بیروڕا

دووەم ڕووداوی گۆکهان ئاچککۆل: مردنی حەلیمە گولسو لە زینداندا

بەخامەی/ عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو

 

وا دەزانن گەروەترین کێشە کە زیندانییە نەخۆشەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە چییە؟ حەلیمە گولسوی نەخۆشی لە زیندانخراو ئەوەی پێشان داین کە کۆتای ئەم ناخۆشییانە چییە.

لە وڵاتدا ڕۆژەڤی هەڵبژاردنە. بەڵام کاتێک نەخۆشێک کە پێویستە لەژێر چاودێری حکومەتدا بێت، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لە زینداندا گیان لەدەستدەدات، ئەوە گەورەترین چیرۆکی ستەملێکراوە. بە بەرچاوی خەڵکەوە ڕۆژانە چەندین ڕووداو دەبیستین، دواتر کەمتەرخەمییەکی زۆر هەیە. بە ئاشکرا ڕۆژانە هەواڵی مردنمان بەدەست دەگات، دواتر بێبەهاییەکی گەورە هەیە. وا دەزانن گەروەترین کێشە کە زیندانییە نەخۆشەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە چییە؟ حەلیمە گولسوی زیندانیکراوی نەخۆش ئەوەی پیشان داین کە کۆتایی ئەم ناخۆشییانە چییە. ڕۆژی شەممە بە هەواڵێکی کتوپڕی مردن خەبەرمان بوویەوە. حەلیمە گولسو دووبارە لە ئەنجامی بێبەهایی و بەسوک سەیرکردن و کەمتەرخەمی و بەکارهێنانی ئەرک بەشێوەیەکی خراپ لە زینداندا گیانی سپاردووە.

لەگەڵ برا گەوەرەکانیدا قسەم کرد بەهۆی کۆچی ناوادەی حەلیمە گولسو توشی شۆکێکی گەورە بووبوون. حەلیمە گولسو توشی نەخۆشییەکی دەگمەنی پێست بووە. ئەو نەخۆشییە لە 8 ساڵیدا تووشی بووە. بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی غازیعەنتاب تەواو کردووە و ماوەیەک وەک مامۆستا لە یەکێک لە کۆلێژەکانی بزاڤی خزمەت کردووە. تەمەنی 34 ساڵ بوو، نەخۆش بوو، هاوسەرگیری نەکردبوو، باوکیشی کۆچی دوایی کردبوو، لەگەڵ دایکە پیرەکەیدا دەژیا. دوای داخستنی کۆلێژەکە، کاری نەدەکرد. تا ئەوکاتەی دەرمانەکانی بەکار دەهێنا، باری تەندروستی باش بوو، بەڵام خۆی دەیزانی نەخۆشییەکی هەستیاری هەیە و دەبیت ئاگاداری خۆی بێت.

مامۆستا حەلیمە کاری نەدەکرد بەڵام زۆر خەمی ئەو خێزانانەی بوو کە لە باری نائاساییدا لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە. لە ماڵەوە خواردنی ئامادە دەکرد و دەیفرۆشت بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو خێزانانە بکات. بەڵێ بە هەڵە نایخوێننەوە، ئەم کارەی دەکرد، واتە خواردنی دروست دەکرد و هاوکاری خێزانانی لێقەوماوی دەکرد و سەرەتا 15 ڕۆژ دەستبەسەرکرا و دواتر زیدانی کراو ڕەوانەی گرتوخانەی مێرسین کرا.  خوشک و براکانی ئاماژە بەوە دەکەن لە سەرەتای دەستگیر کردنیدا نەیانتوانیوە بیبینن و سەرەڕای ئەوەی دەرمانەکەکانیان بۆ بردووە، بەڵام بەدەستی نەگەیشتووە، ئەوەش ئەو هاوڕێیانەی لە زینداندا بوون و دواتر ئازادکراون دەیگێرنەوە. هەموومان دەزانین لە ماوەی دەستبەسەرکردندا بارودۆخی زیندانییەکان زۆر خراپە. براکەی دەڵێت دواتر زانیومانە پاش دەستبەسەرکردنی ڕەوانەکردنی دادگای تارسوس کراوە و دواتر بەبێ بەهایانە ڕەوانەی زیندان کراوە، ئەمە زۆر بێزاری کردووین. ڕووبەڕووی مامەڵەیەکی خراپ بووتەوە، بەڵام نازانین ئەشکەنجە دراوە یاخود نا.

