هەواڵ

داواکارێکی گشتی تورکیا: دوای ئەوەی بەسەرم هات، گەردنیان ئازاد ناکەم

یگیت کەچار یەکێک لەو داواکارە گشتیانەی  تورکیا، کە لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە، باس ئەو زوڵمە دەکات کە لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.

کەچار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەخۆش دەکەوێت و دەچێتە نەخۆشخانەی دەوڵەت.

بەڵام پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە دەڵێت ناتوانن بە بێ بەرامبەر چارەسەری بکەن، چونکە بە هۆی دوورخستنەوی لە کارەکەی کارتی بیمەی کۆمەڵایەتیەکەی لێسەندراوەتەوە.

ناوبراو کارتی بیمەی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەی دەردەهێنێت و داوا دەکات لە ڕێگەی کارتی هاوسەرەکەیەوە چارەسەری بۆ بکەن، بەڵام پزیشکەکە سوور دەبێت لەسەر ئەوەی کە ناوبراو بچێتە بەشی فریاگوزاری بەپەلە و لەوێ چارەسەر وەربگرێت.

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە قسەکانی داواکارە گشتیەکە:

کاتێک سەرئێشە و تای بەرز و هەڵامەت وازی لێنەهێنام، بە نا چاری ڕووم لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەت کرد. کاتێک پزیشکەکە داوای ناسنامەی باری شارستانی لێکردم، پێم وت کە وا لە کارەکەم دوور خراومەتەوە و بە هۆی زیندانی کردنمەوە کارەتەکەیان لێسەندوومەتەوە. بەڵام کارتی بیمەی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەمم دەرهێناو داوام لێکرد لە ڕێگەی ئەو کارتەوە چارەسەرم بۆ بکات. بەڵام پزیشکەکە کاتێک سەیری ژمارەی سەر کارتەکەی کرد، پێی ڕاگەیاندم کەوا ناتوانێت چارەسەرم بۆ بکات و پێشنیاری ئەوەی بۆ کردم کە بچمە بەشی فریاگوزاری بەپەلە هەتا لەوێ چارەسەری پزیشکی وەربگرم. منیش لەو کاتەدا توڕە بووم و وتم ” من چەندین ساڵ خزمەتم بەم دەوڵەتە کردووە، ئێستا هێندەی هاوڵاتیەکی سوری مافم نیە؟”. ئیدی کە ئەمەم وت لەوە دەچیت پزیشکەکە شەرمی کردبێت یاخود ویژدانی جوڵا بێت، ئینجا ناچار بوو پشکنینم بۆ ئەنجام بدات. هەندێک دەرمانی بۆ نووسیم و منیش ڕۆشتم بە پارەی خۆم لە دەرمانخانەیەک کڕیم.

لە ڕاستیدا زۆر شت هەیە بۆ وتن کە دەتوانم بیڵێم، بەڵام تەنیا دەڵێم ” داوەشێن”.  ئەوەی ئەم کارانە دەکات و ئەوەی پاڵپشتیان دەکات و ئەوەشی بێدەنگەی لێ دەکات. داوەشین. ئێستا پێمبڵێن ئەمە زوڵم نیە چیە؟ ئەمەی بەسەرمان هات شتێکە لە بیر بچێتەوە و فەرامۆش بکرێت؟ یاخود قەرەبوو کردنەوەی هەیە؟

http://www.tr724.com/eski-savci-kacar-yasadiklarimdan-sonra-haklarimi-helal-etmiyorum/

 

 

 

Show More
Back to top button