هەواڵ

داوای 2 ساڵ و نیو زیندانیکردن بۆ گێرگێرلیئۆغڵو دەکرێت

بەتۆمەتی پرۆپاگەندەی تیرۆر، داوای زیندانی 2 ساڵ و نیو بۆ عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو سەرۆکی پێشوی ڕیکخراوی مەزڵومان و پاڕێزەری مافی مرۆڤ دەکرێت.

گێرگێرلیئۆغڵو وتی “من هەموو تەمەنم لەگەڵ مافی خەڵکدا بووم. ڕوبەڕونەوەکانم ڕەتکردەوە، لەگەڵ دیالۆگدا بووم، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و نەتەوە، بەرگریم لە مافی هەموو کەسێک کردووە”.

دادگای ٢. کۆجائێلی، بەتۆمەتی ‘پروپاگەندەی تیرۆر’ سزای زیندانی 2 ساڵ و نیو بۆ عومەر فاروق گێرگیرلیئۆغڵو سەپاند. گێرگیرلیئۆغڵو سەبارەت بە سزاکە وتی “لە ڕۆژی دانیشتنی ٢٢ ی شوباتی ٢٠١٨، لە ڕۆژێکی ئاشتیدا بەناوی ‘با منداڵەکان نەمرن، با دایکەکان نەگرین’، لە وێنەیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆم بڵاوم کردۆتەوە، لەژێری نوسیومە ‘گەر سەیری ئەم وێنەیە بکەن، دەزانن کە شەڕ هیچ سودێکی نییە. دایکەکان وەک یەکن، بەس ئاڵاکان جیاوازن. کاتێک دەمرین هیچ جیاوازییەکمان نامێنێت ..! لە کاتێکدا تابوتی منداڵەکانمان لە تەنیشت یەکەوە دەبن، بەزیندوویی بەتەنیشت یەکەوە بن، بە یەکسانی و وەک برا’، بەهۆی ئەم نوسینەوە، سزای زیندانی 2 ساڵ و نیو سەپێنراوە بەسەرمدا.”

هەموو ژیانم لەپێناو مافی هاوڵاتیاندا بەسەربردووە

گێرگیرلیئۆغڵو وتی ” هەموو ژیانم لەپێناو مافی هاوڵاتیاندا داناوە. . ڕوبەڕونەوەکانم ڕەتکردەوە، لەگەڵ دیالۆگدا بووم، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و نەتەوە، بەرگریم لە مافی هەموو کەسێک کردووە. لە سەردمێکی یاسایدا، ئەم سزایەی سەپێنراوە بەسەرمدا، رەتی دەکەمەوە و دەیخەمە بەردەم ویژدانی هاوڵاتیان. لەم خاکەدا لەپێناو مافی هەموو هاوڵاتییەک، و بۆ ژیانێکی ئازادتر، خەباتکردنم بەردەوام دەبێت. لەم سەردەمەدا کە هەموو زوڵم و ستەمێک بەناوی یاساوە دەکرێت، من بێئومێد نابم و لە بەرگریکردن لە مافی هاوڵاتیان بەردەوام دەبم.”

Show More
Back to top button