هەواڵ

دوو ساڵ لە دوری منداڵەکەی

یاسەمین مەردان، بەڕێوبەری بەشە ناوخۆیی کچان نزیکی دوو ساڵە لە بەندیخانەدایە. مەردان مناڵێکی دوو ساڵانی هەیە، کاتێک کە خرایە بەندیخانە، تەنها یەک مانگان بوو.

 دوای کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز، یاسەمین لە 5ی ئابی 2016 خرایە بەندیخانەوە ، بەبێ هیچ تاوانێک دادگا بڕیاری سزای زیندانی 15 مانگ بۆ دەرکرد. لەپاش دەست کشانەوەی لە بەشە ناوخۆیی چاڵەیان لە مێرسین، لە یەکەم دادگاییدا  لە مانگی 11 ی 2017 دا بەپێی بریاری دادگا بە تاوان لە قەلەم درا و خرایە بەندیخانە. لە دادگایی دووەمدا لە مانگی 3 ی 2018 لە نێوان 120 کەسدا 80 کەس ئازاد کران  وە هەروەها دادگایی 40 کەس دواخرا بۆ 4 مانگ دواتر کە دەکاتە 3 ی تەمووز، وە یاسەمین تاکە ئافرەتە لەنێوان زیندانیەکانی دیکەدا.

هۆکاری درێژکردنەوەی دادگا زیاتر هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ تۆمەتی خەواندنی  پارە لە بانک ئاسیا وە هەروەها ژمێریاری بەشە ناوخۆیی بوە. لە کۆتا دادگاییدا بەوە تۆمەتبار کرا کەوا بەڕیوبەری بەشە ناوخۆیی بووە و کۆبونەوەی ساز دەکرد، لە هەمان کاتدا خوێندکارانی بردوە بۆ گەڕان.

یاسەمین مەردان کاتێک خرایە بەندیخانە منداڵێکی یەک مانگانی هەبووە ، دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ زیاتر لە بەندیخانە ئێستا مناڵەکەی دوو ساڵانە و بەگوێرەی خێزانەکەی کە باسی دەکەن، مناڵەکە زۆر وابەستەی دایکی بووە و دوای زیندانیکردنی دیکی  بۆ ماوەیەک نەخۆش کەوتووە . یاسەمین بێتاقەتی خۆی دەدردەبرێت بەهۆی ئەوەی کە رێگەیان نەدا لە کاتی دادگاییدا منداڵەکەی ببینێت . بەپێی وتەی پارێزەرەکەی بەهۆی ئەو تاوانەی کە خراوەتە پاڵ یاسەمین ، پاش هێشتنەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانە بەبێ هیچ تاوانێک، لە کاتی دادگاییدا رێگەیان بە بینینیی مناڵەکەی نەدا.

لە پاش دوو دادگایی ، بەبێ هیچ بەڵگەیەک، یاسەمین هێشتا لە بەندیخانەیە . لە کۆتا دادگاییدا کە دواخرا بۆ 3 ی تەمووز، خێزانەکەی بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەرێن. وە هەروەها خەسوی یاسەمین وتی: “هیوادارم  بە زووترین کات  کۆتایی پێبێت، لە گەرمای هاویندا بێزار دەبن، ئەمە سێهەم هاوینیەتی لە بەندیخانەدا، نەوەکەم زۆر بیری دایکی دەکات، دەمەوێ ڕووداوێکی ئەم رۆژانەتان بۆ بگێڕمەوە. نەوەکەم لە ژووری دانیشتنەکە مێشێکی بینی، پێی وابوو کە ئەو مێشە بچوکە مناڵە و دواتر لە هەموو شوێنێک بەدوای دایکی مێشەکەدا دەگەڕا، بەگریانەوە وتی منیش بەرن بۆلای دایکم. ئێمەش دەڵێین با کۆتایی بێت ئەم زوڵمە. “

 

سەرچاوە: http://www.yeniasya.com.tr/gundem/iki-yildir-ogluna-hasret_465740

Show More
Back to top button