هەواڵ

دۆسیەی زەڕڕاب؛ چۆن بەڵگەکان گوازرانەوە ئەمریکا؟

بە خامەی/ ئادەم یاڤوز ئەرسڵان

زۆر بە هێمنی گەشتینە سێهەم هەفتەی سکاڵاکە. دوای کۆتا هاتنی وەرگرتنی ڕوونکرنەوە لە ڕەزا زەڕاب “شاهیدی ئەستێرەی”ی داواکاری گشتی کە 7 ڕۆژی خایاند، چاوەڕوان دەکرا گرنگی پێدانەکان کەم ببنەوە. لە ڕاستیشدا هەر وابوو. نیوەی کورسی سەیرکەران و مێدیاش بۆش بوون. بەتایبەت کاتێک ‘گەواهیدەرە ‘تەکنۆکراتییەکانی’ داواکاری گشتی کە هێنابوونی قسەیان کرد، سەرنج لەسەر داواکە بە باشی کەم بوویەوە . تا ئەو کاتەی یەکێک لەو پۆلیسانەی بەشداری کارایان هەبوو لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی 17ی شوبات، بە ناوی “حوسەین کۆرکماز”ەوە چووە سەر بڵنگۆی گەواهیدان.

ئەوانەی بەتایبەتی تێبینیان لەسەر حوسەین کۆرکماز خۆی هەیە، دەڵێن: ‘لەم داوایەدا ئەو کاری چییە’؟ ئەوانەی بەو شتانەی باسیان دەکات لووتیان دەکزێتەوە، لەدوای وتەکانی کۆرکماز دەربارەی “گواستنەوەی بەشێک لە بەڵگەکانی 17ی کانوونی یەکەم بۆ ئەمریکا” ڕاستەوخۆ دەستیان کرد بە گرنگی دان بە داواکە. تەنانەت ئەو مێدیای دەسەڵاتەی 10 ڕۆژە بە ‘9 ستونی نووسینەوە’ خۆی بێ ئاگا کردووە لەو باسانە بەتایبەت وتەکانی زەڕاب، دوای ڕوونکردنەوەکانی کۆرکماز هەر زوو دەستیان کرد بە پێدانی هەواڵی ‘بەپەلە’.

بۆ ئەوانەی لە ڕۆژی یەکەمەوە بە پیلانگێڕی و وەرگرتنی ‘مەودا’ لە داواکەیان دەڕوانی، هەواڵی ‘گواستنەوەی بەشێک لە بەڵگەکان’ لەلایەن کۆرکمازەوە بۆ ئەمریکا و وتنی ئەمە لە دادگادا، بووە دەرفەتێکی باش. پێشتر داواکەیان وەک ‘پلانی جەماعەت’ دەبینی، ئێستا بە تێڕوانینی خۆیان بەڵگەیەکی بەهێزیان هەیە.

دواکاری گشتی کە تا ئیستا چەندین بەڵگەی بەهێزی پێشکەش کردووە، من خۆم بە تایبەتی لەوە تێناگەم بۆچی هەنگاوێکی مشتومڕاوی لەم شێوەی ناوە. لە ئەنجامدا کۆرکماز هەرچی بڵێت دەکەوێتە پشتی مشتومڕی گواستنەوەی بەڵگەکان. لە ڕاستیشدا هەر وابوو. لە کاتێکدا ڕوونکردنەوەکانی کۆرکماز وردەکاری زۆر گرنگی تێدابوو. پێش هەموو شتێک، سەرچاوەیەکی ڕاستەوخۆ بوو. حوسەین کۆرکماز فەرماندەری ئەو یەکەیە بوو کە زەڕابی خستبووە ژێر چاودێرییەوە و بە کارەکانی زانیبوو.

