هەواڵ

دوای زیندانیکردنی و دەست گرتن بەسەر سەروەت سامانەکەیدا؛ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد

لەشاری کۆنیا دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی بازرگانی AKTİSAD ، لەمیانەی دژایەتی کردن و دەستگیرکردنی سەرمایەداران لەلایەن ئاکەپەوە، سەرمایەدار “نائیم چتر” دوای دەستگیرکردنی و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە زیندان و توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، کۆچی دوای کرد.

لەشاری کۆنیا سەرمایەداری نزیک لە بزوتنەوەی خزمەت نائیم چتر، کە وەک کەسێکی بەخشندە ناوەی دەر کردبوو، شێرپەنجە بەرۆکی گرت و لەجێگەدا خستی.

نائیم چتر، دوای ڕوداوەکانی ١٧-٢٥ کانوونی یەکەم، ڕوبەڕوی ڕەشبگیری ئاکەپە بویەوە کە دژی سەرمایەداران دەستی پێکردبوو، دوای مانەوەی لە زینداندا بۆ ماوەی شەش مانگ، توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو.

دوای دەستبەسەردا گرتنی سەروەت و سامانەکەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە لایەن دەسەڵاتەوە، “چتر” ڕۆژ بە ڕۆژ بواری تەندروستی بەرەوە خراپ بوون دەڕۆشت، تا ئەوەی ئەمڕۆ بۆ دواجار چاوی لێکنا.

ئەمڕۆ دووشەممە لەنزیک گۆرستانی وچلەر لە مزگەوتی سوڵتان سەلیم، دوای نوێژی نیوەڕۆ، نوێژی مردو لەسەر تەرمی سەرمایەدار “نایم چتر” کرا.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی سامانیۆڵو

Show More
Back to top button