هەواڵ

دایکێک و منداڵە ٢ ساڵەکەی بە هۆی لیستی ڕەشی پارێزگاری شارەکەیانەوە لە زیندانن

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆساید کردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، دایکێک و منداڵە ٢.٥ ساڵەکەی بە هۆی لیستی ڕەشی پارێزگاری شارەکەیانەوە ماوەی ٥ مانگە لە زیندان دەستبەسەرە.

خانمەکە کە ناوی ئەمینە سۆنمەزە هەتا ئێستا نازانێت بە هۆی چ تاوانێکەوە دەستبەسەر کراوە و  هاوسەرەکەشی بە ناوی فاتیح سۆنمەز کە ئەندازیاری بەروبومی خۆراکیە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە کارەکەی دەرکراوە.

ئەم خێزانە کوڕێکی تەمەن ٦ ساڵیان هەیە و ئێستا بە ناچاری لەلای نەنکی دەمێنێتەوە.

لیستی ئەو ناوانەی لەلایەن پارێزگاری شاری بورسەوە بە دەوڵەت درابوو، لە ڕۆژنامە لۆکاڵیەکانی ئەو شارەشدا بڵاوکرایەوە و مەهمەت عەلی یڵماز کە ڕۆژنامەنوسێکی لۆکاڵی شاری بورسەیە سەبارەت بەو کەسانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە دەڵێت” لەوە دەچێت لەمەودوا نەوەی نەوەکانیشیان نزیکی دامودەزگاکانی دەوڵەت نەخرێن و مۆڵەتی کار کردنیان پێنەدرێت”.

یڵماز ئاماژەش بەوە دەکات کە پارێزگاری ئەو شارە ناوی ٢ هەزار و ٤٥٣ کەسی بە دامودەزگانی دەوڵەت داوە و  لە نوسراوەکەدا هاتووە” هەرکەسێک لەم لیستەدا ناوی هاتووە و لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا کارێک دەکات، دەبێت دەستبەجێ لە کارەکەی دوور بخرێتەوە و، گەر لە وەقفێک یان تەلارێکی سەر بە دەوڵەتدا کرێچی بێت، دەبێت دەستبەجێ چۆڵی بکات”.

 

Show More
Back to top button