هەواڵ

دەستگیرکردنی خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای چیکۆلاتە بەتۆمەتی یارمەتیدانی بانک ئاسیا

هەڵمەتە نایاساییەکانی دژی بزاڤی خزمەت بەردەوامی هەیە. دوای دەستبەسەرکردنی زەکەریا مەتە سەرۆکی کاری هەویری ئیستەنبوڵ، دەرکەوت کە بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ هیدایەت کادیرئۆغڵو خاوەنی ئێلڤان گدا دەرچووە. بڕیاری دەستەبەسەرگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ژمارە بڕیاری ١٤٨١٣٦ ی ساڵی ٢٠١٦.

بەپێی بڕیاری دادوەری گشتی ئیستەنبوڵ، دەستبەسەرکردنەکە دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە کادیرئۆغلو لە ٢٧ ی کانوونی دووەمی  ٢٠١٤  بڕی 3 ملیۆن و 600 هەزار لیرە و لە بەرواری ١٧ حوزەیران٢٠١٤ ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار لیرەی لە بانک ئاسیا خستۆتە سەر ژمارەی بانکەکەی.

ئەندازیاری یاسای سزای تورکی پ.د. عیززەت  ئۆزگێچ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ئاماژە بە تۆمەتی پارە خەواندن لە بانک ئاسیا ڕایگەیاند ” لەکاتێکدا لەچوارچیوەی یاسادا، لەژێر چاودێری و لێکۆڵینەوە حکومەتدا، تا ئەوکاتی کە ڕێگە بە دامەزراوەیەکی ئابووری دراوە، و پاشان ئەو دامەزراوەیە تۆمەتی ئەوەی بدرێتە پاڵ کە یارمەتی گورپی تیرۆرستی دەدات، بەراستی ئەوە شورەییە بۆ یاسا”.

لە ئەنجامی هەڵمەتەکەدا کە سەرۆکی یەکێتیەکە مەتە دەستگیرکرا، لە هەمان کاتتدا یاریدەدەری سەرۆک سوبێت چیچێک و کازم تایجیش دەستگیرکرابوون. بەپیی هەواڵێکی حورییەت، دادوەر ڕۆژی ١٢ ی شوبات بڕیاری  دەستبەرکردنی بۆ هیدایەت کادیرئۆغڵو دەرکردووە.

 

ئێلڤان گدا: هیچ نوسراوێکی لە شێوەیەمان بەدەست نەگەیشتووە

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئێلڤان گدا بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە ” هیچ زانیارییەکمان سەبارەت بە دەستگیرکردنەکە نییە و هیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە. گەر نوسراو بگەیشتایە دەستمان و بانگهێشت بکراینایە ، هەموو زانیاریەکان بە دادوەر ڕادەگەیەنرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی لە مییاکانەوە بەدەستمان گەیشتووە، لێکۆڵینەوەیەکی لەو جۆرە سەبارەت بە یاریدەدەری سەرۆکی یەکێتی حبوبات هەیە. ئێمە ئەم زانیاریانە پشتڕاست دەکەینەوە  و ڕۆژی دووشەممە هەموو زانیارییەک بە دادوەر ڕادەگەیەنین.”

یەکێکە لە گەورەترین ١٠٠ کۆمپانیای چوکولاتەی جیهانی

ئێلڤان گدا، لە بواری گۆفریت و شکولاتەدا یەکێکە لە وەبەرهێنەرە گرنگەکان. بابەتەکانی هەم لە ناوەوەی وڵات و هەم لە دەرەوەی وڵات کڕیارێکی زۆری هەیە. ئێلڤان گدا لە لیستی ١٠٠ گەورەترین کۆمپانیا جیهانیەکاندایە بۆ بەرهەمهێنانی چکولاتە

Show More
Back to top button