هەواڵ

دوای ئەوەی دایک و باوکیان دەستبەسەر کرا 5 منداڵ بێکەس مانەوە

فاتیح سۆنمێز ئەندازیاری خۆراک و ئەمینە سۆنمیزی هاوسەری دوای ئەوە لە شاری بورسە لە میوانداری بوون، لەگەڵ ئلکو نور سۆنمێزی خاوەن ماڵەکە دەستبەسەرکران. 5 منداڵی خێزانەکە بەپێ دایک و باوک مانەوە کە 2 دانەیان شیرەخۆرەن.

فاتیح سۆنمێز ئەندازیاری خۆراک و ئەمینە سۆنمیزی هاوسەری لە شاری بورسە دەستبسەرکران. هەردوو هاوسەرەکە لەکاتێکدا لەماڵی ئولکو نور سۆنمێزی براژنیان لە خێزانی بوون، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵەکە. پۆلیس لەگەڵ فاتیح و ئەمینە، نور سۆنمێزی براژنیشیان دەستبەسەرکران. لەکاتێکدا فاتیح و ئەمینە لە بنکەی پۆلیسی فاتیح سوڵتان دەستبسەرکراون و نور سۆنمیزیش لە بنکەی پۆلیسی ئەجێملێر دەستبەسەرکراون.

عاسمی 6 ساڵان و فورکانی 19 مانگانی بەبێ دایک و باوک مانەوە. هەروەها نور سۆنمێزیش 3 منداڵی هەیە کە یەکێکیان شیرەخۆرە. لە ئێستادا ئەو 5 منداڵە لەلایەن دراوسێکانیانەوە چاودێری دەکرێن. دراوسێکانیش منداڵە شیرەخۆرەکان دەبەن بۆ بنکەی پۆلیس و دەیانهێننەوە.

Show More
Back to top button