بیروڕاهەواڵ

دەسیسەی پێنجەم: ئەنانیەت

سەفوەت سەنیح

حەزرەتی ئوستاد، سەبارەت بە دەسیسەی پێنجەمی شەیتان کە ئەهلی دونیای پێ لە خشتە دەبات، باسی ئەنانیەت و خۆپەرستی دەکات.

ئوستاد ئاماژە بەوە دەکات کە شەیتان لە ڕوی ئەنانیەتەوە بەسەر مرۆڤەکاندا زاڵ دەبێت و لغاوێک لە دەمی مرۆڤەکە دەکات، کە بۆ هەرشوێنێک بیەوێت ئاڕاستەی بکات، دواتر سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە لەم بابەتەدا دەبێت هەڵبگیرێت دەڵێت” لایەنگرانی ئەهلی گومڕایی، هەوڵ دەدەن سوود لە ئەنانیەتی مرۆڤەکان ببینن و ئەو برایانەی هەمە لە منی دوو بخەنەوە. لە ڕاستیشدا یەکێک لە ترسناکترین دەمار کە لە مرۆڤدا بوونی هەبێت ئەنانیەتە. هەروەها لاوازترین دەماری مرۆڤیش هەر ئەنانیەتە. بە دەستپیاهێنانێکی ئەم دەمارە، دەتوانرێت زۆر شتی خراپ ئەنجام بدرێت.

ئەی براکانم ئاگاتان لە خۆتان بێت لە ڕێگەی ئەنانیەتەوە لێتان نەدەن. لەو ڕێگەیەوە ڕاوتان نەکەن. هەموو کاتێک ئەوە بزانن کەوا ئەهلی گومڕایی لەم سەردەمەدا سواری “انا” بوون و لە دۆڵەکانی گومڕایدا خەریکی ڕاکردنن. ئەهلی حەق تەنیا لە ڕێگەی تەرک کردنی “انا”  – منێتی – دەتوانێت خزمەت بکات. تەنانەت گەر لە بەکارهێنانی “من” یشدا لەسەر حەق بێت، مادام لەم حاڵەتەدا وەک لایەنی بەرامبەری لێدێت کە وەک کەسێکی نەفس پەرست دەربکەوێت، تەنانەت لەم کاتەشدا وەک ناحەقیەکی لێدێت بەرامبەر خاتری حەق.

هەروەها ئەو خزمەتە قورئانیەی لە چواردەوری کۆبووینەتەوە، ئەنانیەت قبوڵ ناکات. هەمیشە داوای نحن “ئێمە” دەکات. قەت مەڵێن “من” و هەمیشە باسی ”ئێمە” بکەن.  پێموایە ئێوەش قەناعەتتان بەوە هەیە کە ئەم برایەتان لەبەر خاتری “منێتی” نەهاتۆتە مەیدان. ئێوە ناکات بە خزمەتکاری “منێتی” خۆی. بەڵکو خۆی وەک کەسێکی ” بێ منێتی” خزمەتکاری قورئان هاتۆتە گۆ. لە خۆڕازینەبوون و لایەنگیری نەکردنی “منێتی” کردۆتە پیشەی خۆی. بە بەڵگەی بەرجەستەش ئەوەی سەلماندووە کە ئەو بەرهەمانەی بۆ سوودی هەموو لایەک نوسراوە، وەک موڵکی میری وەهایە و لە قورئانەوە چۆڕاوەی گرتووە. هیچ کەسێک بە “منێتی” خۆیەوە نەبۆتە خاوەنیان. ناشتوانێت ببێتە خاوەنیان. بۆ نمونە گریمان من بە “منێتی” خۆمەوە دەمەوێت ببمە خاوەنیان، وەک چۆن برایەکی منیش لەم بابەتەدا قسەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت، مادام بە هۆی ئەم بەرهەمانەوە دەرگای حەقیقەتە قورئانیەکان ئاوەڵا بووە، ئیدی هێندە دەهێنێت کەوا بۆ نوقسانی و بێبایەخێتی من جێنەهێلدرێن و، ئەهلی زانست و کەماڵ پێویستە وەرز نەبن لەوەی پشتگیریم بکەن و دەستبەردارم ببن. پێشینانی باشی ئێمە و بەرهەمی زانا لێکۆڵەرەوەکانیان گەرچی دەوای هەموو دەردێکی تێدایە، بەڵام جاری وەها هەیە کە تەنیا یەک کلیل گەنجینەی زۆری پێ ئاوەڵا دەکرێت.

