هەواڵ

دایکی ڕۆژنامەنووسێکی بەندکراو: ٢ ساڵە تامەزرۆی هەموو شتێکیم، تکاتە بە ڕۆڵەکەمم شاد بکەنەوە!

مەولود ئۆزتاش ڕۆژنامەنووسێکی بەندکراوە و سەرەڕای ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و لە بارودۆخێکی خراپدایە بەڵام ڕێگە نادرێت ئازاد بکرێت. لە ئێستادا خانەوادەی ئۆزتاش زۆر نیگەرانن سەبارەت بە ڕەوشی تەندرووستی مەولود و داوا دەکەن مەولود ئۆزتاش ئازاد بکرێت و لە دەرەوە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.

دایکی مەولود ئۆزتاش لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای ئازادکردنی ڕۆڵەکەی دەکات و دەڵێت “من ماوەی ٢ ساڵە تامەزرۆی ڕووخسار و دەنگ و هەموو شتێکی ڕۆڵەکەمم. بە تەنها دەژیم و ناتوانم بچم بۆ هیچ شوێنێک. من زۆر بیری کوڕەکەم دەکەم، دەمەوێت دەستی بگرم بەڵام ناتوانم. تکایە ئێوە یارمەتیم بدەن و بە ڕۆڵەکەمم شاد بکەنەوە. خودایە تۆ هەر خۆت دەزانیت”.

 

https://www.tr724.com/gazeteci-mevlut-oztasin-annesi-ben-2-yildir-herseyine-hasretim-lutfen-yavruma-kavusturun-artik/

Show More
Back to top button