هەواڵ

‘دەستگیرکردنی فاتیح کێسکین کردەوەیەکی تیرۆریستی ڕاستەقینەیە لە بەرامبەر خەڵکی بۆسنە و هەرسەک’

 

دەستگیرکردنی مامۆستا فاتیح کێسکین لە بۆسنە و هەرسەک لە کاتێکدا مۆڵەتی هەمیشەیی مانەوە و کارکردنی هەبوو، کاردانەوەی زۆری لە لایەن ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییەکانی وڵاتەوە بە دوای خۆیدا هێنا. پارتی سۆسیال دیموکراتی بۆسنە و هەرسەک دەستگیرکردنی مامۆستا فاتیح کێسکینی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند “دەستگیرکردنی کەسێک کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە بۆسنە و هەرسەک کار دەکات و نەوەکانمان پێدەگەیەنێت، باشترین نموونەیەک کە پارتی دەسەڵاتداری بۆسنە و هەرسەک تا چەند پێگەیشتنی نەوەکانی بۆسنە و هەرسەک وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەو سیستەمە دەبینێت کە خۆی درووستی کردووە.”

پارتی سۆسیال دیموکرات لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە بۆسنە و هەرسەکدا کار بە یاسا و دەستووری وڵاتێکی بێگانە بکرێت و ئەو شتانەی لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی دەوڵەتانی بێگانە پێشکەش بە وڵات دەکرێن دوژمنی سەرەکی بۆسنە و هەرسەکە.

پارتی سۆسیال دیموکرات لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: “لە ڕاستیدا دەستگیرکردنی فاتیح کێسکین کردەوەیەکی تیرۆریستی ڕاستەقینەیە کە بەرامبەر هەموو خەڵکی بۆسنە و هەرسەک ئەنجام درابێت. لەبەر ئەوە هەموومان بەئاگا بێینەوە و هۆشداری بدەینە دەسەڵات بۆ ئەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. داوا لە دەسەڵاتدارانی بۆسنە و هەرسەک دەکەین وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئاخۆ مامۆستا فاتیح کێسکین لە دوای ٢٠ ساڵ لە کارکردن لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەم گەلە و پێگەیاندنی چەندین نەوە چ هەڕەشەیەکی لەسەر ئەم وڵاتە درووست کردبوو”.

http://www.samanyoluhaber.com/fatih-keskinin-tutuklanmasi-bosna-hersek-halkina-karsi-gercek-bir-teror-eylemidir-haberi/1340372/

Show More
Back to top button