هەواڵ

دوو خوێندکاری خوێندنگەیەکی بزاڤی خزمەت لە ئەفریقا، مافی خوێندنی خۆرایی لە ئەمریکا بەدەستدەهێنن

 

دوو خوێندکاری “Light International School” لە کینیا، توانییان مافی خوێندن لە زانکۆکانی ئەمریکا بە زەمالەی تەواوەوە بەدەست بهێنن. بە پاڵپشتیی چەند مامۆستایەکی هاوسۆزی بزاڤی خزمەت و مامۆستا ئەفریقییەکان کە ساڵانێکە لەو قوتابخانەیەدا خەریکی کاری پەروەردەکردنن، ئەو دوو قوتابییە بە سەرکەوتوویی بە زەمالەی تەواوەوە لە زانکۆکانی ئەمریکا وەرگیران.

یوجین ئانگۆلیۆ و لۆراین ئاچیێنگ کە دەرچووی ساڵی ٢٠١٨ ی قوتابخانەی نێودەوڵەتی لایتن، بە سەرکەوتنیان لە تاقیکردنەوەکاندا، مافی خوێندنیان لە یەکێک لە زانکۆ باڵاکانی ئەمریکا بەدەستهێنا.

 

زەمالەی خوێندنی تەواویان پێدەدرێت

یوجین ئانگۆلیۆ و لۆراین ئاچیێنگ، لە قۆناغی ئامادەییەوە دەستیان بە خوێندن کرد لە قوتابخانەکانی بزڤی خزمەت و قوتابییەکی تا بڵێی سەرکەوتوو و بە بەرنامەبوون. یوجین لە دوای تەواوبوونی لە قۆناغی ئامادەیی دەستی بە ئەرک وەرگرتن کرد لە بەشی ناوخۆیی قوتابخانەکەیدا و لە هەمان کاتدا بەشداری لە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی SAT کرد. یوجین توانی ١٥٦٠ (لە ١٦٠٠) بهێنێت لە تاقیکردنەوەکەدا و مافی خوێندن بەدەست بهێنێت لە زانکۆکانی پرینستۆن و دیوک و دارثماوث.

ئەم کچە لاوە بڕیاری دا خۆی ناونوس بکات لە زانکۆی پرینستۆن و بۆ ماوەی ٤ ساڵ بە زەمالەی تەواو و بە خۆڕایی لە زانکۆکەدا دەخوێنێت. نرخی خوێندن لە زانکۆی پرینستۆن نزیکەی 75 هەزار دۆلارە لە ساڵێکدا.

لۆراینیش توانی بە هەمانشێوەی یوجین سەرکەوتنێکی ناوازە تۆماربکات و لە ئامهێرێست کۆلێج “Amherst College” کە لە دوومی ریزبەندییەکاندایە لە ئەمریکا، مافی خوێندن بە زەمالەی تەواوەوە بە دەستبهێنیت.

سەرکەوتنی ئەم کچانە لە کینیا دەنگدانەوەیەکی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا بە تایبەت کە ئەم کچانە سەر بە خێزانێکی مامناوەند بوون. قوتابخانەکانی لایت ئاکادیمیش ساڵانێکە لە کێنیادا کاری پەروەردە و فێرکردن دەکەن لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا.

 

سەرچاوە:

 

Show More
Back to top button