لە ڕوونکردنەوەکەیدا هەندێک شتی باس کردووە کا تا ئێستا ئێمە گوێمان لێی نەبووە: بۆ نموونە یەکەم جار بوو بزانین شوێنێک هەیە بە ناوی “ژمارە یەک”. ئۆپەراسیۆنەکەی زەڕاب یەکەم جار وەک لێپرسینەوە لە ‘سپیکردنەوەی پارە’ و ‘قاچاغچێتی ئاڵتوون’ دەستی پێکرد، دواتر زانیمان لەگەڵ بەرەوپێشچوون و فراوان بوونی لێپرسینەوەکاندا ‘تاوانباری نوێ’ و ‘گومانلێکراوی نوێ’ زیاد کران. ‘پاکەتی پێڵاوەکان’، ‘دۆلارە دەستە دەستەکان’ ڕووداوی کتووپڕ بوون بۆ پۆلیس. لە ڕوانگەیەکی ترەوە، سەرەداوەکان بۆ کوێی بردبێتن، ئەمانیش چووبوونە ئەوێ.
بە پێی وتەکانی کۆرکماز کە بە درێژی وەڵامی پرسیارەکانی داواکاری گشتی داوەتەوە، لە لێپرسینەوەکانی 17ی کانوونی یەکەمدا چوار ‘کۆمەڵ-دامەزراوە’ی جیاواز هەبوون. یەکەم کۆمەڵە سەر بە ڕەزا زەڕاب و پیاوەکانی نزیکی بوو، ئەمە ‘کۆمەڵەی سەرەکی’ بوو. لە کاتی چاودێری کردنی ئەم کۆمەڵەیەدا، گەشتوون بە ‘کۆمەڵەی دووهەم’ کە وەزیری ئابووری ئەوکاتە ‘زەفەر چاغڵەیان’ و بەڕێوەبەری گشتی ئەوکاتی هەڵک بانک ‘سولەیمان ئەسڵان’ی تێدا بوون. لە کاتی چاودێری کردنی ئەمانیشدا، تونیویانە بگەن بە وەزیری ناوخۆی ئەوکات ‘موعەمەر گولێر’ و ‘کۆمەڵەی سێهەم’ کە لەدەوری ئەمان بوون. کۆمەڵەی چوارهەمیش، کۆمەڵەی ‘ئەحمەد ئەڵاجاجی’یە کە کاریان لەگەڵ زەڕاب کردووە و جار جاریش بوونەتە ڕکابەری.

کۆرکماز باس لە شوێنێکی زەڕاب دەکات بە ناوی ‘ژمارە یەک’، ئەوەشی وت کە بۆیان دەرکەوتووە لە سەروو هەموو دامەزراوەکەوە ئەو هەبووە. کاتێک داواکارەکە لێی پرسیووە، ئەو ‘ژمارە یەکە’ کێیە؟ کۆرکماز وتی؛ ڕەجەب تەیب ئێردۆغان.
وێنە ڕۆمانی کاری بەرتیلەکە

کۆرکماز وتبووی؛ 32 کەس لەناو لێپرسینەوەکاندان، ژمارەی ئەوانەشی لێیان دەپرسرێتەوە نزیکی 100 کەس دەبن. بەرتیلەکانی ماڵی سولەیمان ئەرسڵان، ئەو پارانەی درابوون بە موعەمەر گولێر. پێدانی بەرتیلەکان بە زەفەر چاغڵەیان وەک وێنە ڕۆمان لەسەر شاشەکە پیشان دران. وێنە بە وێنە دەرچوونی پارەکان، گەشتنی بە خاڵی ئامانج، سپاردن و گەڕانەوەی پەیامبەرەکە بە ‘دەست بەتاڵی’ پیشاندران.

هەر لەم سەروبەندەدا، لە سەرەتای داواکەوە تا ئێستا بۆ یەکەم جار ناوی ‘بیلال ئێردۆغان’ هاتە ناو ڕۆژەڤەوە.

وەک وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارانەی کە دەڵێن: دادوەری گشتی پەیوەندی چییە پێوەی؟ کۆرکماز ئەم شتانەی باس کرد:

