هەواڵ

داواکاری گشتی ئەنقەرە ٨ پارێزەری دەستگیر کرد

داواکاری گشتی ئەنقەرە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٨ پارێزەری شاری ئەنقەرە دەرکرد کە پارێزەری بۆ چەند هاوڵاتیەکی تۆمەتبارکراو بە هاوسۆزبوون لەگەڵ بزاڤی خزمەت دەکەن.

بەم شێوەیە داواکاری گشتی ئەنقەرە هەوڵی چاوترسێنی پارێزەرەکان دەدات کە نەبنە پارێزەری هاوڵاتیانی زوڵملێکراوی بزاڤی خزمەت.

تەنیا تۆمەتێک داواکاری گشتی پشانیدابێت بۆ دەستگیر پارێزەرەکان ئەوەیە بەرنامەی بایلۆکیان بەکارهێناوە کە هاوشێوەی وەتسئەپ و ڤایبەرە و هیچ ڕەهەندێکی تاوانی تێدا نیە.

Show More
Back to top button