هەواڵ

داوای 15 ساڵ زیندانینکردن بۆ هاوسەری مامۆستا گۆکهان دەکرێت

مامۆستا گۆکهان کە لە دوای ١٥ی تەموزەوە دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ لە زینداندا ئەشکەنجەدرا و پاشان بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا داوا دەکرێت مامونە ئاچککۆللو ماوەی ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.

ئاشکرابووە کە داواکاری گشتی ئەستەمبوڵ سەرقاڵی ئامادەکردنی سکاڵایە لە دژی مامونە ئاچککۆللو بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆرستی.

مامونە ئاچککوللو هاوسەری مامۆستا گۆکهان ئاچککوللو بە بیانووی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆرستی سکاڵا لە دژی ئامادەکراوە. ئەو بەڵگانەی لە سکاڵاکەدا بوونی هەیە ئەوەیە کە خاتوو مامونە هەردوو ئەپڵیکەیشنی پەیوەندی بایلۆک و ئیگڵی بەکارهێناوە و بڕێک پارەی هەبووە لە هەژماری خۆی لە بانک ئاسیا. پێشتر ئەوە ئاشکرابوو کە خاتوو مامونە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

لە سکاڵاکەدا دەڵێت “بە هۆی ئەوەی مامونە ئاچککوللو تاوانی گەورەی ئانجامداوە، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی کۆکهان ئاچککوللوی هاوسەری و بوونی منداڵێکی بچوک کە پێویستی بە چاودێرییە، لە بری سزای هەتاهەتایی داوای ٧،٥ بۆ ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەکەین بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپێکی تیرۆرستی”.

سەچاوە: TR724

Show More
Back to top button