هەواڵ

دایکێکی تر بە منداڵە ساواکەیەوە دەخرێتە زیندان

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆساید کردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، فادیمە کڵچ کە پێشتر مامۆستای وانەی فیزیا بووە، لەگەڵ منداڵە تەمەن ٥٠ ڕۆژەکەی دەخرێتە زیندان.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم خانمە دوو منداڵی تری هەیە کە تەمەنیان ٢ ، ٤ ساڵە و بە بێ سەرپەرشتیار ماونەتەوە.

سێزگی تانریکوڵو پەڕلەمانتاری پارتی کۆماری گەل(جەهەپە) لە تویتێکدا مەغدوریەتی ئەم خانەوادەیەی بە ڕای گشتی تورکیا ڕاگەیاند و وتی” وەزیری داد کۆتایی بەم زوڵمە بهێنن. فادیمە کڵچ لەگەڵ منداڵە تەمەن ٥٠ ڕۆژەکەی لە شاری غازیعەنتەب دەستگیر کراوە و بەرەو زیندانی سیلفکە دەبرێت لە شاری مەرسین. دەتوانن بە بێ ئەوەی دەستگیر بکەن و بە دەستبەسەرکراوی دادگای بکەن، ڕێگا چارەی تریش بگرنە بەر بۆ چاودێری کردنی. ئەم خانمە خاوەنی دوو منداڵی ترە کە تەمەنیان ٢ تا ٤ ساڵە و بێ دایک ماونەتەوە کۆتایی بەم زوڵمە بهێنن”.

 

http://www.tr724.com/50-gunluk-bebegiyle-gozaltina-alinan-iki-cocuk-annesine-zulum/

 

Show More
Back to top button