هەواڵ

دانیمارک سێ هاوڵاتی تورکیای بە تۆمەتی سیخوڕی دایە دادگا

دانیمارک 3 هاوڵاتی تورکی دایە دادگا بەتۆمەتی ناوهێنان و هەواڵدانی ئەو تورکانەی کە لەو وڵاتە دەژین.

بێرلنگسکی کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین ڕۆژنامەکانی دانیمارک، بڵاویکردەوە کە بە تۆمەتی ناهێنانی ئەو هاوڵاتیە تورکانەی لە دانیمارک دەژین، 3 هاوڵاتی تورک دراونەتە دادگا. بەپێی هەواڵەکە. لەسەر سیخوڕیکردن داوا تۆمارکراوە.

ساڵی ڕابردوو بابەتی ناهێنانی ئەندامانی بزاڤی خزمەت و ئەو کەسانەی کە ئۆپۆزسیۆنی ئاکەپەن، ببوە باس و خواسی ئەو وڵاتە. هەندێک لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە، بەبەتەکەیان هێنایە پەرلەمان و داوایان لە سۆرێن پاپێ پاوڵسێن وەزیری دادی ئەو وڵاتە کرد سەبارەت بەم بابەتە ڕوونکردنەوە بدات.

لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا، پاوڵسین ڕایگەیاندبوو کە بەتۆمەتی سیخوڕی  و ناوهێنانی لارس ئەسڵان پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات و ئۆزڵیم چێکیچ پەرلەمانتاری  پێشوی پارتی سۆسیالیستی خەڵک و مستەفا گێزێن سەرۆکی پلاتفۆرمی دیالۆگ، 3 هاوڵاتی تورک داوایان لەسەر کراوەتە.

بەپێی هەواڵی بێرلنگسکی، دەزگای هەواڵگری دانیمارک (پێت) دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، داواکاری گشتی بەتۆمەتی سیخوڕی داوای دژی ئەو سێ هاوڵاتییە تورکە کردۆتەوە.

بەپێی یاسای دانیمارک، هەواڵ کۆکردنەوە سەبارەت بە کۆچبەران و پەنابەران و پیدانی ئەو زانیارییانە بە وڵاتەکانیان قەدەغەکراوە. بەپێی یاسای سزای ژمارە 108، تا نزیکەی 6 ساڵ زیندانی بۆ تۆمەتبارەکە دەبڕدرێتەوە، شایەنی باسە کۆتا جار لە ساڵی 2012 ئەم ماددەیە جێبەجێکرا. پرۆفیسۆرێک لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کۆپنهاگن بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بەسەر هەژمارێکی ڕوسیەوە سزای 6 مانگی بەسەردا سەپینرا و لە کارەکەی دورخرایەوە.

لارس ئەسڵان پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات ڕایگەیاند کە پێشتر ڕەخنەی ئاراستەی سیاسەتی حکومەتی تورکیای کردبوو لە میدیاکانەوە و هەواڵی لەسەر درابوو ئەویش وتی ” دەترسم بچم بۆ تورکیا و بگیرێم و ئەشکەنجە بدرێم.”

ئۆزلێم چێکیچی پەرلەمانتاری پێشوی پارتی سۆسیالیستی خەڵکیش ڕایگەیاندبوو ” بەم نزیکانە نەچمەوە تورکیا. دەترسم بگیرێم. هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکەش دەستگیردەکرێن.”

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button