هەواڵ

دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ کرایەوە کە یارمەتیدەربوو لە ڕفاندنی مامۆستاکانی بزاڤی خزمەتدا

 

داواکاری گشتی تایبەتی کۆسۆڤۆ دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژی ٣ بەرپرسی باڵای کۆسۆڤۆ کردەوە سەبارەت بە دۆسییەی ڕفاندنی ژمارەیەک مامۆستای بزاڤی خزمەت و دواتر ڕادەستکردنەوەیان بە تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی. ئەو کەسانەی دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە دژیان کراوەتەوە بریتیین لە دریتۆن گاشی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆسۆڤۆ و ڤالۆن کراسنیچی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پەنابەری کۆسۆڤۆ، و ڕەحمان سولەیمانی سەرۆکی دەزگای بیانییەکانی کۆسۆڤۆ.

لە دۆسییەکاندا هەریەک لە گاشی و کراسنیچی بە “خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و ئەرک” تۆمەتبارکراون و ڕەحمان سولەیمانی سەرباری ئەو تۆمەتە بە “زەوتکردنی ئازادی تاکەکەسی بە ڕێگەی نایاسایی” تۆمەتبار کراوە.

شایانی باسە پێشتر لە بەرواری ٢٩ی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ دا، ٦ مامۆستا و بەڕێوەبەر کە لە خوێندنگەکانی سەر بە بزاڤی خزمەتدا کاریان دەکرد، بە بەرچاوی خوێندکارەکانیانەوە ڕفێندران و دواتر بە شێوەیەکی نایاسایی ڕادەستی دەزگای هەواڵگری میت کرانەوە و ڕەوانەی تورکیا کران. دواتر ئەو بابەتە کاردانەوەی زۆری لە کۆسۆڤۆ بەدوای خۆیدا هێنا، و بەو هۆیەوە دریتۆن گاشی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە کارەکەی دوورخرایەوە. دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ دەرکەوت کە بە هۆی ئەو ڕووداوە ٣١ یاسای وڵات پێشێل کراوە.

http://m2.samanyoluhaber.com/kosovada-turk-ogretmenleri-kaciranlara-yardim-eden-istihbarat-baskanina-dava-acildi-haberi-1364357.html

Show More
Back to top button