هەواڵ

دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا: چاودێری بزاڤی خزمەت ناکەین

 

وەزارەتی ناوخۆی  ئەڵمانیا ڕاپۆرتی ئەمساڵی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە.

 

هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتێکی 353 لاپەڕەی دەزگای هەواڵگریی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە حکومەتی ئەڵمانیا چاودێری ڕەگەزپەرستەکان و چەند ڕێکخراوێکی دیکە دەکات. هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە حکومەتی ئەڵمانیا چاودێری بزاڤی خزمەت ناکات.

 

ڕاپۆرتەکە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت کە دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا بەشێوەیەکی چالاک کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بڵاویکردووتەوە، تێدا باس لە چالاکییەکانی ‘دەزگا هەواڵگریییەکانی وڵاتانی دیکە’ دەکات، بەمەش بابەتی هەواڵگریی لەو وڵاتە بوو بە ڕۆژەڤ.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: چەندین گروپ لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای میتەوە بەوردی چاودێری دەکران. بەڵام لە ئێستادا بزاڤی گولەن بووەتە ئامانجی یەکەمی دەزگای میتی تورکی.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دەزگای میتی تورکی سالی 2016 ناو وێنە و ناونیشانی چەندین هاوسۆزی بزاڤی خزمەت و بازرگان و خوێندنگا و ڕێکخراوی سەر بەو بزاڤەی ڕادەستی دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیا کردووە.

Show More
Back to top button