“لە کاتی لێپرسینەوەکانی 14ی تەمووز لە 2013دا، ئێمە چاودێری کۆبوونەوەیەکی زەڕاب و زەفەر چاغڵەیانمان کرد. ئەم کۆبوونەوەیە دوو باسی تێدا کرا: یەکەمیان، ئەو پارەیەی کە دەبووایە بدرایە بە ڕێکخراوەکەی بیلال ئێردۆغان TÜRGEV. دووهەمیان، دۆزینەوەی چارەیەک بۆ بازرگانی ئاڵتوون کە لە دوای تەمووزی 2013وە دەچووە چوارچێوەی قەدەغە کراوەکانەوە،  ئامادەکردنی 3 ملیۆن لەلایەن زەڕابەوە بۆ یاریدەدەرەکەی کە ‘هەپانییە’ و داواکردنی ئەوەی کە بدرێتە دەستی ئەو پەیامبەرەی وێنەکانی بۆ دەنێرێت. ئەو پەیامبەرەش ‘ئەحمەد مورات ئۆزتاشە’. ئەو پارەیەش درا بە TÜRGEV”.  لەم کاتەدا، وێنەکانی ئەحمەد ئۆزتاش و جانتاکانی کە دەچێتە ناو ناوەندی گشتی ‘ TÜRGEV’ەوە لە شاشەکەدا پیشان دران.

گەواهی دانی کۆرکماز لە دوا نیوەڕۆشدا بەردەوامی هەبوو. کاتێک کۆرکماز وەڵامی پرسیارەکانی داواکاری گشتی دایەوە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی 17ی کانوونی یەکەم، لە وەڵامەکانیدا هەندێک وردەکاری دەرخست کە تا ئەو ڕۆژە نەزانرابوون. باسی ئەوەی کرد؛ کە هەر یەک ڕۆژ لە دوای ئۆپەراسیۆنەکە، گۆڕانکاری لە بەرپرسیارێتییەکاندا کرا، هەوڵدانی بەڕێوەبەرە نوێکانی پۆلیس بۆ دەست تێوەردان لە دۆسییەکە، هەروەها هەوڵ و خواستی بەڕێوەبەری پۆلیسی نوێ ‘سەلامی یڵدز’ بۆ لەناوبردنی هەندێک لە بەڵگەکان. کۆرکماز ئەوەشی ڕوونکردەوە کە داواکراوە ئەو پرسیارانەی پەیوەستن بە گەندەڵی و بەرتیلەوە لە منداڵی وەزیرەکان نەکرێت. لەلایەکی ترەوە، کۆرکماز باسی ئەوەشی کرد کە فەرمانی پێکراوە بەڵگەکانی لێکۆڵینەوەکان نەداتە دەست داواکاری گشتی، بەڵام ئەم خۆی سەرەڕای مەترسییەکان، بەڵگەکانی بردووە بۆ داواکاری گشتی.

دوای ئەوەی کۆرکماز بەڵگەکانی داوە بە داواکاری گشتی، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە و کراوەتە بەرپرسی یەکەی ‘پاراستنی پردەکان’. دوای مانەوەی لەم یەکەیەدا بۆ 6 مانگ، دامەزراندنی دەرچووە بۆ ‘چوکورجا’ لە هەکاری. لەم کاتەدا، داواکاری گشتی نەخشەی تورکیای هێنایە سەر شاشە و ئیستانبووڵ و هاکاری لەسەر نیشانەکرد.  

کۆرکماز وتی: لە ئەیلوولی 2014دا دەستگیر کراوە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 17 مانگ لە بەندینخانەدا لەگەڵ قەدەغە کردنی گەشتی دەرەوەیدا ئازاد کراوە و دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیشیدا گیراوە. کۆرکماز باسی ئەوەی کرد؛ لەبەر ئەوەی لە تورکیادا ئەمانی ئاسایشی نەماوە و لە لێپرسینەوەیەکی تریشدا بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە، دواتر لەگەڵ کچ و خێزانەکەیدا لە ڕێی ئێدیرنەوە لە تورکیا ڕایانکردووە و بۆ ئەم کارەش لەگەڵ قاچاغ چییەکاندا ڕێککەوتوون. کاتێک کۆرکماز باسی قۆناغی ڕاکردنیانی لە تورکیا دەگێڕایەوە هەستی جووڵا و دەنگی پڕ گریان بوو. هەروەها وتی: بە هۆکاری پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپەوە لە تورکیادا، ناچاری ڕاکردن بوون.

