هەواڵ

دایکێکی تر دوای منداڵ بوون، رەوانەی دادگا کرا

 

دایکێکی تر لە پاش ئەوەی منداڵی بوو، لە نەخۆشخانە دەردەکرێت و بەرەو دادگاکان دەبرێت. ئەمینە ئاکدەمیر، دوێنێ بەیانی پاش ئەوەی کچەکەی لەدایک بوو، بەرەو دادگاکان برا.

لە نەخۆشخانەی یڵدرم ئۆزێل دۆروک لە بورسا، بەرەبەیانی ١٥ ی حوزەیران ئەمینە ئاکدەمیری ٣١ ساڵ کچە بچووکەکەی لەدایک بوو. بەرەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە نەخۆشخانەکە دەرکرا و ڕاستەوخۆ بەرەو دادگای ئولویۆل لە بورسا برا.

ئاکدەمیر لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ دا بە بیانووی ئەوەی ئەندامە لە گروپی تیرۆرستیدا دەستگیرکرا. ئاکدەمیر ئەو کات ١ مانگ دووگیان بوو.

ئەمینە ئاکدەمیر کە دەرچووی زانکۆی یوزونجو یوزیڵیە لە بەشی بەڕێوەبردنی کار، ٩ ساڵە هاوسەرگیری کردووە و کوڕێکی ٥ ساڵانی هەیە بە ناوی تاهیر. تا ئێستا دیار نییە کە ئایا ئەمینە ئاکدەمیر زیندانی دەکرێت یان نا.

 

دایکێکی تر دەبرێتە نێو زیندانەکانەوە

وێنەی ئەو پۆلیسانەی کە لەبەردەم دەرگای ژووری منداڵبووندا وەستابوون هەرایەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نایەوە. عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵوی ئەندام پەرلەمانی هەدەپە و ئەندام لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا نووسیویەتی “ئایا دایکێکی تر دەستگیردەکرێت کە تازە منداڵی بووە؟ ئایا جارێکی تر پێدەنێنرێتەوە بە یاسادا؟ ئەمینە ئاکدەمیر، لە نەخۆشخانەی ئۆزێل دۆروک لە بورسا. ژنە پۆلیسێک لەبەردەم ژووری منداڵبووندا وەستاوە. سبەینی لە نەخۆشخانە دەکرێتە دەرەوە و لە جیاتی ئەوەی بچێتەوە بۆ ماڵەوە ئایا دایکێکی تری خاوەن منداڵی شێرەخۆر دەبەنەوە بۆ زیندان؟”

 

http://www.shaber3.com/yeni-dogum-yapan-emine-akdemir-taburcu-edilir-edilmez-adliyeye-goturuldu-haberi/1326617/

Show More
Back to top button