بەڕێز مەتینی برای ئاماژە بەوە دەکات لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا دەرمانەکان و ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیان بۆ بردووە، بەڵام دواتر زانییان بزر بووە. ڕەنگە بەرپرسانی زیندان ڕاپۆرتەکانی بەدەست نەگەیشتبێت، لەبەر ئەوە دەرمانەکانیان پێ نەداوە. بەڵام ئەمە سەرەتای کارەساتەکەیە و دواتر ڕووداوی زۆر ناخۆش ڕوویداوە. دوای ئەوەی لە زینداندا ڕاپۆرتە پزیشکییەکان ون دەبن، پاشان نەخۆشەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تارسوس دەکرێت و پشکنینەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو نەخۆشییەی چەندین ساڵە توشی بووە، نەخۆشییەکەی لەو جۆرە نییە. ئەمە بارودۆخێکی باوەڕپێنەکراوە. براکەی دووبارە ڕاپۆرتەکەی دەباتەوە بۆ زیندان و دواتر دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی. بەڵام نەخۆشێکی لەم جۆرە، بەکارهێنانی دەرمانەکان بەس نییە. چواردەورێکی تەندروست زۆر گرنگە. ئەم نەخۆشییە تەنها شوێنێکی لەش ناگرێتەوە و بەڵکو بەشێوەیەکی سیستەماتیکی هەموو بەشەکانی لەشی دەگرێتەوە و زیاد دەکات. ژیانێکی ناڕەحەتی دەبێت و نەخۆشییەکە کاریگەری دەکاتە سەری و بە بچوکترین کاریگەری نەرێنی، نەخۆشییەکە فراوان دەبێت.

مامۆستا حالیمە لە ژورێکی 12 کەسیدا لەگەڵ 21 کەسدا دەمایەوە، لەنێوان ئافرەتەکاندا 3 منداڵیش دەمانەوە. ئەو زیندانیانەی لەسەر زەوی ژورەکە دەخەوتن، کاریگەری خراپی زۆری دەکردە سەر تەندروستییان. زۆرجار بەهۆی نەخۆشکەوتنی منداڵێکەوە، هەموو زیندانییەکانی ژوورەکە توش دەبوون و دەبوایە هەموویان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرانایە. زیندانییەکە کە بەپێی ستانداردەکانی مافی مرۆڤ نەبوو، مامۆستا حالیمە زۆر بێزار دەبوو. بەهۆی داخراوی ژوور و قەرەباڵغییەوە تا دەهات مامۆستا حەلیمە ناڕەحەتتر دەبوو. برا گەروەکەی کۆتا جار 25ی نیسان سەردانی دەکات و هەست دەکات باوری تەندروستی زۆر خراپ بووە. سەرەڕای ئەوەی ئەو ڕۆژە لە پشکنینی پزیشک گەڕابوویەوە، بەڵام زۆر بێتاقەت و لاواز بوو. مامۆستا حالیمە بە براکەی وتبوو ‘کاکە من نەخۆشم، زۆر نەخۆشم’. براکەی لەبەرامبەر خوشکەکەیدا کە نانی نەدەخوارد و لاواز ببوو و لێوەکانی مۆر ببوویەوە، هەوڵ دەدات نانی بۆ بەدەست بخات.  بەڵام دوای جێهێشتنی براکەی، باری تەندرووستی زۆر خراپ دەبێت و هاوڕێکانی ژوورەکەی هەست بەوە دەکەن و دواتر ڕەوانەی بەشی نەخۆشخانەی زیندانییەکە دەکرێت. مامۆستا حەلیمە نیشانەی مردنی بەتەواوی پێوە دیارە دەبێت، بەڵام بەپێی پێویست کاری بۆ ناکرێت. ئەو نەخۆشە دەبوایە بەپەلە ڕەوانەی چاودێری ورد بکرایە. لەکاتێکدا لە ڕاپۆرتی پزیشکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە دڵی و گورچیلەی تەواو سست بووە. بەپێی ئەوەی گوێبیستی وتەی پزیشکێک بووم، زۆر پشتگوێ خراوە. تەنانەت براکەشی هەستی بەو لاوازی و خراپییە کردووە، بەڵام ئەوانەی کە پێوسیتە کاری بۆ بکەن، هیچ شتێکیان ئەنجام نەداوە. لە حاڵەتی ئەم نەخۆشییەدا ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت، ئەوا ئاو لە دەوروبەری دڵی کۆدەبیتەوە و ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر هەناسەدانی. لەبەر ئەوە فشار دادەبەزێت. لەکاتێکدا دەبێت بخرێتە ژێر چاودێری وردەوە، بەڵام تەنها ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندانییەکە کراوە و دەرزی ئارامکردنەوەی فشاریان پێداوە. ئەگەر زوو چارەسەری بۆ بکرایە لەژێر چاودرێری ورددا و ئاوە زیادەکانی دەوروبەری دڵی دەربهێنرایە، ڕەنگە ژیانی بپارێزرایە. بەڵا ئایا کێ هەیە بەدوای ئەم کارەدا بڕوات؟ دوای ئەوەی بۆ جار دووەم بارودخۆی خراپ دەبێت، هاوڕیکانی لە ژوورەکەدا چاودێری دەکەن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندانییەکە دەکرێت.

