هەواڵ

دایک و باوکی منداڵێکی شیرەخۆرەیان زیندانی کرد

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، دایک و باوکی منداڵێکی شیرەخۆرە زیندانی دەکرێت و منداڵەکە بە تەنیا دەمێنێتەوە.

ئێسرا ئۆزتورک دوای ساڵ و نیوێک لە ئازاد بوونی بۆ جاری دووهەم دەستبسەر کرایەوە و منداڵە تەمەن ١ ساڵانەکەی بە تەنیا مایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە باوکی منداڵەکە نزیکەی دوو ساڵە لە زیندانە و ئازاد نەکراوە.

فاروق گەرگەرلیئۆغلو سەرۆکی پێشووی مەزلومدێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، ئاماژەی بەم بابەتە کرد.

گەرگەرلیئۆغلو لە تویتەکەیدا وتی” دوای ساڵێک و ٦ مانگ جارێکی تر ئەسرا ئۆزتورک لە شاری ئاغری دەستبەسەر کرایەوە و خرایە زیندانی پاتنۆس. ئەسرا بە ناچاری کچە ١ ساڵەکەی لەلای خێزانەکەی جێهێشت کە منداڵێکی شیرەخۆرەیە، ئەمە لە کاتێکدایە باوکیشی ماوەی ساڵ و نیوێکە لە زینداندایە”.

 

http://aktifhaber.com/iskence/sut-emen-bebegin-hem-annesini-hem-de-babasini-tutukladilar-h113952.html

 

 

Show More
Back to top button