پێموایە تەنانەت ئەوانەی زانستی ئەنانیەتیشیان زیاد لە حەدی خۆی قوڵپی داوە، لەوە تێگەشتوون کەوا؛ “وتەکان” ی بڵاوبوونەتەوە، کلیلی حەقیقەتە قورئانیەکانن و شمشێرێکی ئەڵماسیە  دەیدات لەسەری ئەوانەی نکوڵی لەو ڕاستی و حەقیقەتە قورئانیانە دەکەن. بەو زاتە خاوەن کەماڵ و فەزڵ و زانستی بەهێزی ئەنانیەتە دەڵێم با بزانن: ئەوانە نابن بە خوێندکاری من، بەڵکو دەبنە شاگردی قورئانی کەریم. منیش هاوپۆلێکی ئەوان دەبم لە وانە قورئانیەکاندا.

گریمان من بە دوای ئەوەوەم کە خۆم بکەمە مامۆستا، مادام وایە کەواتە دەبێت چارەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەهلی ئیمان بە گوێرەی پلەی خۆیان، لە عەوامەوە تا کەسە تایبەتەکان، یان ئەوەتا چارەیەکی ئاسانتر بدۆزنەوە لەوەی ئێستا هەیە یان ئەوەتا خۆیان ببنە مامۆستا و دەستبکەن بە وانە وتنەوە. وەک دەزاننن زۆر هەڕەشەی سەخت لەو زانایانە کراوە کەوا زانستەکانیان دەشارنەوە. هەربۆیە هەرکەسێک ئەهلی زانستە دەبێت زیاتر دیقەت بدات لەم بابەتەدا.

یان گریمان وەک ئەوەی دوژمنەکانمان گومانم پێدەبەن، من ئەم خزمەتە بۆ ئەنانیەتی خۆم ئەنجام دەدەم. لە کاتێکدا کەسانێک هەیە لەبەر خاتری ئامانجێکی دونیایی و نەتەوەیی وازیان لە ئەنانیەتی خۆیان هێناوە و، بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە لە چواردەوری پیاوێکی فیرعەون ئاسا کۆبوونەتەوە و پاڵپشتی دەکەن… گەر ئەم برایەتان، لە چواردەوری حەقیقەتە قورئانی و ئیمانیەکاندا چاوێکی لە ئەنانیەتی خۆشی بێت و داواتان لێبکات کەوا وەک سەربازە خزمەتکارەکانی سەنگەری بەرامبەر، واز لە ئەنانیەتی خۆتان بهێنن و پاڵپشتی حەقیقەتە قورئانیەکان بکەن، ئایا حەقی داوایەکی لەو شێوەیەی نیە؟ تەنانەت گەورەترینی زاناکانی ئێوەش گەر لە بابەتێکی ئاوەهادا “لبیک” نەڵێنەوە، ناحەقی ناکەن؟

براکانم، ترسناکترینی لایەنی ئەنانیەت بریتیە لە حەسودی. گەر کارەکانمان بە تەواوی بۆ خودا نەبێت، ئەوا حەسودی خۆی لە کارەکانمان هەڵدەقورتێنێت و تێکی دەدات. وەک چۆن دەستی مرۆڤێک حەسودی نابات بە دەستەکەی تری، چاوی حەسودی نابات بە گوێچکەی هەمان لاشە، چۆن دڵی ڕکابەری مێشکی ناکات. کەسایەتی مەعنەوی ئەم جەماعەتەی ئێمەش دەبێت یەک هەست و یەک لاشە بن. نابێت ڕکابەری یەکتری بن و دەبێت بە لایەنە باشەکانی یەکەوە شانازی بکەن و پێخۆشحاڵ بوون وحەزکردنتان بە شتێکی وەها ئەرکێکی ویژدانیە.

