هەواڵ

دوای ئەوەی لە ئازەربایجان ڕفێندرا، ئێستا لە تورکیایە

موستەفا جەیهان یەکێک لە هاوسۆزەکانی بزاڤی خزمەت کە لە وڵاتی ئازەربایجان بۆ ماوەی ساڵێک بە دەستبەسەر کراوی دادگایی کرا و پاشان ئازادکرا، لە کاتی هاتنە دەرەوەیدا لە زیندان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا.

جەیهان پیاوێکی کارە و ساڵانێکی دوور و درێژە لە وڵاتی گورجستان دەژی، بەڵام بە هۆی گەشتێکی هاوینەوە ڕوو لە ئازەربایجان دەکات و لەوێ دەستگیر دەکرێت.

ناوبراو بۆ ماوەی ساڵێک بە دەستبەسەکراوی دادگایی کرا و دادگای باکوی پایتەختی ئازەربایجان، لە دوا دانیشتنی دادگادا فەرمانی ئازادکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد.

بەڵام جەیهان لەکاتی هاتنە دەرەوەی لە زینداندا، لەلایەن ٨ کەسەوە پەلامار دراو ڕفێندرا.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی هەتا ئیستا بە دەستمان گەشتووە ناوبراو ئیستا لە تورکیایە و دەستبەسەرە.

هەرچەندە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ڕادەستیان کراوە، بەڵام کەسوکارەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ناوبراو بە بەرچاوی خۆیانەوە ڕفێندراوە.

 

http://www.shaber3.com/azerbaycanda-kacirilan-isadami-mustafa-ceyhan-turkiyeye-gonderildi-haberi/1305445/

 

 

Show More
Back to top button