هەواڵ

دەزگای هەواڵگری میت لە دەرەوەی وڵات دوو کەسی دیکەی ڕفاند و ڕەوانەی تورکیای کردنەوە

دەزگای سیخوری تورکیا ناسراو بە (میت)، لە ئازەربایجان و ئۆکرانیا دوو کەسی ڕفاند و رەوانەی تورکیا کردنەوە.

میت لە ئازەربایجان و ئۆکرانیا عیسا ئۆزدەمیر و ساڵح زەکی یغیتی ڕفاند و بەتۆمەتی ‘ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستی’ ڕەوانەی تورکیای کردنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، عیسا ئۆزدەمیر لە ئازەربایجانەوە و سالح زەکی یغێت لە ئۆکرانیاوە ڕەوانەی تورکیا کراونەتەوە و دوێنی بە فرۆکەیەک گەیەندراونەتەوە ئیستەنبوڵ.

 

سەرچاوە:http://www.tr724.com/mitten-yeni-uluslararasi-adam-kacirma-operasyonu-2-kisi-turkiyeye-getirildi/

Show More
Back to top button