بیروڕا

دووڕوویی بێشەرمانەی ئێوە بەم شێوەیەیە!

بەخامەی ناجی کاراداغ

ئێبرۆ ئۆزکانی 27 ساڵ لە کۆمپانیایەک وەک سکرتێر کار دەکات. دڵسۆزییەکی بۆ فەلەستین هەیە و میللەتە زوڵملێکراوەکانی خۆشدەوێت. خۆبەخشێکە کە پێشتریش چەندین جار سەردانی فەلەستینی کردووە و هاوکاری خەڵکی فەلەستینی کردووە.

هەندێک تۆمەت خراوەتە پالی بەڵام لەبەر ئەوەی هیچیان پشتڕاستنەکراوەتەوە، لەبەر ئەوە خاتوو ئێبرۆ کەسێکی بێتاوانە.

ئۆزکان لە کۆتا سەردانیدا لە تەلئەبیب لەکاتی سەرکەوتنی بۆ ناو فرۆکەکە دەستگیرکرا. بەرپرسە ئیسرائیلییەکان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکە نەداوە و نزیکەی یەک مانگە دەستبەسەرە و تاکو ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەک ئامادە نەکراوە.

باوک و براکەی ئیبرۆ ئۆزکان باسی ئەم زوڵمە دەکەن و داوای هاوکاری لە هەموو لایەک دەکەن.

ئەم ئافرەتە گەنجە کە دەستەکانی لە پێشوە کەلەپچە کراوە و زنجیر خراوەتە قاچەکانییەوە، دەبرێتە بەردەم دادگا و بە چەند تۆمەتێکی بیبنەما تۆمەتبار دەکرێت.

بۆ نموونە قاچاخچیتی بە بۆنەوە…

پەیوەندی بە گروپی تیرۆرستییەوە.

هاوکاری کردنی ماددی بۆ گروپی تیرۆرستی.

هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات

ئێبرۆ ئۆزکان

 

دوای ئەم تۆمەتە بێبنەمایانە و کەلەپچە لەدەستکردنی، لەلایەن میدیاکانی دەسەڵاتی ئاکەپەوە ڕەخنەی زۆری لیگیرا. میدیاکان هاوار دەکەن و دەڵێن ‘ئایا زوڵمی لەم شێوەیە دەبێت؟’.

ئێلیفی خوشکی ئێبرۆ دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوار دەکات و کەس دەنگی ئەو هاوارەی نابیستێت، زۆر بێتاقەتە. درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی 6 جار، هەروەها 27 ڕۆژە لە وڵاتەکەی دوورە و تەنانەت نا‌هێڵدرێت لەگەل خێزانەکەی پەیوەندی بکات و پاشان ئامادەکردنی تۆمەتی بێبنەمای لەم شێوەیە.

ئیسرائیل بەتایبەتی بەرامبەر مسوڵمانەکان زاڵم و بێباکە.

لە زیندانەکانی ئیسرائیلیدا 6 هەزار فەلەستینی کە لەنێوانیاندا 300 منداڵ هەیە، بەبێ بنەما زیندانی کراون.

دادگای ئیسرائیل بە وەرگرتینی فەرمان لە کەسانی نادیارەوە، سزا دەسەپینێت بەسەر زیندانەکاندا و بەتایبەتی ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژە زیندانی کراون، مافەکانیان پێشێل دەکات.

ئەم بارودۆخە دەبێت هەموو کەسێک کە پشتیگیری لە دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ دەکات بێتە دەنگ و ڕەخنە بگرێت.

لە ئێستادا میدیاکانی دەسەڵات لە تورکیا ڕەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرن، بەتایبەتی کەلەپچەکردنی ئیبرو تەواو توڕەی کردون و بە پۆلیسی ئیسرائیل دەلێن پیاوکوژ، بە دەوڵەتەکەی دەڵێن زاڵم و بە دادپەروەرییەکەی دەڵێن فرۆشراو.

لە ئیستادا دڵنیام کە ئێوەش هەست بەو دوو ڕووییە دەکەن.

