هەواڵ

دەرچوویەکی قوتابخانەکانی خزمەت لە ڕۆمانیا خەڵاتی نۆبڵی بچوک بەدەست دەهێنێت

دوای ئەوەی قوتابی ستیفان پریکۆپی قوتابخانەی لومینا لە ڕۆمانیا کە قوتابخانەی بزاڤی خزمەتن بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات بە مەبەستی خوێندنی ماستەر دەچێتە بەریتانیا و لەوێ ماستەر دەخوێنێت، دوای ئەوەی توێژینەوەی ماستەرەکەی لە بواری ئابوری و کۆمەڵناسیدا بۆ خەڵاتی نۆبڵی بچووک دەنێرێت، ستیفان خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت.

ستیفان پریکۆپی لە زانکۆی مانچستەر لە بەشی کۆمەڵناسیدا لەمساڵدا توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنەکەی تەواو بکات. توێژینەوەکەشی لەژێر ناونیشانی پەروەردەی کۆمەڵگە و هێزی مێشکبوو، لاوە ٢٢ ساڵەکە ئەم توێژینەوەی ناردووە بۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی بچوک و بەشداری لە پێشبڕکێکەدا کردووە. لیژنەکە لەلایەن سەرۆک کۆماری ئایرلەنداوە چاودێری کراوە و ئەو بڕیاری داوە کە ستیفان شایەنی ئەوەیە کە ئەم خەڵاتەی پێ ببەخشرێت، لە بەشی ئابوریدا ستیفان بە شیاوی خەڵاتەکە زانراوە.

٣٤٠٠ کەس بەشداریان کردووە

خەڵاتەکانی نۆبڵی بچووک دەدرێتە ئەو کەسانەی کە توێژینەوەکانی زانکۆیان دەنێرن. لە پێشبڕکێکەی ئەمساڵدا لە ٥٠ وڵاتی جیهانەوە لە ٣٣٨ زانکۆوە ٣٤٠٠ توێژینەوە بەشداریان کردووە. لەنێو ئەو هەموو توێژینەوەیە لە بوارەکانی هونەر زانست بواری کۆمەلایەتی و ٢٥ بواری جیاجیادا توێژینەوەکەی ستیڤان توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت. ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتەکە لە پایتەختی ئایرلەندا لە شاری دەبلین لە مانگی تشرینی یەکەمەدا ئەنجام دەدرێت.

لە قوتابخانەکانی بزاڤی خزمەت خوێندنی تەواو کردووە

ماوەی ٢٥ ساڵە قوتابخانەکانی بزاڤی خزمەت لە ڕۆمانیادا هەیە. ستیڤانیش لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی بوکرێس دواناوەندی بوکرێس بەشی کۆمپیوتەری تەواو کردووە. بە مەبەستی خوێندی ماستەر چووەتە بەریتانیا و ئەمساڵ ماستەرەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.

باوکی ستیفان ناوی ڕێموس پریکۆپیە و ماوەیەک وەزیری پەروەردەی ڕۆمانیا بووە، لە ئێستادا لە زانکۆی بوکرێس ڕاگری کۆلێژە.

http://romhaber.com/2019/09/23/lumina-okulu-mezunu-nobel-odulu-kazandi/

Show More
Back to top button