هەواڵ

دوو مامۆستا دەستگیر دەکرێن و منداڵەکانیان بە بێ سەرپەرشتیار دەمێنێتەوە

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، دوو هاوسەر بە ناوەکانی نوسرەت چنار(٣١) کە مامۆستای وانەی بیرکاریە لەگەڵ کەوسەر چنار(٣١) مامۆستا زانستە شەرعیەکان دەستگیر دەکرێن و منداڵە بچوکەکانیان بە بێ سەرپەرشتیار دەمێننەوە.

نوسرەت و کەوسەر خاوەنی دوو منداڵی دوانەن بە ناوەکانی یوسف و یاسر و تەمەنیان ٥ ساڵە.

ڕۆژی دوێنێ هەردوو هاوسەرەکە لە شاری سامسون دەستگیر کران و هەتا ئێستا ئازاد نەکراون.

 لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ دەیان هەزار مامۆستای تورکیا دەستگیر کران و لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

نوسرەت و کەوسەریش هاوشێوەی دەیان هەزار مامۆستای تری ناوخۆی تورکیا بە بێ هیچ هۆیەک خرانە زیندان و خۆشیان نازانن بە هۆی چیەوە تاوانبار کراون.

http://aktifhaber.com/m/iskence/ogretmen-anne-ve-babayi-gozaltina-aldilar-cocuklar-kimsesiz-kaldi-h116141.html

 

 

Show More
Back to top button