شەوی هەینی زوبیەر گولسی برای لە تویتەر فەریادی دەکرد، من لەوێ بینیم. وەک پزیشکێک و چاودێرێکی مافی مرۆڤ ئەو ڕووداوەم بە شتێکی ترسناک بینی و چەند تویتێکم کرد و بەرپرسانم ئاگادار کردەوە. بەڵام وەک هەموو کاتێک، قسەکانم بۆ دیوارەکان بوو. نابیستێتن و نابینن و هەستی پێناکەن. بەیانی هەستاوم و بینیم زۆر درەنگ بووە و هەواڵی مردنی تەواو مێشکی هەژاندم. مامۆستا حەلیمە لەوە زیاتر تەحەمولی نەکرد. براکەی زوبەیر گولسو کۆتاییە ناخۆشەکەی بڵاوکردەوە.

“خوشکەکەم حەلیمە گولسو ئەمشەو گیانی لەدەستدا. خوا سەبوریمان بدات. لێپرسینەوەیەکی دیکە بۆ ڕۆژی دوای مایەوە، بەئیزنی خوا لەبەردەم یاسادا لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین کە ئیهمال بوون لە کارەکەیاندا. لەبەر چاوی هەموو کەسێک خوشکەکەمیان بەئیهمالی کوشت. سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی هەبوو، بەڵام ڕیگرییان لە چارەسەری کرد. دەستمان لە یەخەیاندا دەبیت لە هەردوو جیهاندا. بەیانی لەبەردەم ڕەحماندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین. باوکم 2 ساڵ و نیو لەمەو پێش گیانی لەدەستدا و ئێستا خوشکە ئازیزەکەمان لەدەستدا کە هیچ تاوانێکی نەبوو لەلایەن دەوڵەتەوە خرابووە زیندانەوە و ئێستاش ئێمە لە دەرەوەی وڵاتین ناتوانین بچێن بۆ سەر جەنازەکەی. دایکم تاوکو ئێستا هەواڵەکەی نەبیستووە. ناخمان دەسووتێت”.

مامۆستا حەلیمە بە ئاشکرا گیانی لەدەستدا لەبەرچاوی خەڵکییەوە. ڕەنگە لە زیندانی گیانی لەدەستدابوو، دواتر لاشەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. دەبوایە ئەوکاتەی نەخۆشییەکی وا خراپی هەبوو ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرایە، نەوەک لاشە بێگیانەکەی.

ئەم ڕووداوانە بۆ ئێمە غەریب نین. ئەم ڕووداوەی مامۆستا حەلیمە ڕووداوی دووەمی مامۆستا گۆکهانە. لە هەمان گروتخانەدا نەنە سیسەی 78 ساڵیش هەیە. نەخۆشییەکی سەختی هەیە و لەکاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر درەنگ کەوتووە، تووشی ناڕەحەتییەکی سەخت بووە. ئەم کارانە جێی شەرمەزارییە. بیروبۆچونی سیاسی هەر شتێک بێت، کاری هەموو کەسێکە پارێزگاری لە ماف و ئازادی تاکەکان بکات. گرتوخانەکان شوێنیکن کە دادگای سزای تۆمەتبار دەدات بەڵام دەبیت لەژێر ئاسایشی حکومەتدا بێت. دەوڵەت جگە لەو سزایە، بەرپرسی هەموو مافێکی ئەو زیندانیانەیە. تاوانی ئەو زیندانییە هەرچییەک بێت، حکومەت بەرپرسی ئاسایشی ئەو کەسانەیە.

