هەواڵ

دواهەمین قوربانی باری نائاسایی لە تورکیا: بازرگانێک کە شێرپەنجەی گەدەی هەبوو گیانی لەدەستدا

 

 

عەلی هۆجائۆغڵو کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە گرتووخانە شاکران لە ئیزمیر زیندانییە، نەخۆشی شیرپەنجەی گەدەی هەبووە و بە هۆی ئەوەی ئازاد نەکراوە و چارەسەری پزیشکی وەرنەگرتووە دۆخی نەخۆشییەکەی قورستربوو وە لە کۆتاییدا بە هۆی قورسی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ی تەموز کرایە بەهانە بۆ پاکتاوکردنی بزاڤی خزمەت و دەستگیرکردنی هاوسۆزەکانی. لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە لە تورکیادا ١٣٥ هەزار و ٧٧٨ کەس دەسگیرکراون و تا ئێستا ٧٧ هەزار و ٨١ کەسیان سزای زیندانیان بەسەر سەپێنراوە. تا ئێستا چەندین کەس لە زینداندا بە هۆی خراپی هەلومەرجی ناو زیندان و ئەشکەنجەکانی ناو زیندانەوە گیانیان لەدەستداوە. دواهەمین قوربانی ئەو بارە نائاساییەی بە زۆر بەسەر تورکیادا سەپێنراوە بازرگانێکە بە ناوی عەلی هۆجائۆغڵو کە ماوەی زیاتر لە ساڵیکە لە زینداندایە و نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی هەبووە و نەخۆشییەکەی لە زینداندا زۆر زیاتر پەرەی سەند. دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە زینداندا مایەوە و لە کاتی خۆیدا ئازاد نەکرا، لە کۆتا قۆناغی نەخۆشیەکەیدا گیانی لەدەستدا. لەو ماوەیەی کە ئازادکرا ٣ هەفتەی لە نەخۆشخانە بەسەربرد و هەفتەیەکیش لە ژێر چاودێری ورددا مایەوە. بەڵام دواجار عەلی هۆجائۆغڵو لەوە زیاتر بەرگەی نەگرت و گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە ئیسماعیل هۆجائۆغڵو باوکی عەلی هۆجائۆغڵو هەر لە گرتووخانەی شاکران زیندانییە سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدراوە. ئیسماعیل هۆجائۆغڵو کە لە ئێستادا لە دۆخێکی تەندروستی هەستیاردا دەژی داوادەکرێت بە زووترین کات ئازاد بکرێت.

 

سەرچاوە: Aktif Haber

Show More
Back to top button