شتێکی مەترسیدارتریش کە دەبێت ئاماژەی پێبدەم، ئەویش ئەوەیە لە نێوان خۆشەویستانتان و ناختاندا بەرامبەر ئەم برا هەژارەتان هەستی حەسودی هەبێت، لە نێوان ئێوەدا کەسانێکی گرنگی ئەهلی زانستیش هەیە، لە نێوان هەندێک لە ئەهلی زانستدا  شێوازێک لە ئەنانیەتی زانستی بوونی هەیە. تەنانەت گەر خۆشی کەسێک خاکی بێت، ئەوا لەو بابەتەدا ئەنانیەتی تێدا بەدیدەکرێت. زۆر بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو ئەنانیەتە زانستیە نابێت. چەندە لە ڕوانگەی دڵ و مێشکیەوە وابەستەش بێت، نەفسی لە ڕوی ئەو ئەنانیەتە زانستەوە داوای ئیمتیازی لێدەکات. دەیەوێت خۆی بفرۆشێت یاخود لە دژی پەیامەکانی نور بوەستێتەوە. لە کاتێکدا دڵی پەیامەکانی خۆشدەوێت و بە هەموو مێشکیەوە بە باشی دەزانێت و تەقدیری دەکات، نەفسی لە ڕووی ئەنانیەتە زانستیەکەوە وای لێدەکات حەسودی پێببات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەک ئەوەی دوژمنایەتی بکات، هەوڵ دەدات لە بەها و نرخی پەیامەکان کەم بکاتەوە. لەم ڕێگەشەوە هەوڵ دەدات برەو بە فکری خۆی بدات و بەوان بگاتەوە و وەک ئەوان نرخی بۆ دابنرێت. گەرچی من لێرەدا بە ناچاری ئەم قسانە دەکەم و دەبێت هەواڵی ئەوەتان پێبدەم:

گەر ئەوانەی لە بازنەی ئەم وانە قورئانیانەدا خۆیان دەبیننەوە عەلامە و موجتەهیدیش بن، ئەرکیان لە ڕووی زانستە ئیمانیەکانەوە ئەوەیە ئەوەی لێرەدا نوسراوە ڕوونی بکەنەوە و ڕێکی بخەن. چونکە زۆر نیشانە ئەوەیان بۆدەرخستین کە ئێمە لە بابەتی زانستیە ئیمانیەکاندا بە ئەرکی فەتوادان ڕاسپێردراوین. گەر یەکێک لە بازنەی ئێمەدا، بە هۆی هەستێکەوە کە لە ئەنانیەتی زانستی خۆیەوە سەرچاوەی گرتبێت، هەستێت بە نوسینی شتێک یاخود ڕوونی بکاتەوە، ئەوا بە ڕکابەریەتیەکی سارد یاخود لاساییکردنەوەیەکی نوقسان ئەژمار دەکرێت. چونکە زۆر بەڵگە و نیشانەی وەها هاتوونەتە دی کەوا، ڕەچەتەکانی ناو پەیامەکان، لە چۆڕاوە و دڵۆپە قورئانیەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئێمە هەموومان لێرەدا ئەرکێکمان لەسەرشانە و هەریەکەمان دەبێت ئەرکی سەرشانی ئەنجام بدات، هەتا بتوانین ئەو ئاوی ژیانە بگەیەنین بەو کەسانی ئاتاجی خواردنەوەین”. (مەکتوبی بیست و نۆهەمین).

لەم قۆناغەدا زۆر بە ئاشکرا حەسادەتمان بە چاوی خۆمان بینی. بەڵام ئەم خەباتە قورئانی و ئیمانیە لەبەر خاتری ڕۆژی دواییە. کەس ناتوانێت لە ناوی ببات. بە پشتیوانی خودا هەتا ڕۆژی قیامەت لە ژێر سایە و چاودێری جەنابی حەقدا بە ڕاشکاوانە و سەرکەتووانە بەردەوام دەبێت.

http://www.shaber3.com/yazar/safvet-senih/besinci-desise-enaniyet/1310113/

 

Show More
Back to top button