براکانی دەڵین لەڕێی دادگاوە بەدوای ستەمەکەدا دەڕۆین. بەڵام هیوام نییە، 2 سال بەسەر ڕووداوی گۆکهان ئاچککۆلدا تێپەڕیوە و هێچ هەنگاوێکی یاسایی نەنراوە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدرێت. هەموو ڕۆژێک کەسێک دەرفێنرێت، بەتایبەت لە ناوەڕاستی پایتەختدا، بەڵام کەس لێپێچینەوەی بەرامبەر ناکات. مامۆستا حەلیمە باشترین ناونیشانە بۆ ئەوەی لەو زیندانیانەی لە زەویدا دەخەون و ئەو زیندانیانەی نەخۆشیان لەگەڵدایە و چ ناڕەحەتییەک دەچێژن. مامۆستا حالیمە کۆتایی هەموو نەخۆشێکە کە لە زینداندا دەمینێتەوە. نە ڕاپۆرتێکی ڕوون بوونی هەیە، نە چاوەڕوانی لێدوانی بەرپرسانیش دەکەین. دەبێت لێکۆڵینەوە لە هەموو ڕاپۆرتە پزیشکییەکان بکرێت و بەرپرسان ڕوونکردنەوە بدەن. لەوە زیاتر نازانم چۆن هاوار بکەم. لەکاتێکدا دژی هەموو ئەو نادادپەروەرییەی بەرامبەر کەسانێک کە نایانناسم دەنگ دەکەم، بەڵام بێدەنگ بوونی کۆمەلگا و بە نۆرمال سەیرکردنی ئەم کارانە لەلایەن کۆمەڵگاوە من زیاتر ئازار دەدات.

لەناو زینداندا چەندین نەخۆشی قورس هەیە بەڵام دادگا لەبەرامبەر ئەمانەدا بێباکە. وا بزانم ژمارەی زیندانییە نەخۆشەکان تەنها بە مردن کەم دەکات!، چونکە هیچ کەسێک نیەتی ئەوەی نییە ئەوان ئازاد بکات و بارودۆخیان ڕۆژ بە ڕۆژ ناڕەحەتتر دەبێت. لەکاتێکدا گرتوخانەکان پڕ بوون، ستانداردەکان بەپیی مافەکانی مرۆڤ نین و زیاتر لە 20 هەزار زیندانی لەسەر رێژەی گرتوخانەکانەوەیە.

مردنی مامۆستا حالیمە سکانداڵیکی گەورەیە. بارودۆخێکە دەبێت وەزیری داد دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، ئەگەر لە وڵاتێکی یاسایدا بژیاینایە. باوەڕ ناکەم هیچ شتێک لە گیانی کەسێک گرنگتر بێت لەلای من. بێبەهاییەکی زۆر گەورە بوونی هەیە، نیشانەی ئیهمالی زۆر هەیە، هەروەها بارودۆخی لەئەنقەست دەبێت بەجدیی بەدواداچوونی بۆ بکرێت. دەبێت هەموو ئەو کارە ئیهمالییانە لیکۆڵینەوەی بۆ بکرێت و بدرێتە دادگا. خێزانەکەی ئاماژە بەوە دەکەن کە واز ناهێنن و دەبێت لێپێچینەوەی یاسای لەبەرامبەر ئەم کارەدا ئەنجام بدرێت. مامۆستا حەلیمە ڕۆژی یەکشەممە لە مێرسین دوای ئەوەی نوێژی لەسەر کرا، دواتر بەخاک سپێردرا. ئینشەللا ڕۆح و لەشی ئارام دەبێت، چونکە لەم جیهانەدا ئەو و کەسانی وەک ئەو بێجگە لە ناڕەحەتی هیچی دیکەیان بۆ نییە.

 

سەرچاوە: ArtiGercek

Show More
Back to top button