هەواڵ

دیسان پۆلیسی تورکیا بە مەبەستی دەستگیرکردنی ژنێکی زەیستان لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانەیە

 

 لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە، ئاکەپە دەستی بە دروستکردنی تورکیایەکی “نوێ” کردووە و، یەکێک لە تابلۆ نەگۆڕەکانی ئەم تورکیا نوێیە، زیندانی کردنی ژنانی دووگیان و زەیستانە.

ئەمە لە کاتێکدایە یاساکانی تورکیا ڕێگە نادەن کە سزای سەر ژنی دووگیان و زەیستان، هەتا ٦ مانگ لە دوای لە دایک بوونی منداڵەکە جێبەجێ بکرێت.

بەڵام لە حاڵی ئێستای تورکیادا، حساب بۆ هیچ پیرۆزیەکی یاسا و ئاین ناکرێت و، سەدان خانمی دوو گیان و زەیستان لە زیندانن.

ئەمینە مەرت هاوڵاتیەکی شارۆچکەی چۆروم، یەکێکە لەو سەدان خانمەی کە گیرۆدەی ئەم زوڵمەی ئێستای تورکیا بووە و، ڕۆژی دوێنێ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت منداڵی بوو. ناوبراو هێشتا لە نەخۆشخانە دەرنەچووە و، هێزەکانی پۆلیسیش لەبەردەرگای نەخۆشخانە چاوەڕێی دەکەن، هەتا لە کاتی دەرچوونیدا دەستگیری بکەن.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری هەدەپە و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی زوڵملێکراوان(مەزڵومدێر)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەی دایک و منداڵەکەی بڵاو کردەوە.

ناوبراو لە تویتەکەیدا دەڵێت” دیسان دایکێکی زەیستان و منداڵە ساواکەی. ئەمەش تابلۆیەکی نەگۆڕاوی تورکیای نوێ!”…

Show More
Back to top button