 

لەگەڵ خۆیدا بەڵگەکانی هێنابوو

یەکێک لە ساتە سەرنج ڕاکیشەکانی گەواهی دانەکەی حوسەین کۆرکماز کەوتە نزیکی کۆتایی دانیشتنەکەوە. کۆرکماز باسی ئەوەی کرد؛ دوای ئازاد بوونی لە زیندان، هەندێک لە بەڵگەکانی 17ی کانوونی یەکەمی لەگەڵ خۆی هێناوە و ڕایکردۆتە دەرەوەی وڵات. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سێ وڵاتی گۆڕییووە، بە هۆی دوودڵی لە ڕفاندنی، لەو وڵاتانەی تێیدا ماوەتەوە زۆر لە ماڵ نەچوەتە دەرەوە، تا لە کۆتایدا لەگەڵ یەکەکانی ئەمنی ئەمریکادا پەیوەندی دروست کردووە و هاتۆتە ئەمریکا، هەر ئەو کاتەی لە فڕۆکەخانە بووە، بەڵگەکانی داوەتە دەستیان.

ئەفسەر، حوسێن کۆرکماز

چیتر ئەو کەرەستەیە هات کە ئاکەپە و ئێردۆغان بۆی دەگەڕان تا داواکەی زەڕاب بەتایبەتی دوای بڕیاری دان پێدانانەکانی ببەستنەوە بە جەماعەتەوە. ڕۆژنامە نووسەکانی دەسەڵات و سێبەرەکانیان بە تاسەوە دەستیان دایە نووسینی هەواڵی “بەپەلە”. ڕوونکردنەوەکانی حوسەین کۆرکماز ڕۆژی سێشەممەش بەردەوام بوون. دوای داوکاری گشتی، پارێزەرانی ئەتیلاش دەستیان کردە پرسیار کردن. ئەوەی حوسەین کۆرکماز باسی کردبوون بەلایەک، باسکردنی گواستنەوەی بەڵگەکانی 17ی کانوونی یەکەمیش بۆ ئەمریکا بەلایەک کە چووە پێش داواکەوە.

 

ئێف بی ئای 50 هەزار دۆلاری پێدام، بەڵام من داوای پارەم نەکرد

کاتێک کۆرکماز ڕۆژی سێشەممە دوای نیوەڕۆ دووبارە چوویەوە سەر کورسی گەواهی دان، لەبەرامبەر پرسیاری داواکاری گشتی؛ ‘هۆکاری دەست گیرکردنی’دا وتی: “بە هۆکاری ئۆپەراسیۆنی 25ی کانوونی یەکەمەوە دەست گیرکرام، بەڵام من لە ئۆپەراسیۆنەکەی  25ی کانوونی یەکەمدا هیچ ئەرکم وەرنەگرتبوو. خۆ لەو کاتەدا لە کار لابرابووم. لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەدا من لە ئەرکی یەکەی پاراستنی پردەکاندا بووم.

لە وەڵامی پرسیاری داواکاری گشتیدا لە بارەی ‘لە کار لابردنی داواکاری گشتی و پۆلیسەکان’، کۆرکماز وتی: “یەکەم جار دوو داواکاری نوێیان خستە پاڵ داواکاری ئەوکات، دواتر داواکارە سەرەکییەکەیان لە کار لابرد. ئەو بەڕێوەبەرانەی پۆلیس کە ئۆپەراسیۆنەکەیان ڕێک خستبوو لە کارەکانیان دوور خرانەوە. هەم بۆ پۆلیسەکان و هەمیش بۆ داواکارەکان دۆسییەیان کردەوە لە دادگا، تا ئێستاش دادگاییەکان بەردەوامیان هەیە.”

داواکاری گشتی لە کۆرکمازی پرسی کە ئایا لە دوای ئەوەی هاتووە بۆ ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە چییەوە خەریک بووە، لە هەبوون و نەبوونی مۆڵەتی کارکردنی پرسی. کۆرکماز ئاشکرای کرد کە مۆڵەتی کارکردنی دوو هەفتە پێش ئێستا بۆ دەرچووە و تا ئێستاش لە هیچ کارێکدا ئیشی نەکردووە، هەروەها وتی: “داواکاری گشتی مانگانە 300 دۆلارم پێ دەدەن، تا ئێستا 900 دۆلاریان پێ داوم. FBI 50 هەزار دۆلاریان پێ دام، داواکاری گشتیش پارەی ئەو شوێنە دەدات کە لێی دەژیم. داواکاری گشتی لێی پرسی:هیچ داواکاری مادیت هەبووە؟  کۆرکماز وەڵامی دایەوە: ‘نەخێر هیچ داواکارییەکی مادیم نەبووە’. 

