هەواڵ

دڵی ئەسما ئوڵوداغیش بەرگەی زوڵمی زیاتری کاربەدەستانی تورکیای نەگرت

بە یەک گەشتنەوەی یەکێکی تر لەو خێزانانەی لەو هەڵمەتی جینۆسایدەی بەرامبەر بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت هەڵهاتن، کەوتە ئەو دونیا.

مەهمەت عەلی ئولوداغ(٣٨) پێش ماوەیەک دەچێتە وڵاتی ئەڵمانیا. هاوسەرەکەی بە ناوی ئەسما ئوڵوداغ کە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە کارەکەی دوور خرایەوە، ویستی بە خۆیی و ٣ منداڵەکەیەوە لە ئاوی مەریچەوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان و لەوێش بە مەهمەت ئوڵوداغ شاد ببن. بەڵام ئەسما دوێنێ شەو سەرەتا ئیفلیج بوو دواتر گیانی لە دەستدا.

 

ئەسما کاتێک یەکەم هەنگاوی بەرەو ئازادی هەڵگرت بەم شێوەیە قسەی کرد” وەڵاهی ٥ -٦ کاتژمێرە بە ناو قوڕ و چڵپاودا تێدەپەڕین، وەڵاهی زۆر سەختە، خودا یارمەتی هەموو ئەوانە بدات کە دەیانەوێت لە تورکیا هەڵبێن”.

ئەسما لەگەڵ منداڵەکانی کە تەمەنیان ٨،٤ ساڵ و ١ مانگە کەوتنە ڕێگا و، بە هۆی زۆر ڕۆشتنەوە لە نیوەی ڕێگا هۆشی لە دەستدا و بە ئۆتۆمبیلێکی ئەمبولانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە کاتی گەشتنی بە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ، گیانی لە دەستدا. بڕیارە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاسایەکانی پزیشکی دادوەری لە وڵاتی یۆنان، تەرمی خانمەکە ڕەوانەی تورکیا دەکرێتەوە.

“٣ مانگ لە زیندان بوو”

ئەسما ماوەی ٣ مانگ لە زیندان بوو، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کرا و چەندین جار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی. چەندین مانگ هاوسەرەکەی لە دوری منداڵەکانی ژیا.سەرەتا مێردەکەی لە تورکیا هەڵهات و دواتر خۆیی و ٣ منداڵەکەی بەرەو یۆنان بەڕێکەوتن. هاوسەرەکەی لە ئەڵمانیا مافی مانەوەی وەرگرت و بە تەما بوون دوای ٣ هەفتە بە یەک شاد ببنەوە. بەڵام تەمەنی ئەسما بەشی ئەو بەیەکگەشتنەوەیەی نەکرد. ئەسما کە مامۆستای وانەی فیزیا بوو، لە هەمان کاتدا فەرمانبەرێکی قائیم مەقامیەتی ئیزمیر بوو.

 

“ئەسما ئوڵوداغ چیرۆکێکی سەرکەوتنی ناوازەی هەیە”

دوو زانکۆی تەواو کرد بوو،دواتر بوو بە فەرمانبەر، بوو بە دایک، هیچ کاتێکیش وازی لە خوێندکاری نەهێنا.

دواجار لە زانکۆی گەدیز دەستی کرد بە خوێندن و بە پلەی یەکەم بەشی پیشەی یاسایی تەواو کرد. بڕوانامەکەی بە منداڵی سێهەمیەوە وەرگرت کە تەمەنی تەنیا ٣٨ ڕۆژ بوو. هەمیشە ستایش دەکرا بە هۆی عەشقیەوە بۆ خوێندن و فێربوون.

ئەسما جگە لە تەواوی کردنی بەشی پیشەیی زانکۆی گەدیز بە پلەی یەکەم، لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا لە ساڵی ٢٠٠٧، هەردوو زانکۆی ئوڵوداغ و بەشی فیزیای ٩ ی ئەیلولی تەواو کرد، لە ساڵی ٢٠٠٩ خوێندنی ماستەری لە زانکۆی جەلال بایەر تەواو کرد. دواتر هاوسەرگیری ئەنجامدا، بووە فەرمانبەر، بووە دایک، بەڵام هەر وازی لە خوێندن نەهێنا. دوا زانکۆ کە تەواوی کرد بەشی پیشەی یاسایی زانکۆی گەدیز بوو.

لەلایەک دایکایەتی بۆ ٣ منداڵەکەی دەکرد، لەلایەک فەرمانبەری قائیمقامیەتی ئیزمیر بوو، لەلایەکی تریش خوێندکاری زانکۆ بوو. پێش یەک مانگیش منداڵی سێهەمی هێنایە دونیاوە.

ئەسما سەرەڕای ئەوەی دایک و فەرمانبەریش بوو، بەڵام بە بەدەستهێنانی ٣.٨٩ لە کۆی ٤ نمرە، پێش هەموو خوێندکارەکانی هاوڕێی خۆی دایەوە.

ئەسما لەگەڵ وەلید سەعیدی تەمەن ٨ ساڵ، موشەرەف زومرای ٤ ساڵ، جەیدای تەمەن ٣٨ ڕۆژ بەشداری لە ئاهەنگی دەرچونی زانکۆی گەدیزی کرد و  بە پلەی یەکەم بڕوانامەکەی پێ بەخشرا.

ئەسما بە هۆی زۆری عەشقیەوە بۆ خوێندن لەلایەن هەموو کەسێکەوە ستایش دەکرا، ناوبراو  ئامانجی داهاتووی ئەوە بوو بەشی یاسای زانکۆی گەدیز تەواو بکات.

ناوبراو پێی وابوو کە خوێندن دەبێت بە درێژایی هەموو تەمەنی مرۆڤ بێت و پاشان دەیوت” من ئەوەم پشانی هەموو کەس داوە کە دەتوانیت هەم دایک بیت هەم فەرمانبەر و خوێندکار. لەم ماوەیەدا هاوسەرەکەم هەمیشە پاڵپشتی لێکردووم. گەر بتوانم بەشی یاسا تەواو بکەم ئەوا دەتوانم ببمە پارێزەر”.

Show More
Back to top button