هەواڵ

داواکاری گشتی پێشووی نیویۆرک پرییت بهارارا: “بەڕێزان، ئەم کەسە دەیەوێت کە…”

داواکاری گشتی پرییت بهارارا کە لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕەزا زەڕڕاب دەستپێکرد بوو، قسەکانی ئایدن ئوناڵ پەڕلەمانتاری ئاکەپەی باسی کرد کە هەڕەشەی کوشتنی لە شوێنکەوتوانی بزاڤی خزمەت و ڕۆژنامەنوسان کردبوو.

پرییت بهارارا، لە هەژماری تویتەرەوە قسە ترسناکەکانی ئایدن ئوناڵی پەڕلەمانتاری ئاکەپەی هەڵسەنگاند و نوسیوویە “بەڕێزان، پەڕلەمانتارەکەی ئێردۆغان دەیەوێت ڕۆژنامەنوسەکانی هەندەران بکوژێت، بەوانەی ئەمریکاشەوە”.

بهارارا کە بەستەری هەواڵی پەیوەندیداریشی بڵاوکردووەتەوە لە تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لێپێچینەوە لەسەری دەستی پێکرد و بڕیاری قۆڵبەست کردنی بۆ دەرکرا. بهارارا لە پێگەی تویتەر بە دەیان هەزار شوێنکەوتووی تورکی هەیە و لە هەژمارەکەی خۆیەوە زوو زوو ڕەخنەکانی خۆی لەسەر سیاسەتمەدارەکانی ئاکەپە بڵاودەکاتەوە.

http://www.shaber3.com/bayanlar-baylar-bu-adam-istiyormus-ki-haberi/1295787/  

Show More
Back to top button