هەواڵ

دوای ٤٧٥ ڕۆژ زیندانیکردنی دایکێک و منداڵێکی ٧ مانگ، بە داوای لێبوردنێک ئازاد کران

زەینەب شورا کە لە کاتی زیندانی کردنیدا لەگەڵ دایکیدا تەمەنی ٧ مانگ دەبێت، دوای ٤٧٥ ڕۆژ زیندانیبوون، ئازاد دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەوە ئاشکرا بوو کە ١١ هەزار هاوڵاتی دەستبەسەر کراو بە تۆمەتی بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک، بە هەڵە ناوەکانیان لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتەوە دراوە و بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەرکرا.

دوای ئەوەی لە دادگا ئەوە ساغ دەبێتەوە کە دایکی منداڵەکە بە ناوی قەدەر ئێرەلی بە هیچ شێوەیەک بەرنامەی بایلۆکی بەکارنەهێناوە، خانمەکە و منداڵە ساواکەی ئازاد کران.

لە ماوەی ڕابردوودا خانمەکە بە پاساوی ئەوەی بەرنامەی بایلۆکی بەکارهێناوە و مێردەکەی دیار نیە، هێزەکانی پۆلیس دەستگیرین کرد.

هەروەها هێزەکانی پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنیدا پێیان وت” هەتا مێردەکەت خۆی نەدا بە دەستەوە ئازادت ناکەین”.

بەڵام دوای ٤٧٥ ڕۆژ لە زیندانیکردن، ئەوە ئاشکرا بوو کە خانمەکە بە بێ هیچ هۆیەک دەستبەسەر کراوە.

هەر بۆیە دادگا داوای لێبوردنی لێکرد و ئازادی کرد.

سەرچاوە: ماڵپەڕی خەبەردار

 

Show More
Back to top button