هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: ڕادەستکردنەوەی گولەن لە ڕۆژەڤی ئێمەدا نیە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوەی ڕاگەیاند کەوا بابەتی ڕادەستکردنەوەی م.فەتحوڵڵا گولەن لە ڕۆژەڤی کۆشکی سپیدا نیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەناڵی NBC ئەمەریکی لە هەواڵێکیدا ئەوەی ڕاگەیاند کەوا ترەمپ هەریەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی و وەزارەتی دادی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بەوەی کە بە دوای ڕێگەچارەیەکی یاسایدا بگەڕێن هەتا لە ڕێگەیەوە گولەن ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئەمەریکا دەیەوێت فشارەکانی تورکیا بۆ سەر کاربەدەستانی سعودیە کەم بکاتەوە کە بە هۆی تاوانی کوشتنی جەمال خاشقچی دروستی کردووە.
هەرچەندە پاش چەند ڕۆژێک وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە زاری بەرپرسێکەوە هەواڵەکەی ڕەتکردەوە کە ئامادە نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت، بەڵام کاربەدەستانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی فەرمی هەواڵەکەیان بەدرۆ نەخستەوە.
بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی زیاتری هەواڵەکە، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی فەرمی دەنگۆکانی ڕادەستکردنەوەی گولەنی بە درۆ خستەوە.
http://www.tr724.com/trump-gulenin-iadesi-gundemimizde-yok/

Show More
Back to top button