هەواڵ

دایکێکی 70ساڵان: ئەگەر منداڵەکانم ئازاد بکرین، لە خۆشیدا دەگریم

 

ئایسێل ئاتایتون دایکێکی تەمەن ٧٠ ساڵە، دوو کوڕی لە ڕەشبگیرەکانی دوو ساڵی ڕابردووی تورکیادا دەستبەسەر کراون و لە زینداندان. یەکێکیان لە گرتوخانەی سیلیڤری  ئیستەنبوڵ و ئەویتریان لە گرتوخانەی سنجانی ئەنکەرەیە، دایکیشیان لە باخچەی ماڵەکەیدا لە ئیزمیر، نزا بۆ ڕزگاربوونی کوڕەکانی دەکات لەو ستەمەی کە دەرحەقیان ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە لەوانەیە کەس هەست بە دڵی شکاو و زاری بە نزا و چاوەڕوانییەکانی نەکات وەک خۆی، بەڵام ئەو دایکێکە لە چاوەڕوانی ئازاد بوونی دوو کوڕەکەیدایە، دوو کوڕ کە هەردوکیان بە فەرمانی ئاکەپە و یەکێکیان لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠١٤ دەستبەسەر کراوە و ئەویتریان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ خۆی ڕادەست کردووە، ئیتر لەو ڕۆژەوە هەردووکیان بەردەوام بینەری شانۆییەکانی داگان بەرانبەریان. ئەو منداڵانەی کە هەموو ڕۆژانێکی جەژن، تەنانەت زۆرجار کە ئەرکیشیان هەبووە، مۆڵەتیان وەرگرتووە تا هەموو خێزانەکە پێکەوە جەژن بەڕێ بکەن، ئێستا حکومەت ناهێڵێت کە چاویان بە دایکیشیان بکەوێت. ئیتر دایکیان بە حەسرەتەوە باس لەو ڕۆژانە دەکات و دەڵێت ئەگەر منداڵەکانم ئازاد بکرێن، لە خۆشیدا دەگریم.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/yurt-ve-anadolu-atayunun-annesi-aysel-atayun-aglayacagim-ogullarim-cikinca-sevincten-aglayacagim/

Show More
Back to top button