هەواڵ

داوای 15 ساڵ زیندانیکردن بۆ 6 یاریزانی تۆپی پێ دەکرێت

لەمیانەی لێپێچینەوەکان لە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت، داوای سزای زیندانی 7 ساڵ و نیو بۆ 15 ساڵ زیندانیکردن بۆ 6 یاریزانی تۆپی پێ دەکرێت کە 2 یان دەستگیرکراون.

یاریزانان بەکیر ئیرتەگون، ئێرسین گورێلێر، ئیسماعیل شێنگول، عمر چاتکچ، ئوغور بۆرال و زەفەر بیریۆڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچنە بەردەم دادگا و تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستیان دراوەتە پاڵ.

ئەو کەیسە لەسەر ئەوە ئامادە کراوە کە یاریزانەکان بەشداری دانیشتنێکی دینیان کردووە و داوای سزای زیندانی 15 ساڵیان بۆ دەکەن.

بەشێک لە بەرگرییەکەی یاریزان بەکر ئیرتەگون کە خۆی لە 19 لاپەڕەدا دەبینێتەوە بەم شێوەیەیە:

” لە شاری غازی عەنتاب بە بزاڤی خزمەت ئاشنا بووم. بوونی ئەم بزاڤە لەناو تۆپی پێدا مەبەست لێی ئەوەبوو کە لێرەش هەین چونکە ئەوان لە هەموو بەش و شوێنیکدا بوونی خۆیان سەلماندبوو. تا ئەم ڕۆژە هیچ داوایەکی مادییان لە من نەبووە. هەروەها داوای شتێکی قەدەغەکراویان لێنەکردوم. تەنها داوای ئەوەیان لێدەکردم بەشداری وانەکان بکەم. بۆ ئەم مەبەستەش هیچ فشارێکیان نەدەکرد. چەند جارێکیش داوای قوربانییان لێکردم. منیش پێمدان.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/sohbette-gittikleri-icin-6-futbolcuya-15-yila-kadar-hapis-talebi/

Show More
Back to top button