هەواڵ

دوای ٢ مانگ جه‌سته‌ی دایكێك له‌ ڕووباری مێرچدا دۆزرایه‌وه‌

له‌ ١٣ی شوباتی ٢٠١٨دا پاش ئه‌وه‌ی له‌ زوڵمی حكومه‌تی توركیا به‌ ڕێگای قاچاخ ویستیان بچنه‌ یۆنان، به‌له‌می خانه‌واده‌ی دۆغان له‌ ڕووباری مه‌ریچدا نوقم ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. دوای نزیكه‌ی دوو مانگ، جه‌سته‌ی ئه‌و دایكه‌ سه‌رئاو ده‌كه‌وێت و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی جه‌نده‌رمه‌ و ئافاده‌وه‌ تواندرا جه‌سته‌ی ئه‌سڵی دۆغان بدۆزرێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌تێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ نیوه‌ی جه‌سته‌ی شێواوه‌، نازانرێت كێیه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستی ئافهره‌ته‌كه‌ ده‌كرێت، ده‌بینرێت كه‌ له‌سه‌ری نوسراوه‌ ”ئاسڵی و فه‌خره‌ددین”.

ئاسڵی و فه‌خره‌ددین ژن و مێردێكی به‌خته‌وه‌ر بوون كه‌ خودای گه‌وره‌ منداڵێكی به‌ناوی ئیبراهیم سه‌لیم پێبه‌خشیبوون. ته‌نها تاوانی ئه‌وان هاوسۆزیان بوو بۆ بزاڤی خزمه‌ت. له‌ دوای زوڵم و زۆرداری ڕژێمی ئاك پارتی، چیدی هیچ ڕێگایه‌كی ژیان له‌ناوخۆی توركیادا بۆ ئه‌م خانه‌واده‌ ٣ كه‌سیه‌ نه‌مایه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ ناوچاری ڕێگای مه‌رگیان گرته‌ به‌ر. ئه‌م خانه‌واده‌یه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی مامۆستا فه‌خره‌دیندا به‌ یه‌ك به‌له‌م سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن. له‌ نیوه‌ی ڕێگادا شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ به‌له‌مه‌كه‌ هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌ و له‌كۆی ٧ كه‌س، ته‌نها یه‌كێكیان به‌سه‌لامه‌تی ده‌رده‌چێت و ئه‌وانی تر هه‌موویان گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌كۆی ٦ كه‌سی خنكاو، ته‌نها جه‌سته‌ی ٣ كه‌س له‌لایه‌ن جه‌نده‌رمه‌ی توركیه‌وه‌ دۆزرابوویه‌وه‌. له‌ ئێستادا جه‌سته‌ی ئاسڵی دۆغانیش دۆزرایه‌وه‌.

فاتیح یه‌شار، ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ به‌ته‌نها خۆی له‌و ڕووداوه‌ ناخۆشه‌ ڕزگاری بوو بۆ كه‌ناڵی یۆرۆنیوس دوا و باسی ڕووداوه‌كه‌ی كرد.

Show More
Back to top button