هەواڵ

دایکێک، کە هاوسەرەکەشی ماوەی ٥٠ مانگە لە زینداندایە دەستگیرکرا

 منداڵەکانیان بێ دایک و بێ باوک ماونەتەوە

 

نیلوفەر ئاکن، کە دایکێکی تەمەن ٣٦ ساڵە و هاوسەرەکەشی ماوەی ٥٠ مانگە لە زیندانداندایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی لە ئافیۆنکارهیسار دەستگیرکرا. نیلوفەر ئاکن خاوەنی دوو منداڵە کە تەمەنیان ٧ ساڵ و ١٠ ساڵانە، وە تا ئێستا هیچ یەکێک لە کەسوکاری نازانن ئەو بە چ هۆکارێک دەستگیرکراوە.

نیلوفەر ئاکن هاوسەرەکەشی پێشتر مامۆستا بووە بەڵام بە بڕیارێکی نایاسایی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، وە لە ئێستادا ماوەی ٥٠ مانگە لە زینداندایە.

لە ئێستادا دوو منداڵەکەی نیلوفەر ئاکن هەم بێ دایک و هەم بێ باوک ماونەتەوە و لە لای نەنکییان دەمێننەوە.

https://www.tr724.com/esi-50-aydir-tutuklu-anne-de-gozaltina-alindi-cocuklar-anneanneye-emanet/

Show More
Back to top button