کردووە و ئەم جارەشیان لە تورکیاوە هەریەک لە نەدیم شەنەری ڕۆژنامەنوس و ئیسماعیل حەقی پەکینی مەحکوم لە دۆسیەی ئەرگەنەکۆندا، بەشداریان تێدا کردووە.

ئامانجیان لە دۆکۆمێنتاریەکە ئەوە بووە کە گولەن وەک مەلایەک و کەسایەتیەکی تیرۆرست پشان بدەن.

لەلایەکی ترەوە جۆن ئیلیۆت کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاری بۆ ئاڵپتەکین کردووە،  ئاماژەی بەوەدا کە ئاڵپتەکین داوای لێکردووە چاودێری ٤ کەسایەتی نزیک لە گولەن بکات.

ئەوانیش بریتی بوون لە عوسمان شیمشەک، مەهمەت عەلی شەنگوڵ، ئەحمەد کوروجان، جەڤدەت تورکیۆڵو…

 

 

 

Show More
Back to top button