هەواڵ

دۆغو پێرینچێک: ئامانج لە 28ی شوبات مامۆستا فەتحوڵڵا بوو

“ئێستا گەیشتووینەتە ئاستێک کە پێش 28 ی شوباتمان داوەتەوە”

 

دۆغو پێرینچیک سەرۆکی پارتی وەتەن و تاوانبار لە کەیسی ئەرگەنەکۆندا، لەکاتێکدا بەرگری لەو زوڵمە دەکات لە ئێستادا ڕوودەدات لە تورکیا، چەندین زانیاری نوێشی ئاشکراکرد. پێرینچیک دەڵێت “ڕووبەڕووبونەوە گەیشتووتە پلەیەکی زۆر باش. دژایەتی تەریقەتەکان و جەماعەتەکان بەتایبەتی فەتحوڵڵا گولەن گەیشتووتە پلەیەکی زۆرباش کە 28ی شوباتی 1997ی تێپەڕاندووە. تورکیا بەردەوامی بە قۆناغێ 28ی شوبات دەدات”.

دۆغو پێرینچیک بەشداری پرۆگرامێکی کەناڵی هەبەرتورکی کرد، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی 28ی شوبات لەناوبردنی بزاڤی خزمەت بووە. دوو بەشداربووەکەی دیکەی بەرنامەکە مێهمێت مێتینێر و سێلمان ئۆغوت بوون، کە هەردووکیان سەر بە ئاکەپەن. ئەو دوو بەشداربووە کاتێک باسی زوڵمەکانی 28ی شوباتیان دەکرد، پێرینچیک وەڵامی دانەوە وتی “ئایا کارێکی هەڵە کرابوو، هەوڵ دەدرا کارەکان بە متمانە پێکردن ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەمڕۆ تەماشا بکەن، 30 هەزار کەس لە سوپا دوورخراونەتەوە، 14 هەزار کەس لە پۆلیس دوورخراونەتەوە، 4 هەزار دادوەر و داواکاری گشتی خراونەتە زیندانەوە، 120 هەزار کارمەندیش لە دامودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت لە کارەکانیان دوورخرانەوە. ئایا هەوڵ درا کامیان قەناعەت پێبکرێت. بەدڵنییایەوە ئەو زوڵمەی ئێستا ئەنجام دەدرێت، لە 28ی شوبات زۆر زیاترە”.

 

https://www.youtube.com/watch?v=pYezmKNjFJM

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/perincek-28-subatin-hedefi-fethullah-hoca-cemaatiydi-simdi-28-subattan-daha-ileri-seviyedeyiz/

Show More
Back to top button