هەواڵ

دوو منداڵی نەخۆش ٢٦ مانگە باوکیان دەستبەسەرە و دایکیشیان ٣ ڕۆژە دەستگیرکراوە

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، دایکی دوو منداڵی جمک دەستگیر دەکرێت کە لە هەمان کاتدا باوکیان ٢٦ مانگە لە زیندان دەستبەسەرە.

خەدیجە دەمیرهان کە دایکی ٣ منداڵە و دووانیان بە ڕێژەی ٪٨١ کەمئەندامن، ئێستا لە بنکەی پۆلیسی شاری ئاماسیا دەستگیرکراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

دەمیرهان منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ و دوو منداڵی جمکی تەمەن ٦ ساڵی هەیە.  منداڵە جمکەکان نەخۆشی لاری ستونی پشتیان لەگەڵدایە و منداڵەکەی تریشیان بەردەوام دەرمان وەردەگرێت بە هۆی هەبوونی کێشە لە ئاڵگی تایرۆیددا(غدة).

http://www.tr724.com/esi-26-aydir-tutuklu-3-cocuk-annesi-gozaltina-alindi-yuzde-81-engelli-ikizler-ortada-kaldi/

 

Show More
Back to top button