ئایا هاوارکردن بۆ 6 هەزار فەلەستینی کە دەستگیرکراوە بەڵام بێدەنگی بەرامبەر دەستگیرکردنی نزیکەی 100 هەزار کەسی بێتاوان لە تورکیادا و نەوتنی هیچ شتێک، ئایا ئەمە چ دوو ڕووییەکە؟

ئایا هەست ناکەن ئەو کەسانەی بە کەلەپچەکانی ئیسرائیل کە لەپێشەوە کردوویەتەیە دەستی ئیبرو توڕە دەبن بەڵام هەزاران ئافرەتی ماڵەوە و مامۆستا و خویندکار لە پشتەوە کەلەپچەی لەدەست دەکرێت بەبێ ئەوەی دەنگ بکەن و پاشان چەندین مانگ و ساڵ زیندانی دەکرێن، هەست ناکەن ئەم دووڕووییە دڵ تێکەڵ دەکات و شتیکی زۆر پیسە؟

لە سەرو هەموو ئەم شتانەشەوە،

لە فەلەستین ئافرەتی دووگیان زیندانی ناکرێت.

هیچ داکێکیش نییە کە منداڵی ساوای هەبێت.

گەنجترین کەسی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئسیرائیلدا بێت تەمەنی 15 ساڵە.

800 منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیاندا لە زیندانەکاندان و هیچ سیاسییەکی ئیسلامی نییە بەرامبەر ئەمە بێتە دەنگ.

تازە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا خێرخوازێکی 86 سال دەستگیرکرا لەکاتێکدا بێجگە لە خێر و چاکە هیچ کارێکی دیکەی نەکردووە تەنها ئەوەیە نەچووتە ژێر فەرمانی دەسەڵاتی ئێردۆغانەوە، هەروەها هاوسەرێکی نەخۆشی هەیە لەسەر جێگە کە کەس نییە چاودێری بکات و ئاگاداری بێت. نەک تەنها ناڕەزایەتی دەرببڕدرێت، بەڵکو کۆمەڵێک نووسین بڵاوکرایەوە کە پشتگیری ئەم دەسەڵاتە قێزەونە دەکات.

ئافرەتێکی سەرپۆش بەسەر بەبێ هیچ تاوانێک زیندانی دەکرێت.

کەلەپچە لە دەستی دەکرێت.

 

 

نازانم فەلەستین چەند هەزار کیلۆمەتر دوورە.

لە بەردەم خۆیاندا هەزاران ئافرەتی سەرپۆش بەسەر بەبێ تاوان زیندانی دەکرێت و ئەشکەنجە دەکریت.

بەزۆر جلەکانیان داداکەنن و دەیانپشکنن.

بەزۆر سەرپۆشەکانیان لەسەر لادەبەن.

نان و ئاویان پێنادرێت.

ناهێڵن دەستنوێژ بگرن.

ڕێگە نادەن قورئان لەگەڵ خۆیاندا ببەنە زیندانەوە.

ئەو زاڵمانە لە ڕەمەزاندا بۆ ڕێگری کردن لە ڕۆژو شکاندنیان، ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن.

منداڵە ساواکانیان ون دەکەن و شیرەکانیان دەخەنە ئاودەستەکانەوە.

منداڵە بچکۆلانەکان لەناو پیسیدا لە ژوورەکانی زیندان لەگەڵ دایکیان دەمێننەوە.

تۆمەتەکانیش بریتین لە پێشکەشکردنی هاوکاری بە ڕێکخراوەکان، پارە خەواندن لە بانکدا، ئامادەکردنی خواردن بۆ زوڵملێکراوان.

ئەم تۆمەتانە لەوانەی ئیسرائیل بێبنەماترن. ئەو کەسانەی کە لە زینداندا بەشێوەیەکی نادیار مردوون، ژمارەیان بۆ 100 کەس بەرز بووتەوە.

ئایا کەسێکی دیندارتیان بینی بەرامبەر ئەمە بێزار بێت و دەنگ بکات؟

کاتێک خۆیان لە زوڵمەکانی ئیسرائیل زۆر زیاتر دەکەن، دڵیان هێور دەبێتەوە و زوڵمی زیاتر دەکەن.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/iste-sizin-arsiz-iki-yuzlulugunuz–haberi/1308826/

Show More
Back to top button