 

بەڵگەنامەی بەرتیلی زەفەر چاغڵەیان

داواکاری گشتی کە لە دانیشتنەکانی پێشووتردا بەڵگەنامەی لەسەر بابەتی بەرتیل پێدانی زەڕاب بە وەزیری ئەوکاتی ئابووری تورکیا پیشان دەدا، لە دانیشتنەکانی دوێنێدا بەڵگەیەکی حسابی نوێ و گشتگیرتری پێشان دا. کۆرکماز کە لەسەر ژمارە حسابییەکە وەڵامی داواکاری گشتی دەدایەوە، ئەمانەی باس کرد: “لە ڕاستیدا پوختەی ژمارە حسابییەکە لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی زەڕابدا دەست خراوە. لە نێو ئەو بەڵگانەدا، بەڵگەی پێدانی بەرتیلەکە لەلایەن زەڕابەوە بە زەفەر چاغڵەیان هەیە.”

داواکاری گشتی لە لیستەکەدا کۆڵۆمی ‘cash to cash’ی نیشانە کرد کە تایبەتە بە مێژووی 31ی ئابی 2013، لە بارەی ئەم مێژووەوە پرسیاری گشتگیرانەی کرد. کۆرکمازیش لەگەڵ ئاماژەدان بەو وێنانەی تایبەت بوون بە پەیامبەرەکان و لە دانیشتنەکانی پێشووتردا پیشاندرابوون، ئەمانەشی باس کرد: سەرجەم هەنگاوەکانی پەیامبەرانی زەڕاب وێنە گیراون. ئەو جانتایانەی لە دەرگای چوونە ژوورەوەی فڕۆکەخانەدا وێنەیان گیراوە، لە 31ی ئابی 2013دا بۆ ئەوەی بە فڕۆکە لە ئەنکەرە بدرێتە دەستی زەفەر چاغڵەیان لە ڕێی کەسێکەوە بە کۆدی ‘سادق’ براوەتە ئەوێ. ئەو پارانەی کە چوون بۆ چاغڵەیان بریتین لە 1.5 ملیۆن لیرە، 2 ملیۆن یۆرۆ و 2 ملیۆن دۆلار.”

زەفەر چاڵەیان، وەزیری پێشووی ئابووری تورکیا

لە ساختەچێتیدا پێشەنگ بوون

لەلایەکی ترەوە، داواکاری گشتی هەندێک بەڵگەی پیشانی کۆرکماز دا و پرسیاری ئەوەی لێکرد کە ئەوانە چین. کۆرکمازیش باسی ئەوەی کرد کە زەڕاب لە دوو شوێنی کاریدا لە ‘Kapalıçarşı’ی ئیستەنبوڵ بەڵگەنامەی ساختەی دروست کردووە. بەیاننامەیەکی گومرک لە سەر شاشەکە پیشاندرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکدا بەردەست کەوتبوو، داواکاری گشتی لەسەر ئەمانەش وردەکاری لە کۆرکماز پرسی. کۆرکماز باسی ئەوەی کرد کە کاتێک بەڵگەنامەکان دروست کراون، هەڵەی زمانەوانی ئینگلیزی ئەنجام دراوە و لەسەر پسووڵە عەرەبییەکانیش مێژووی تورکی نوسراوە، هەتا هاوشێوەی مێژووی بێمانای “00 کانوونی دووهەمی 2012” هەیە. ئەم هەڵانەی کە لەگەڵ یەکەم بینیندا هەستی پێدەکرێت، ئەو بانگەشانەی زەرابی پشت ڕاست کردەوە کە گوایە ئەو بەڵگەنامانە بێ ئەوەی سەیر بکرێنەوە براون بۆ هەڵک بانک.

لەلایەکی ترەوە ئەو وتەیەی داواکاری گشتی کە بە دادوەرەکی وت: گەواهیدەرێکی زۆر گرنگمان دەبێت لە دانیشتنەکانی داهاتوودا، سەرنج ڕاکێش بوو. بەڵام نازانرێت ئەو کەسەی کە داواکاری گشتی بە “گەواهیدەری زۆر گرنگ” ناساندی کێیە و کەی گەواهی دەدات.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

 

Show More
Back to top button