هەواڵ

دایکی منداڵێکی تووشبووی شێرپەنجە: لە لێواری خۆکوشتندام، تەنها یەک واژۆی دەوێت

 

ئەحمەد بورهان منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵانی تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە و باوکی لە زینداندایە و دایکیشی گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کراوە لە کاتێکدا نەخۆشییەکەی ئەحمەد بورهان لە قۆناغێکی هەستیاردایە و چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ ئەوەی قۆناغی دووەمی چارەسەرەکی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجام بدرێت. لە ئێستادا هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە داوا دەکەن قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات لەسەر دایکی ئەو منداڵە هەڵبگیریت بەڵام دادگا ئەو داوایانە نابیستێت.

ئەحمەد بورهان ناچار بوو بێ دایکی بچێتە وڵاتی ئەڵمانیا و قۆناغی یەکەمی چارەسەری وەربگرێت و دواتر بگەڕێتەوە. پێویستە ڕۆژی ٢٧ی شوبات قۆناغی دووەمی چارەسەرەکەی وەربگرێت بەڵام ئەحمەد بورهان نایەوێت بێ دایکی بڕوات. تەنها دایکی دەتوانێت لە کاتی چارەسەردا ئاگای لێی بێت. بەڵام دادگا نایەوێت قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات لەسەر دایکی ئەحمەد لاببات.

زەکییە ئاتاجی دایکی ئەحمەد بورهان، کە ڕۆڵەکەی خەریکە بە بەرچاوییەوە دەمرێت بە دەم گریانەوە دەڵێت “ئێستا گەیشتوومەتە لێواری خۆکوشتن، کوڕەکەم خەریکە بە بەرچاومەوە دەتوێتەوە، زۆر بێچارەم. دوێنێ شەو ئەحمەد پێی وتم ‘دایە بیری ڕۆژە کۆنەکان دەکەم’. چی دەبێت بەسە ئیتر. با ئەو ئیشە لە دەستی کێدایە بیکات. ئەو کارە تەنها یەک واژۆی دەوێت. بۆچی هێندە ئەو کارە قورس دەکەن؟ پێویستە من چ کارێک بکەم؟ منداڵەکەم خەریکە دەمرێت، چاوەڕوانی چی دەکەن؟”

Show More
Back to top button