هەواڵ

داکۆکیکارێکی مافی ئافرەتان: هەزاران ئافرەت لە زیندانەکانی تورکیادا ئەشکەنجە دەدرێن

پرۆفیسۆری ئەمریکی کە بە بەرگریکار لە مافی ئافرەتان لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ناسراوە، قسەی بۆ تەلەفزیۆنی ABC ی ئوسترالی کرد: لە تورکیا 20 هەزار ئافرەت لە زینداندا ڕوبەڕوی ئەشکەنجە دەبێتەوە.

پرۆفیسۆر د. سۆفیا پاندیا مامۆستای زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵیت” دوای کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز ئێردۆغان نزیکەی 60 هەزار کەسی بەتۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت خستە زیندانەوە. چەندین دەزگای پەروەردە و خوێدن داخران. سەرەڕای ئەوە هیج بەڵگەیەک نییە، بەڵام ئێردۆغان بزاڤی خزمەتی تاوانبار کرد. لەگەڵ ئەم تۆمەتبارکردنەدا، نزیکی 18 هەزار بۆ 20 هەزار ئافرەت زیندای کران. زیاتر ل 700 منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیان لە زینداندا دەمێننەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ؛ ئافرەتان توشی دەستدرێژی و چەندین ئەشکەنجە دەبنەوە.”

پرۆفیسۆر د. سۆفیا پاندیا مامۆستای زانکۆی کالیفۆرنیا کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە چەند کۆنفرانسێک و سێمینارێکدا لە وڵاتی ئوسترالیایە، بەبۆنەی 8 ی مارت ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، چەندین ڕونکردنەوەی گرنگی دا. لە وەڵامی پرسیارەکانی بێڤیرلی ئۆکۆنۆر بۆ کەناڵی ABC ئوسترالی، د. پاندی بارودۆخی ئافرەتانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرد. پاندی  باسی ئەو بارودۆخە سەختەی کرد کە ژنان لە یەمەن و سوریا ڕوبەڕوی بونەتەوە هەروەها ئە زوڵمەی کە لە ئافرەتن دەکرێت لە تورکیا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت.

 

ئافرەتان لە تورکیا بەهۆی پەیوەندیان بە بزاڤی خزمەتەوە، ڕوبەڕوی ئەشکەنجە دەبنەوە

پاندی ئاماژەی بەو زوڵ و ستەمە کرد کە لە ژێر دەسەڵاتی ئاکەپە ڕوبەڕوی ئافرەتان بۆتەوە. پاندیا ئاماژەی بەوەدا بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هاوڵاتیان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت ڕوبەڕوی ئەشکەنجە دەبنەوە لە زیندانەکان و لە ڕۆژی 8 ی ئازار ڕۆژی جیهانی ئافرەتان هەڵمەتی گرتن لەو وڵاتە بەردەوام بووە. سۆفیا پاندیا وتیشی ” دوای کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز ئێردۆغان نزیکەی 60 هەزار کەسی بەتۆمەتی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەت خستە زیندانەوە. چەندین دەزگای پەروەردە و خوێدن داخران. سەرەڕای ئەوە هیج بەڵگەیەک نییە، بەڵام ئێردۆغان بزاڤی خزمەتی تاوانبار کرد. لەگەڵ ئەم تۆمەتبارکردنەدا، نزیکی 18 هەزار بۆ 20 هەزار ئافرەت زیندای کران. زیاتر ل 700 منداڵی ساوا لەگەڵ دایکیان لە زینداندا دەمێننەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ؛ ئافرەتان توشی دەستدرێژی و چەندین ئەشکەنجە دەبنەوە.”

 

ئاماژە کرایە سەر ئەو زوڵمەی لە یەمەن ئەنجام دەدرێت

پرۆفیسۆر د. سۆفیا پاندیا ئاماژەی بەو زوڵمە کرد کە ڕوبەڕوی ئافرەتان دەبێتەوە لە وڵاتی یەمەن. هەروەها جەختی لە هاودەنگی و کارکردنی ئافرەتانی مسوڵمان و یەهودی و ئەفریقی ئەمریکی کرد لە وڵاتی ئەمریکا و یەکدەنگی ئافرەتانی سەبارەت بە دژاییەتیەکان بە ئومێدەوە باسکرد.

Show More
Back to top button